سوڕانه‌وه‌ی پاره له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی
2019-06-28 11:28:15
+ زەبەنگ بەهادین
پاره وه‌ك خودی نا‌وه‌كی خۆی هیچ سودێكی نی یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره نه ده‌خورێ وه نه ده‌خورێته‌وه وه نه له‌به‌ریش ده‌كرێت , به‌ڵام به هۆی پاره‌وه ده‌توانین هه‌موو پێداویستی یه‌كانی ژیان فه‌راهه‌م بكه‌ین , بۆیه پێویسته پاره هه‌میشه به شێوه‌ی سورانه‌وه به‌رده‌وام بێت وه‌ك خوێن له جه‌سته‌ی مرۆڤدا ئه‌و پارانه‌ی كه له سورانه‌وه ده‌وه‌ستێنرێن زه‌ره‌ی زۆرتر ده‌بێت بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه وه‌ك له قازانج , سورانه‌وه‌ی پاره به مانای زیندوێتی كۆمه‌ڵگا و نیشتیمان دێت .
ئه‌و پارانه‌ی كه له ناو نیشتیمان‌دا ده‌سورێت ده‌توانێت كاری ته‌ندروستی خۆی بكات به شێوه‌ك پێداویستی یه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگا به دی ده‌هێنێت وه بره‌و به به‌ره‌و پێش چونی ناوچه‌كه ده‌دات له هه‌مان كات ده‌بێته هۆكاری نه‌هێشتنی بێكاری و نه‌بوونی وه نه‌هێشتنی تاوان .
له هه‌رێمی كوردوستان پاره‌یه‌كی بێ‌شومار هه‌یه هه‌رله ماوه‌ی ئه‌م چه‌ندساڵه ی دوایدا به هه‌زاره‌ها ملێونێری دۆلار په‌یدا بووه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتداران و حیزبه‌كان و سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌كان چونه‌ته ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهانه‌وه , كوردوستان سه‌رچاوه‌ی ژیان و سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی زۆره له هه‌موویان گرنگتر نه‌وت و غازه ,بۆ شانس و به‌خته‌وه‌ری ئه‌م حیزبانه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردوستان كه‌وتۆته شوێنێكه وه له ئێستادا هیچ فۆكه‌سێكی ده‌ره‌كی به‌سه‌ره‌وه نی یه بۆیه ده‌بینین ئه‌و پاره زۆره‌ی كه له رێگه‌ی نه‌وته‌وه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردوستان ده‌كه‌ویتَ كه‌سێك نی یه پێیان بڵێت ئه‌م پاره‌یه چی لێ ده‌كه‌ن و بۆ كوێ ی ده‌به‌ن , حكومه‌تی هه‌رێم هه‌میشه ده‌ڵێت ئێمه قه‌رزارین وه‌ك ئه‌وه‌ی حكومه‌ت نه‌وتی كری بێت نه‌ك فرۆشتبێتی , هیچ دوكومینتێك نی یی بری قه‌رز یان قازانج نیشان بدات هه‌میشه فایله‌كانی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت شاراوه‌و نا شه‌فافن , ئه‌و حیزبانه‌ی به ناو ئۆپوزسێون بوون ئه‌وا نیش به چه‌ند به‌رمیلێك ده‌میان به‌ستراوه‌و بێده‌نگ كراون .
جگه له نه‌وت داهاتی گومرگ و داهاتی ناوخۆ و چه‌نده‌ها داهاتی تر بوونی هه‌یه له كوردوستان دا كه هیچیان چاودێری یه‌كی بێگه‌ردیان به‌سه‌ره‌وه نی یه , كێشه‌كه به ته‌نها لێره‌دا نی یه كێشه ئه‌وه‌یه ئه‌و پاره‌یه‌ی له رێگه‌ی ئه‌م داهاتانه‌وه ده‌ست حكومه‌ت یان باشتر وایه بڵێن حیزبه‌كان ده‌كه‌وێت لێره سورانه‌وه به‌و پاره‌یه ناكرێت تا هه‌ر هیچ نه‌بێت ببێته هۆی نه‌هێشتنی بێكاری و برسێتی , وه‌ك ده‌بینین زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پاره‌كانیان ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و له‌وێ وه‌به‌رهێنانی پێده‌كه‌ن هه‌ندێكیشیان پاره‌كانیان حه‌شار ئه‌ده‌ن و ئه‌یخه‌وێنن , هه‌ندێكی تریشیان بۆ كاری بێ سوود به كار دێنن , ئه‌مه گرفتێكی گه‌وره‌ی بۆ كۆمه‌ڵگا دروست كردووه به‌وه كه هه‌لی كار نه‌ماوه و ساڵانه به هه‌زاره‌ها كه‌س خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن و هه‌لێكی كاریان ده‌ست ناكه‌وێ .
یه‌كێكی تر له كێشه گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردوستان نه‌بوونی سیستمێكی داد په‌روه‌ری مووچه‌یه , به شێوه‌یه‌ك كه‌سانێك هه‌ن كه مووچه‌كه‌یان ده‌چێته هه‌شت ملێون دینار له كاتێكدا كه‌سانێكی تر هه‌ن مووچه كه‌یان ناگاته سێ سه‌د هه‌زار دینار , كێشه له وه‌دایه ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌شت ملێونه‌كه وه‌رده‌گرێ پاره‌كه‌ی ناخاته دۆخی سورانه‌وه تا ده‌ور و به‌ره‌كه‌ی سوودی لێ ببینێ به پێچه‌وانه‌وه پاره‌كانی ده‌خه‌وێنێ یان مولكێكی بێ سوودی لێ ده‌كرێ به‌مه‌ش زه‌ره‌ی بۆ پاره ده‌بێت , ئه‌مه كاری په‌رله‌مانه كه ئه‌م نا داد په‌روه‌ری یه راست بكاته‌وه به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیان زۆره كه‌می بكاته‌وه ئه‌و پاریه‌ی له وان ده‌مێنێته‌وه بكرێته پرۆژه به شێوه‌یه‌ك گه‌نجه‌كان سوودی لێ ببێنن ئه‌و پاره‌یه بكه‌وێته‌وه سوران بۆ به‌ردهاوتم بوونی گه‌شه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگا .
پێناچێت هه‌م یه‌كێتی نیشتیمانی كوردوستان هه‌م پارتی دیموكراتی كوردوستان زۆر بروایان به كورد و كوردوستان هه‌بێت , هه‌روه‌ها هیچیان بروایان به داهاتووی هه‌رێمی كوردوستان نی یه بۆیه ده‌بینین هیچیان كار ناكه‌ن بۆ گه‌شه سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا و به‌ره‌و پێش بردنی وولات ئه‌وان وا ده‌زانن گه‌شه كردنی وولات له چه‌ند باڵه خانه‌یه‌كی به‌رز و چه‌ند پاركێكدا یه , یه‌كێتی و پارتی چ كاره‌گه‌یه‌كیان داناوه چ پرۆژه‌یه‌كی سترتیژیان كرده‌وه هه‌رچی سه‌رمایه‌و پاره‌یان هه‌یه له ده‌ره‌وی ووڵات وه‌به‌رهینانی پێده‌كه‌ن ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ی هیچیان بروایان به داهاتووی ووڵات نی یه .
ده‌بێت كاری داهاتووی سه‌رۆكی حكومه‌ت راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه لاره‌بێت , سه‌ره‌تابه رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی مووچه پاشان به ریكخستنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و سه‌رجه‌م داهاته‌كانی دی له پاش ئه‌وه جی َ به جێكردنی كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی ستراتیژی به مه‌به‌ستی دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان به كوردی و به كورتی كار كردن بۆ سورانه‌وه‌ی پاره , كه به دڵنیای هیچیان ناكات .