Draw Media

پارێزگاری کەرکووک و شەڕی ناوەکان

پارێزگاری کەرکووک و شەڕی ناوەکان

2019-06-07 08:24:36


شێرزاد حەسەن  رەزا

 لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ،شێوازی شەڕ گۆڕاوە ، هەر بە شەڕی ئاگرەوە رانەوەستاوە بەڵكو جۆری نوێ و تەكنیكی نوێ بەكاردەهێنرێت،بۆ نمونە شەڕی دەروونی یان شەڕی ئابووری ،كە بەشەڕی ساردیش ناوزەند دەكرێت.
بەڵام ئەو شەڕەی ئێمڕۆ لە رێگەی حیزبە سیاسەكانی هەرێمی كوردستانەوە،لە رێگەی پەیح و ئەكاونت و سایتەكانەوە بەرێوە دەبرێت ،شێوازێكی نوێی شەڕی دەروونییە، لەگەڵ كەركوك و خەڵكە خۆراگرەكەیدا دەكرێت،ئەتوانین ناوی بنێن شەڕی ناوەكان.كە ئەسڵەن هەندێك لەو كەسانە یان ئاگادارنین یاخود بە ئەنقەست دەیانەوێت ناویان بكەوێتە ناوانەوە،وەك ئەو كابرای لەسەر رێگا دەستی بەئاو گەیاندبوو تا خەڵكی ناوی بهێنن.
لە هەمووی خۆشتر و نوكتە ئامێزتر یەكێك لە كاندیدەكان،لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت من سوپاسی ئەو پەیجانە دەكەم كە ناوی منیان هێناوەتە ناو،دواتر لە درێژەی روونكردنەوەكەیدا دەڵێت،جا خۆتان حەكەم بن ،من كوڕێكی زۆر باشم،
یەكێكی تر لە كاندیدەكان،هەڵایەكی لەسەر دروست بوو ،كلكی كەری تێدا دەپچڕا،كە ئایە باشە یان خراپ،لەوەش خۆشتر ئەوەیە كاندیكی تر ئەرزوحاڵی خۆی بەدرێژی نوسیبوو ،كاتێك وتبویان بۆ كێی ئەبەیت وبۆ كوێ ئەیبەیت،لەوەڵامدا وتبوو نوسخەی زۆرم لەسەر گرتوەتەوە،بۆ هەموو كەسەكان دەیبەم و بۆ هەموو شوێنێك دەچم،یەكێكی تر لەكاندیدە بەرێزەكان چەند مانگێك پێش ئێستا بە تەلەفۆنێ وتی یەك دوو رۆژێگی تر ئەمرەكەم دەرئەچێت،
وەك ئەوەی كەركووك بێ خاوەن و بێ كەس و بێ بڕیار بێ،ئیتر نەگبەتیەكە لەودایە كاندیدەكان لە عەسكەریەوە تێدایە تا مەدەنی،مەكتەبی سیاسی تێدایە تا ئەندام و بێلایەن و سێبەر.ژمارەیان لە ۲٠ كەس تێپەڕی كردوە.
بۆ راگرتنی ئەم یاریە كە هەموو لەسەر حیسابی دەروونی و ئابووری كەركوكیەكانە،پێویستە بپرسین ئێمە وەك كەركووك چیمان گەرەكە،ئەو كەسەی كەدەبێتە پارێزگار ئەبێت بەرنامەو ئەجندای كاری چی بێت؟ ئەگەر نا پێوانەی كاركردن بە دەموچاوەكان ناگۆڕێت،بە خزم فڵان و خەتی فڵان ناگۆڕێت، بە دەنگی خۆش و باڵا و كێشی چەندە ناگۆڕێت،
كورت و پوخت كەركووك خوێنی لەبەر دەروا و دەبێت هەتوان بكرێت،لەو پەڕی شلۆقی سیاسی و ئابووری و دەروونیدایە! تا پەلە بكرێت كارێكی باشترە،ئەو كاندیدەی كە دەچێتە سەر كورسی پارێزگا، پێویستی بە دەستەجەمعی هەیە بۆ سەركەوتنی لەكارەكانیدا،ئیتر پێویستە ئەو راستیە بزانین پارێزگار نە مەهدی مونتەزیر و نەسۆپەرمان و نە باتمان و نە رجل الحدیدی، كەسێكی ئاسایی و پێویستی بە هەموومانە هاوكاری بین ئەگەر بە وشەیەكیش بێت.
لەبەر ئەوە هەقە چیتر شەڕی ناوەكان رابگرن ،چونكە كەركووك پێویستی بە ناووكە نەك ناو.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand