Draw Media

ناپاکی وەک شوناس..

ناپاکی وەک شوناس..

2019-06-09 11:56:33


چالاک ئـاغجەلەری

یوداس یەکێک بوو لە دوانزە شێنوکەوت و نزیکەکانی پێغەمبەر مەسیح، ئـەو پیاوەی لە بەرامبەر ناپاکیەکەیدا بەرامبەر عیسا  بەڵێنی ٣٠ پارچە خشڵی زیوی پێدراو ناپاکیەکەی بە ئـەنجام گەیاند ، ئـەمە وەک مێژووی ناپاکی لە فەزای ئـاین و سیاسەتەدا بۆتە نموونەیەک لە مەڕ پرسی ناپاکی  دەکرێت ئـاماژەی پێ بدرێت و لەسەری بوەستین.

ھەر بۆیە ناپاکی لە پێش و دوای یوداس( جوداس) بەردەوامی بەخۆی داوە وەک بەشێک لە خەسڵەتی تاک یان کۆمەڵ لە پێناوی بەدەستھێنانی دەسکەوەتە مادی و مەعنەوەیەکان بۆ ھەرچی پارێزگاری ئـەو چوارچێوەی نە خشی بۆ کێشاوە. ئـەم ڕەگەزە وەک شەڕنگێزێکی سەرسەخت بۆ گەیشتن بە لوتکەی سەردارێتی و خۆناساندنی وەک تاکێکی باڵاتر لە مرۆڤ میراتێکە بەتەنھا بەھا جوانەکان توانی کەمکردنەوەی ئـەم نەفەسە بەرژەوەندخوازەی ھەیە.

بە گەڕانەوە بۆ مێژووی بزوتنەوە سیاسی و چەکداریەکان لە کوردستان ئـەم خەسڵەتە لە ژیانی سیاسی و پاوانخوازیدا ھەر لە میرنشینەکانەوە بۆ شۆڕشی شێخ محمود تاوەکو ئـەمڕۆ بە فۆرمی جیاواز خۆی دەناسێنت. ئـەوەی ئـەمڕۆ لەسەر پرسی کەرکوک قسەی لەسەر دەکرێت بۆتە بەشێک لە گرێ کوێرەی سیاسی و دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ ئـەم بەستەڵەکە و توانەوەی لە کاتێکدا خەڵکی شارەکە چاوەڕوانن لەو سەھۆڵاوە تینوێتی ماندوبوونیان بشکێنن !؟.

ئـەمەی ڕوودەدات لە پەیوەند بەم پرسی تەحدایەکە میراتی ناپاکی جوڵەی پێدەکات ، ترسێکە دەبێت بە ژیری تێیپەڕێنیین ھەرچەندە ئـەم ناپاکیە بەرنامە بۆ دارێژراو و ووردە و بە سانای تێ ناپەڕێت مەگەر ڕەگەزی ناپاکیەکە وەکو ھەموو وێستگەکانی پێشتر بە فۆرمی کوردایەتی باڵا پۆش بکرێت بۆ ھەرچی مانەوە و خۆناساندی وەک بەھایەکی جوان لە ناو میراتی ناپاکیدا ، لە کۆتاییدا سەردارێتی بە تامی لە مڕۆڤ باڵاتر ( دیکتاتۆر ) خۆی فەرز دەکات و ئـەم لێگەسیەش دەبێتە بەشێک لە شوناس ، ئـایندەش مەحکومی ھەمان چاڕەنوس دەکات.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand