چیتان له گۆڕان ده‌وێت؟
2019-06-11 21:32:39
كامەران وریا قانع
( ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، نه‌وه‌ی سێیه‌م ته‌فرو تونای ده‌كات و له ناوی ده‌بات) په‌ندێكی یابانی.
ئه‌مه چ له‌عه‌نتێكه به‌رۆكی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی گرتوه؟ ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌سی و داده‌نیشێ بۆ پاكردنه‌وه‌ی خۆی ره‌جمێكی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌كات؟ وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رچاوه‌ی خراپی و گه‌نده‌ڵی ئه‌م هه‌رێمه به په‌نجه‌ره‌كانی گۆڕان تێپه‌ریوه.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه تاقه كیانێكی سیاسییه له‌دوای دروست بوونیه‌وه، هه‌مووان هێرشیان كرده سه‌ری هه‌ر له ئه‌ندامه درێژكراوه‌كانی په‌كه‌كه له هه‌رێم بۆ نه‌وه‌ی نوێ بۆ ئیسلامیه‌كان ئه‌مه جگه له هێرشی به‌رده‌وامی پارتی و یه‌كیه‌تی. ئه‌م خۆ خاڵیكردنه‌وه‌یه له فەشل و شكستی خۆیان ده‌رده‌كه‌ی به گۆڕان ده‌رێژن. چ كیانێكی سیاسی له‌م ده ساڵه‌ی دوایی جگه له گۆڕان، به‌رده‌وام هێرشی كراوه‌ته سه‌ری،باره‌گاكانی سوتا بێت،لایه‌نگرانی سزای سیاسی درابێت، ده‌نگه‌كانی دزرا بێت، رێگری لێكراوه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی سیاسه‌ت بكات. ته‌ماعی دنیا خرابێته پێش ئه‌ندامه‌كانی به‌مه‌به‌ستی كرینه‌وه.
چیتان ده‌وێت له گۆڕان ؟ تاكو ئۆپۆسزیۆنی سه‌ره‌كی و راسته‌قینه بوو، هه‌مووتان له ناوه‌راستی رێگاكه به‌جێتان هێشت، به‌رده‌وام ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌تان به سه‌رچاوه‌ی تێكچووی دۆخه‌كه‌و و دروست كردنی ئاژاوه تۆمه‌تبار ده‌كرد.كاتێك ئه‌ندامه‌كانی به سێ مانگ و چوار مانگ مووچه‌یان نه‌بوو،كاتێك ژووره‌كان پاره‌ی ئاوكڕینشیان نه‌بوو ده‌تانوت سیاسه‌ت به گیرفانی به‌تاڵ ناكرێت.
كاتێك ئه‌م حزبه بیرێك له دۆخی خۆی ده‌كاته‌وه‌و ده‌یه‌وێت هه‌ناسه‌یه‌ك به‌خۆیدا بێنێته‌وه‌و
به ئاشكرا رایگه‌یاندوه ده‌چێته حكومه‌ته‌وه ، هه‌موو به پیاوی پارتیتان تۆمه‌تبار كرد .
هێز نه‌ما له گۆره‌پانه‌كه رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ نه‌كات (جگه له پارتی) هه‌موو پشتیان تێكرد.
دواجار له‌گه‌ڵ پارتی رێكه‌وتن ده‌كات ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر ئاساییه له سیاسه‌ت هه‌موو به سیخوری پارتیتان تاوانبار كرد.
گۆران به ئاشكرا باسی كردوه له‌گه‌ڵ پارتی رێكه‌وتوه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌ك،وه ماوه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بنه‌مایانه دیاری كراوه،ئه‌گه‌ر پارتی پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوو، ده‌توانێ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه رابگه‌یه‌نێت، دنیا ئاخریش نابێت.
یه‌كیه‌تی نیشتمانیش به شاهیدی گه‌وره‌و بچوك ده‌زانێت ئه‌وه یه‌كیه‌تیه نه‌یوست له‌گه‌ڵ گۆران هێزێكی گه‌وره دروست بكه‌ن بتوانێت به‌رامبه‌ر پارتی بوه‌ستێته‌وه.
كێشه‌ی یه‌كیه‌تی ئه‌وه‌یه ناتوانێ قه‌ناعه‌ت به خۆی بكات كه خه‌ڵكی سنوری پارێزگای سلێمانی ئه‌ویان به‌جێهیشتوه، ئه‌گه‌ر گۆرانیش نه‌بێت زه‌حمه‌ته ئه‌و حزبه جارێكی تر رۆژانی زێرینی له‌م ناوچه‌یه دووباره بكاته‌وه، یه‌كیه‌تی با مێژووی پارتی و شوعیه‌كانی ئه‌م شاره بخوێنێته‌وه ( بێگومان ئه‌مه بۆ گۆرانیش راسته، پێویسته به وردی كار له‌سه‌ری بكات) سه‌رده‌مانێك له‌م شاره پارتی یاخود شوعی نه‌بویتایه عه‌یبێكی گه‌وره بوو، به‌ڵام دواجار ئه‌م شاره بۆ یه‌كجاری ئه‌وانی به‌جێهێشت.
واز له گۆڕان بێنن ، ئه‌و رێگایه‌كی هه‌ڵبژاردوه‌و ته‌حمولی هه‌موو ئه‌نجامه‌كانی ده‌كات، جارێك زووه ببیته فالچی و جادوگه‌ر چوار ساڵی داهاتوی دیاری بكه‌یت،ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت گۆڕان فریادره‌سی پارتی بوو له‌م ماوه‌یه، بیر بچوكه، ئاخر پارتی له 1946 ته‌نها یه‌ك بنه‌ماڵه حكومی ده‌كات،به‌رده‌وام ژماره یه‌كی گۆرپانه‌كه بوه واتا 63 ساڵ ( تا هه‌ڵبژاردنی 2009 كه گۆران به‌شداری كرد) بێ بوونی گۆڕان له گۆره‌پانه‌كه ،ئه‌رێ به‌راست پارتی پێویستی به گۆڕان بوو،بۆ ئه‌وه‌ی به ژماره یه‌ك بمێنێـته‌وه؟ ئایا پارتی حزبێكه پێویستی به میكاج كردنی دۆخی كوردستان هه‌یه بۆ پیشاندانی فره حزبی و فره ره‌نگی؟ئایا پێش گۆڕان كێ به ده‌په‌نجه هه‌موو شتێكی بۆ مۆر كرد؟ هه‌م پارتی و هه‌م یه‌كیه‌تی بۆ یه‌كجار له مێژووی خۆیان جورئه‌ت بده‌نه خۆیان و بێ ته‌زویر له‌گه‌ڵ گۆڕان بكه‌ونه كێبركێ له هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وكات كورد وته‌نی (... ره‌ش و سپی ده‌ردەكه‌وێت)
واز له گۆڕان بێنن ئه‌گه‌ر وه‌كو ئێوه سیاسه‌ت بكات ، دڵنیابن ئه‌م شاره ئه‌ویش جێده‌هێلێت، پێویست ناكات هه‌رچی ده‌مامك ره‌ش و میكزەمینییەوە بێژماره‌كان هه‌یه ڕه‌وانه‌ی گرده‌كه‌ی بكه‌ن .
له كۆتایدا شه‌هید كردنی كاكه (رێبه‌ند فه‌رهاد) زیاتر گۆرانخوازن له ده‌وری یه‌ك كۆده‌كاته‌وه له‌سه‌ر كاركردنی پێكه‌وه‌یی،هه‌زاران درود بۆ گیانی پاكی .