Draw Media

پێگه‌ نه‌شیاوه‌كانی ئینته‌رنیێت لەکوردستاندا و پێویستیی سنوردارکردنیان 

پێگه‌ نه‌شیاوه‌كانی ئینته‌رنیێت لەکوردستاندا و پێویستیی سنوردارکردنیان 

2019-06-29 11:51:43


 + د.بەختیار ئەمین  
به‌پێی داتاكان، ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌ جیهاندا نزیكبۆته‌وه‌ له‌ ٤ بلیۆن به‌كارهێنه‌ر. له‌ نێو ئه‌م ژماره‌یه‌شدا ١٩ ملیۆنیان به‌كارهێنه‌ر له‌ عێراقن و له‌و ژماره‌یه‌ش پتر له‌ ٢ ملیۆنیان له‌ كوردستانن (سه‌رچاوه‌ی ١ - ٢).

خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت له‌ كوردستاندا به‌گشتی به‌ دووشێوه‌ ده‌گه‌یه‌نرێن به‌ به‌كارهێنه‌ر، له‌ ڕێگای مۆبایلی (٣-٤جه‌نه‌ره‌یش) یان فایبه‌ر ئۆپتیكه‌وه‌‌ به‌ كه‌یبل.
به‌گشتی خراپ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت كێشه‌یه‌كی گلۆباڵه‌، له‌ كوردستانیش خراپبه‌كارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێت‌ له‌ نێو ئه‌و ٢ ملیۆن به‌كارهێنه‌ره‌دا كه‌ ته‌مه‌نیان دیار نیه‌ پێویستی به‌ توێژینه‌وه‌ی وورد هه‌یه‌، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌كرێت سوود له‌ تیزه‌كانی د.ڕودكین‌ وه‌ربگرین (له‌ زانكۆی ساوپامتن) پسۆڕ له‌ بورای هه‌ڵسوكه‌وتی به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێته‌ له‌ نێوان ته‌مه‌نی ٣-١٨.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت 
له‌ كوردستان و عێراقدا، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هیچ یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ تاوانی ئه‌لیكترۆنی، خراببه‌كارهێنانی ئینته‌رنێت، یاسای ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی بوونیان نیه.

دیاره‌ ژماره‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌‌ نه‌شیاوانه‌ی كه‌ به‌كارهێنه‌ری عێراقی رۆژانه‌ سه‌ردانیان ده‌كات به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی گشتی به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت ڕۆژانه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دان و ڕێژه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌ به‌ به‌راورد به‌ ووڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی له عێراق بوونی نیه‌، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ئه‌كه‌ن به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت به‌ گشتی‌ بۆ به‌سه‌ر بردنی كات یان بۆ كاری دیكه‌ به‌كار به‌كارده‌هێنرێت. بۆ زانینی ئه‌م ڕاستییه‌، پرۆگرام و سۆفتوێری زۆر زیره‌ك هه‌ن كه‌ ده‌توانرێت له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ ده‌قیقه‌یه‌ك ناو و ژماره‌ی سه‌ردانی زۆرترین پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیمان بۆ ده‌ستنیشان بكات‌.‌

بۆ ڕێگرتن له‌ خراپ به‌ركارهێنانی ئیتنته‌رنیێت، پێویسته‌ په‌رله‌مانی كوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كان (ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان) به‌ زوترین كات چه‌ند یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن كه‌ خۆی ببینێته‌وه‌ له‌ ‌( یاسای ته‌مه‌نی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت -Age of internet user ، یاسای دانانی فیلته‌ر یان بلۆككردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پێگه‌ ئه‌لیكترۆنیانه‌ی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ن له‌ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كورد له‌ كوردستان Cybersecurity Act ، یاسای هاككردن و خراپ به‌كارهێنانی ئامێر و پرۆگرامه‌كان Computer Misuse Act، یاسای خراپ به‌كارهێنانی زانیاری و داتای هاووڵاتی Data Protection Act
بۆ یه‌ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌ كوردستان ده‌ستبكرێت به‌ دانای ، فیلته‌ر یان بلۆككردنی سه‌رجه‌م پێگه‌ نه‌شیاوه‌كان تاوه‌كو ڕێگری بكه‌ن له‌‌و تاوانه‌ مه‌ترسیانه‌ی كه‌ له‌كوردستان ڕووده‌ده‌ن.

زۆربه‌ری ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ ئه‌نجامده‌درێن له‌ ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ پلانی بۆ داده‌نرێت یان به‌رهه‌می خراپبه‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا و ئینته‌رنێته‌. پێویستیشه‌، له‌ ڕێگای پرۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه‌ مه‌ترسیه‌كانی خراپبەكارهێنانی ئینته‌رنێت و ته‌كنه‌لۆجیا بگه‌یه‌نرێت به‌ فێرکار (به‌ تایبه‌تی له نێوان ته‌مه‌نی ١٠-١٨ ساڵ). گرنگیشە‌ كۆمپانیه‌كانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت (كه‌ژماره‌یان ٢٥ كۆمپانیان له‌ كوردستاندا) زانیاری پێشكه‌ش به‌ به‌كارهێنه‌ر بكه‌ن (بۆ نمونه‌ چۆن دایك و باوك بتوانێت كۆنترۆڵی ئه‌كسێسی ئینته‌رنێت له‌ نێو ماڵه‌كه‌یدا بكات، له‌ڕێگای (Parental Control)ی ئامێره‌كه‌یه‌وه‌، چه‌ندین زانیاری دیكه‌....).

له‌ كۆتایدا به‌ به‌راورد به‌وه‌ كه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت زیانیان هه‌یه، به‌ڵام‌ سوودیان زۆر زۆر زیاتره‌ و به‌یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ پێداویستیه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌نمونه‌ ڕۆژانه‌ پتر له‌ ٣ بلیۆن ئیمه‌ڵی‌ ئه‌لیكترۆنی له‌ ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن له‌ نێوان تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێتدا. بۆیه‌ له‌م بواره‌دا سوودی یه‌كجار زۆری به‌ به‌كارهێنه‌ران گه‌یاندووه‌.

*پسپۆڕی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له‌ زانكۆی لیڤه‌رپوڵ-به‌ریتانیا.

سه‌رچاوه‌كان؛
1. https://en.wikipedia.org/…/List_of_countries_by_number_of_I…
2. https://www.internetworldstats.com/stats.htm
3. https://www.alexa.com/topsites/category/Top/Adult
4. https://wearesocial.com/…/digital-2019-global-internet-use-…

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand