نێچیرڤان بارزانی سه‌ركرده‌ی ژیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
2019-06-09 20:47:49
د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولود
ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه قسه‌ی نیكۆڵای میلادینۆفه، میلادینۆف له پیرۆزبایی نامه‌كه‌یدا ڕوون و ڕه‌وان وا ده‌ڵێ :- نێچیرڤان بارزانی له‌وجۆره سه‌ركردانه‌یه كه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوین پێویستییه وهه‌میشه ده‌نگی به‌هێزی ژیری ومیانڕه‌وی و پێشكه‌وتنی خه‌ڵكی كورد و عێراق بووه.
نیكۆڵای میلادینۆف هه‌ماهه‌نگكاری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا. ئه‌و گوتنه‌ی له‌نێو ئه‌و پیرۆزبایی نامه‌یه‌وه هاتووه، دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی ٢٨- ٥-٢٠١٩دا به‌رێوه چوو.
نیكۆلای میلادینۆف، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسیی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ست به‌كارو پیشه‌كه‌ی خۆی، له نزیكه‌وه به‌رێز نێچیرڤان بارزانی ناسیووه و زانیویه‌تی كێیه و كوڕ و نه‌وه‌ی كێیه و له چ بنه‌ماڵه و خانه‌واده‌یه‌كی شۆڕشگێڕی كوردستانه و له نزیكه‌وه‌ش ئاشنای رۆڵ و كاریگه‌ریه‌تی بووه.
بۆیه به‌رێز میلادینۆف لێبراو و راستگۆیانه په‌سندی هه‌ڵبژاردنی به‌رێزیان به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی پێویست بۆ سه‌رده‌می خۆی بۆ كوردستان وعێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌بینی.
ئه‌م به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و پیرۆزباییه‌ی میلادینۆفه، له گه‌ڵ پیرۆزباییه‌كانی وڵاتانی عێراق و توركیا و ئێران و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و رووسیا و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سه‌رقونسوولی وڵاتان، گه‌ر به‌شێكی كاری داب و نه‌ریت یا عورفی دبلۆماسیش بێ، ئه‌وا له ئاستێكی به‌رزی بنه‌مای ده‌وڵه‌تداری دایه، له رێزلێگرتن و به‌رز نرخاندنی رۆڵ و پێگه‌ی كه‌سی رێزلێگیراو ده‌زاندرێ و وه‌رده‌گیرێ و هه‌موویان بوونی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به پێویستی سه‌رده‌م و ئه‌و قۆناغه‌ی ده‌ناسێنن و رێز له ئیراده و خواستی گه‌لی كوردستانیش ده‌گرن كه به‌ربژێرێكی وا كارامه و لێزان و شاره‌زا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م پله و پۆسته هه‌ره باڵایه‌ی كوردستان ده‌كات.
له هه‌مان كاتیش‌دا پیرۆزبایی قونسوولخانه‌كانی ووڵاتانی دونیا له‌م بۆنه‌یه‌دا پشتیوانی و پشتگری و ئاماده‌یی هاریكاری خودی ئه‌و وڵاتانه ده‌گه‌ینێ له گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌بێ پارتی دیموكراتی كوردستان شانازی زیاتر به خۆیه‌وه بكات كه له قوتابخانه‌ی بارزانی دا سه‌ركرده‌ی گه‌نج و لێوه‌شاوه‌ی پێڕاگه‌یاندووه و بۆ هه‌ر سه‌رده‌مێكیش سه‌ركرده‌ی ژیر و كارامه په‌روه‌رده ده‌كات و به‌رهه‌م دێنێت.
ئه‌وه‌یان گه‌ر سیفه‌ت و خاسیه‌تێكی تایبه‌تی و گرنگ و به بایه‌خ و ژیری پارتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی بێت، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه په‌روه‌رده كردن و پێڕاگه‌یاندنی كادیر و سه‌ركرده‌ی گه‌نجی نه‌وه‌ی نوێیه، داب و نه‌ریت و كلتور و په‌روه‌رده‌ی رۆشنگه‌ری نیشتیمانی شۆڕشگێڕی رێباز و په‌یڕه‌وی بزاڤی بارزانه هه‌ر له دوای هێڕش و په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ساڵی 1885ه‌وه وه‌ك كلتورێكی رۆشنگه‌ری شۆرشگێڕی سه‌رهه‌ڵده‌دات و له پێناو مانه‌وه و به‌رخوداندا قۆناغ به قۆناغ بایه‌خی زیاتری پێ ده‌درێت به تایبه‌تیش له دوای هێرشی ده‌وڵه‌تی عوسمانی وعه‌شیره‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ر و دواتر هێڕش و په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانی و حكومه‌ته‌كانی عێراق و لایه‌نگرانی هه‌ردوو حكوومه‌تی به‌ریتانی وعێراقی و ئه‌فه‌ندی و رۆشنبیرانی كوردی پیاوی ئینگلیز و پۆلیسانی كوردی عێراقی وعه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كه و بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری بارزان و بارزانییه‌كان.
ئه‌م بنه‌ما رۆشنگه‌رییه‌ی په‌روه‌رده‌كردن و پێراگه‌یاندنه‌ی كادیر‌و گه‌نج وه‌ك پره‌نسیپێكی پته‌و له پێناو مانه‌وه و به‌رده‌وام بوون و گه‌یشتن به ئامانج له قوتانخانه‌ی بارزاندا په‌ره‌ده‌سێنێ.
له‌گه‌ڵ بارودۆخی تازه‌ش بره‌وی پێده‌درێ ته‌نانه‌ت له دوای شه‌هید بوون و له‌سێداره‌دانی شێخ عه‌بدوسه‌لام بارزانی له ساڵی 1914 وه دانامركێته‌وه، به‌ڵكو به‌گوڕوتینێكی تر بزاڤه‌كه له نێو ماڵ و ماڵباتی شۆرشگێرانی بارزان و ماڵباتی شێخ عه‌بدولسه‌لامدا ده‌بێته بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێراگه‌یاندنی (سه‌ركرده و سه‌رۆك ).
له‌وساوه تا ئه‌مرۆ (نه‌وه دوای نه‌وه‌ی بارزانی) یان له‌سه‌ر بنه‌ما و رێبازی شێخ عه‌بدوسه‌لام بارزانی پێشه‌نگ و رابه‌ری بزاڤی ناسیۆنالیستی كوردی، سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی لێوه‌شاوه و كارامه‌ن له گۆڕه‌پانی خه‌باتی ناسیۆنالیستی كوردی هه‌میشه له مه‌یدانی تێكۆشان دان و درێژه به رێباز و په‌یڕه‌وه رۆشنگه‌رییه په‌روه‌رده‌ییه ناسیۆنالیستییه‌كه ده‌ده‌ن .
له‌م ته‌وه‌ره‌وه، قسه‌ی كۆتا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نێجیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان و له په‌رله‌مانی كوردستاندا رۆژی 28-5-2019 به‌رێوه‌چوو، سه‌لمێندرا به‌رێزیان شایسته‌ی ئه‌و پله و پۆسته باڵایه‌یه، تا ساتی نووسینی ئه‌م وتاره‌ش پیرۆباییه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی به‌رێزان ترێزامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا و ره‌جه‌ب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكۆماری توركیا و جۆن بۆڵتنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتن ئه‌و پیاوه‌ی ئێران و ناوچه لێده‌پرینگێته‌وه‌و زه‌نده‌قیان لێوچووه نێچیرڤان بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئه‌مریكا داده‌نێت.. هه‌روا پیرۆزباییه زۆر تایبه‌تییه‌كه‌ی حكوومه‌تی سریلانكه له رێگای بالیۆزیانه‌وه وێرای پیرۆزبایی داخوازی باشتر كردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان .
ئێستا رێزدار نێچیرڤان بارزانی له مێژووی سیاسی كوردستان دووه‌مین سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه. نێچیرڤان بارزانی به گه‌واهی سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای دونیا خاوه‌نی ئه‌زموونی ئیداره‌كردنی باش و سه‌ركه‌وتوویی حكوومه‌تداری و به‌رێوه‌بردنی كوردستانه، به‌تایبه‌تیش له قۆناغه سه‌خته‌كانی شه‌ڕی داعش و دوای كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، رزگاركردنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕ و هێڕش و گێژه‌لووك و شه‌پۆله بێ ئه‌مانه‌كانی پیلانگێڕان و گه‌یاندنی دامه‌زراوه‌ی حكوومه‌تداری به كه‌ناری ئارامی سیاسی و دیبلۆماسی و سه‌ر له نوێ بوژانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان.
وا نێچیرڤان بارزانی، به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی، سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه ده‌بات، له‌گه‌ڵ به‌رێز مه‌سرور بارزانی به‌ربژێر بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوو سه‌رۆكی كارا و ئه‌كتیف و كارامه و لێوه‌شاوه، دوو گه‌نجی په‌روه‌رده بووی رێباز و په‌یڕه‌وی قوتابخانه‌ی بارزانی، دوو جومگه‌ی هه‌ستار و گرنگی ئه‌م قۆناغه‌یان گرته ئه‌ستۆ.
ئێستا سه‌رۆكه گه‌نجه لێوه‌شاوه‌و شایه‌سته‌كان( نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی ) به‌رێنمایی و پشتگیری و پشتیوانی و ئاراسته‌ی رۆشنگه‌ریانه‌ی ئه‌زموونی قوڵی خه‌باتی سیاسیی و دبلۆماسیی و پێشمه‌رگایه‌تی رابه‌ر و سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی باوك، ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌زمووندارن، بۆ به‌رێوه‌بردنی سیاسیی و ئیداری و دبلۆماسیی به هه‌ردوو ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه دبلۆماسی و سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ده‌وڵه‌تانی جیهان وچۆنیه‌تی باشتر ئیداره‌كردنی سیاسیی و كارگێری و وه‌زاری وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ناوخۆدا ئاینده‌بینترو به‌ده‌م رۆشنن .
ئێستا هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه گوزه‌ر ده‌كه‌ن وه‌ك له یه‌كه‌مین په‌یامی، دووه‌مین سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی دا هاتووه: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چه‌تری یه‌كریزی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسیی و پێكهاته ئیتنی و ئاینییه‌كان ده‌بێت، به جیاوازی بیروبۆچوونه‌كان.
وا یه‌كه‌م كاری سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد، یه‌كه‌مین هه‌نگاو، هه‌نگاوێكی مه‌زنه بۆ دڵنیایی دان به بیروباوه‌ره جیاوازه‌كان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو مه‌ترسیی و نیگه‌رانییه‌كان گه‌ر لای لایه‌ن و كه‌سانێ هه‌بێ.
ئه‌م په‌یامه ئه‌وه‌ی لێده‌خوێندرێته‌وه، كه به‌رنامه و هێلی گشتی، كاری سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێمه، بۆ بنیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز. كوردستانێكی به‌هێز یه‌كه‌م بژارده و دوا بژارده‌ی سه‌رۆك و رابه‌ر مه‌سعود بارزانی بوو، به‌رنامه و دروشمی هه‌ڵبژاردنی پارتی بوو له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2018 هه‌ڵبژاردنی كوردستانی پێ برده‌وه، له كاتێكدا بارودۆخی ناوچه‌كه به قوناغێكی وا گوزه‌رده‌كا، مانه‌وه و به‌رده‌وام بوون بۆ هێزی ژیری و ژیرمه‌ندییه.
بۆیه هه‌ر ده‌بێ حكوومه‌تی تازه‌ی سه‌رۆكه گه‌نجه لێوه‌شاوه ژیره‌كان كوردستانێكی به‌هێزبێ .