سەنگاوی ئومێدی سەردەمی نائومێدی!
2019-06-19 21:12:32
کاروان عەلی شامار
ئەگەر بابەتی شرۆڤەی ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بکرێ، یەقین دەبی لەوەی بەھۆی لێدوان و کردەوەکانی بارزانییەوە کوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەت دەرگیری دەیان ئافاتی جۆراو بۆتەوە، وەلێ سەرباری ئەوانەش بەشێک لە بەرپرسانی زۆنی سەوز بێدەنگیان ھەڵبژاردوە ناوبەناو بۆ سپیکردنەوەی رویان لێدوانێکی شەرمنانە دەدەن. بەڵام سەنگاویەک کە ھەموو تەمەنی خۆی کردۆتە قوربانی بۆ حیزب و گەلەکەی حەتمەن وەک ئەوان نابێ و بەو میتۆدەی ئەوانیش نادوێ.
لەمێژە ئەو فاکتە سەلمێنراوە کە ھەر جۆرە سەودایەک لەگەڵ پارتی زادەی ھزرو لۆجیک بێ ئەوا باتیلە، گومانی تێدا نییە لێدوانەکەی دوێنێی سەنگاوی لە ھەمبەر پارتی و ماڵبات، جگە لە کەمینەیەک لە بزنس و بەرژەوەندخوازو پۆستخوازەکان نەبێ، کە بازاریان شێواوە! بەکامی دڵی یەکێتیە دڵسۆزەکان بوو. کەواتە ئیدیۆمەکەی تەواو کاڵا بەقەد باڵای بارزانیە!
سەنگاوی بە تەنھا خۆی بارتەقای ھەموو پارتی و ماڵباتی بارزانی خەبات و بەرخودانی کردوە، تەنانەت ئەوێ رۆژێ کە بریاری ئاشبەتاڵ دراو زیاتر لە (١٥٠) ھەزار چەکدار تەسلیمبونەوە، بارزانی وتی کاری من تەواو! ئەو لەگەل ھاورێکانی لە شۆرشی نوێدا خەباتی پارتیزانیان دەستپێکردو شاخەکانی کوردستانیان کردە دوا مەنزڵیان و دروشمی کەم ژیان و کەڵژیانیان دەگوتەوە، وە بون بەچراو جارێکی تر ئومێدیان کردەوە بەبەری نائومێدیدا!
خولاصە، بێرێزی بەرامبەر محمود سەنگاوی بێرێزیە بەرامبەر بە ھەموو سەروەرییەکانی یەکێتی، چلۆن پارتی بە ھەموو ئیمکانیەتیەوە بەرگریدەکا لە بێمۆرالترین کادیرەکانی و دەیان بەکرێگیراویش ھاندەدا بۆ سوکایەتی بەکاک محمودەکان، دەبێ یەکێتیەکانیش نرخاندنیان ھەبێ و ئەرزش و ستایشی یەک لە سیمبولە جوان و دیارەکانیان بکەن