Draw Media

میرنشینێک بەڕێوەیە!!!

میرنشینێک بەڕێوەیە!!!

2019-06-28 18:29:59


 + رزوان یاڵانپێی   

لە نەبونی جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفادا فەراغێکی سیاسی دروست بوە و زەمینەیەکی باشی ڕەخساندوە بۆ بارزانی کە لە بەرگی حکومەتدا ڕێبەری ئەو میرنشینە کوردیە بکات.
بە سەرنجدان لەو کابینەیەی لە چەند ڕۆژانی داهاتودا تەشکیل دەبێت و پێک دێت،بۆ خۆی وەڵامێکی ڕاستەقینەو ئەرێنیە کە میرنشینێکی دیکەی بارزانی دێتە ساحەی سیاسیەوە، هەرچەندە میرنشینەکە تا ڕادەیەک لە بواری کۆمەڵایەتی و ئابوریدا بەهێزە، بەڵام میرنشینێکی دواکەوتو دەبێت لە ڕەهەندی سیاسی و پەیوەندیەکاندا.
پێکهێنانی میرنشین:
دامەزراندنی هەر میرنشینێک لە مێژودا پەیوەستە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی و خەسڵەتەوە وەک بونی سەرۆک هۆز، گوێڕایەڵی تاک بۆ میر، بنەمای هۆزایەتی، ناوچەگەری و عەشیرەتگرەی، ئەمانەو چەندین بنەمای دیکە لە خەسڵەتەکانی دامەزراندنی میرنشینی کوردی بون لە رابردودا و ئێستاش حکومەتی کوردی بیری قۆناغی میرنشین دەکەن ئەوەتا:
یەکەم/ مەرجەعی سەرەکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مارکێتە سیاسیەکان مەسعود بارزانیە.
دوەم/ سەرۆکی هۆز و عەشیرەتگەریەکە نێچیرڤان بارزانیە.
سێیەم/ گواستنەوەی دەسەڵات لای میرەکان پشتاو پشت بوە و ئێستا دابەزیوەتە سەر نەوەیەکی دیەکەیان ئەویش مەسرور بارزانیە.
چوارەم/ کۆنتڕۆڵ کردنی پەرلەمان و سەرجەم جومگەکانی حکومەت لەلایەن میرو و دارو دەستەکەیەوە ئاماژەیەکی ترسناک و داهاتویەکی تارماوی و ترسناک چاوەڕێی ئەم میرنشینە دەکات.
پێنجەم/ لە زۆربەی میرنشینە کوردیەکاندا سیستمی کارگێڕی پیادەکراوە وەک میر و سوپا و دادوەرو و سیستمی سەربازی و سوپای ناڕێکخراو، لەم میرنشینە کوردیەدا هێمن هەورامی وەک کاتب ( نوسەر )ی میرو داروستە نانیزامیەکە دەردەکەوێت.
داهاتوی میرنشین:
بە سەرنجدان لە خوێندنەوەی بارودۆخی حەقیقەت و واقعیەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەند و بەتایبەتتر بارودۆخی سیاسی وڵاتانی هاوسێ و نزیک، ناسەقامگیریەکی زۆر بەرۆکی ئەم میرنشینە کوردیە دەگرێت، بەوەی کە سوپایەکی ناڕێکخراو و کێشمەکێشمی ناوخۆیی و دیارنەمانی سامان و نەخوێندنەوەی ئایندەو، دواکەوتویی لە سیاسەت و لاوازی ئەدای میرەکان و سیاسیەکان و ترسناکتر لە هەموی لاوازی و سستی ئاستی پەیوەندیەکانە لە گەڵ هێزەکانی ناوخۆ، ئێقلیمی و نێونەتەوەیی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand