کۆتا سەردەمی قاچاغچییەکانی نەوت
2019-06-16 13:52:41
بەشی یەکەم
سەرکەوت شەمسەدین
دوێنێ فەیسبوک بە بیری هێنامەوە کەدوو ساڵ لەمەوبەر کاتێک سەرۆکی پارتی بە هاوبەشی ژمارەیەک حزب "بەردێکی خستە گۆمێکەوە" بریاری ریفراندۆمی دابوو، و چارەنوسی هەمو میلەتی دایە دەست "ئەگەر سەریگرت،" ئێمە ژمارەیەک نوسەر و رۆژنامەنوس و چالاکوان بێدەنگیمان شکان لە بەیانێکدا دژایەتی خۆمان بۆ بۆ ئەو بریارە مەترسیدارەی بارزانی خستەروو. هەر ئەوکات چەکلەکانی دەوری بارزانی و میدیا چەواشەکارەکانی هەڵمەتی تەخوین و ناوزراندن و هەرەشەی کوشتن و دەرکردنمان لە وڵات کرا.
زۆری نەخایان بارزانی شکستی هێنا و لەگەڵ خۆیشی هەرێمی کوردستانی روبەروی فیتنەیی و ئاشوب کردەوە و نزیک بووشەرێکی قەومی ماڵوێرانکەری نەبراوە بخولقێنێ. نە بارزانی و نە چەکلەکانی دەوری نەهاتن داوای لێبوردن بکەن بۆ ئەو هەموو تۆمەت و تەخوینکردنانەیان، سەرەرای دۆڕانی ئەوان وراستگۆیی ئێمە.
لە هەمان بەروار چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ هەردوو هاورێ و هاوپیشەم مامۆستا ئەحمەد و کاک هۆشیار، کەیسی نەوتی هەرێم (موچە نا، چونکە ئەوەیان بابەتێکی جیاوازە) لە دادگای فیدراڵی جوڵاند بە مەبەستی برینی دەستی قاچاغچییەکانی نەوت (نێچیرڤان_ئاشتی)، چەکلەکانی دەوریان و کەناڵ و پەیجە چەواشەکارەکانیان بە هەمان تۆنی دوو ساڵ لەمەوبەر کەوتونەتە "پەلامار" بە ئیعازی ئاغاکەیان و بە بەرنامە تەخوین ئەکەن چونکە ئەزانن "سەرچاوەی خەزێنەکەیان" کەوتۆتە مەترسی و ئیتر لەژێر ناوی "سەربەخۆی ئابوری" کە هیچ نیە جگە لە قاچاغچێتی و تاڵان، نە ئێمە و نە ئەو سەدان هەزار کەسیان بۆ فریونادرێ چونکە ئەوەی ئێمە ئەیکەین ەرکێکی ئاینی و ئەلاقی و نیشتیمانی یە. ئەمە شەرە لەنێوان نوێنەری گەل و گروپێک چەتە و قاچاغچی نەوت، بۆیە ئەمەشەرێکی ئاسان نیە و چاوەروانی زۆر لەمەقورستر ئەبێ بکەین، چونکە ئەمە تەنیا بەرکوڵەکەیەتی.
دڵنیام وەک "بەردەکەی ریفراندۆم" جوهدێکی زۆرمان پێویستە تا تا ئەم بەردەی "نێچیرڤان_ئاشتی" لەو گۆمە دەرئەهێنینەوە، کوردستان لە قەهر و تورەیی هێزە توندرەقەکانی عێراق بپارێزین بەڵکو عێراق بکەینە دەرفەتێکی گرنگوپر بەرەکەت بۆ کوردستان وە بە پێچەوانەشەوە.
خودا و پاشان خەڵک پشتیوانبێت ئەوهەنگاوەی ناومانە گەڕانەوەی نییە و چیتر رۆبۆت لە بەغداد نییە بەڵکو بە چاوێکی ساغ و بە مەعریفەیەکی قوڵەوە و بە بەکارهێنانی دەسەڵاتی دەستوری و یاساییمان ئەو بەڵێنەی بەخەڵکمانیاوە پاشگەزبونەوە نیە لێی.
هیواشم ئەوەیە کە چۆن چەکلەکانی دەوری بارزانی بە هەموتوانای خۆیان خەریکی تەخوینکردنی ئێمەن، خەڵکی دڵسۆز و سەربەخۆ پشتیوانی ئەم هەوڵەی ئێمەبن کە هەوڵێکە گرنگتر و گەورەترە لە حزب و بەرژەوەندی حزبی.
ماویەتی...