Draw Media

اخی و قەرداشە ئازیزەکان

اخی و قەرداشە ئازیزەکان

2019-06-16 07:29:51


کاوێز مەلا پەروێز

تازەترین دەرکەوتنی اخی حەدیدی لە میدیاکان، لێدوانی بوو کە رازی نین جارێکی تر پێشمەرگە بۆ کەرکووک بگەرێتەوە، دەزانم گەرانەوە و دەرکردنی نە بەدەستی ئەوی ئارەبە نە بەدەستی منی کوردە، هەر دوولامان مقاشی دەستی ئەو دەوڵەتانین کە بۆ بەرژەوەندییەکانیان هەڵماندەسورێنن، نموونە بۆ ئەمە زۆرە، ئەوەش جێی رەخنەم نیە، و بگرە دەبێ ئارەبێک هەروا بیر بکاتەوە و مافی خۆشیەتی وەلێ رەخنە لە خۆمانە ئا ئا لەخۆمانە.
لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەرێم اخی ئیسماعیل وەک کەرکووکیەک مێوانی مووفەزڵ بوو، زۆر کەرکوکیش لەسەر پارتەکەی سەرۆک ئاوارە بوون، نەک بۆ ئەو مەراسیمە دەعوات نەکران، کە ئەوە گرنگیش نیە بەڵکوو بۆ دوو ساڵ دەچێ ئەم سەرکردانە کە ئیسمایل و ئەرشەدەکان دەعوات دەکەن رێک مامەلەی کوێلە بوون لەگەڵ ئەو جوامێرانە دەکەن کە تەنیا گوناه و تاوانیان ئەوە بوو پارتی بوون و لەسەر پارتی تێهەڵدران و ئاوارە بوون.
ئینجا هەر ئەوەش نا ئەو اخی ئیسماعیلە کە چەند جارێک لە دیداری تەلەفزێۆنی باشم تەزاندوە و چاکم بەزاندوو ماڵی لەو هەولێرەیە لە ژێر پاسەوانی پێشمەرگە و ئاسایش، شەوانیش لە چایخانە راقیەکانی هەولێر ئەوەی خەڵک پێی ئێژن رێستۆرانت و کافی رۆژ ئەکاتەوە، دووریش نیە ئەم سەرنج و رەخنەیەم لەو اخیە نیگەرانی بکات و بە پێشمەرگە هەولێرم پێ چۆڵبکات، بۆیە تکایە ئەم نوسینە با تەنیا بەینی خۆمان بێ، چونکە شوێنێک نیە تازە بتوانم روویی تێ‌بکەم.
هەر ئەوەش نیە بەڵکوو ئەوانی تریش هەروان خۆ لە رووداوەکانی خورماتوو قەرداشی ئازیزیان نیاز معمار ئۆغلۆ
ماڵی کوردی داگیر و وێران دەکرد، کوردی دەکوشت لەم هەولێرە پاسەوانی لە ماڵەکەی دەکرا، بەس تێنەگەیشتم چۆن لە بیرکراوە بۆ ئەو مەراسیمە بانگهێشت بکرێ، بەینی خۆشمان بێ لە تیڤیەوە چاوم بە دوایی اخی پلایس و ئەوانی هاوشێوەی گێرا چونکە هەم چاوم کز و هۆڵەکە سیخناخ لە خەڵک بوو نەمدی جا نازانم ئەو هاتبوو یا نا!
ئیتر ئەوهایە پیاو لە ترسی دڵی زۆر ناسکی اخ و قەرداشەکان ناوێرێ هەندێ جار رازی دڵی بە با بکات، نەکا سکاڵامان لێ بکەن چونکە دەرگەی سەرکردەکانمان بۆ ئەوان لەسەر گازەری پشتە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand