Draw Media

هەڵە ستراتیژیەکان لە مێژوودا 

هەڵە ستراتیژیەکان لە مێژوودا 

2019-06-06 21:17:22


ئارام سەعید 

(٧)
ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کوردستاندا    
لە چەند بەشی رابردوی هەڵە ستراتیژیەکان باسی نمونەکانی میژوی وڵاتانی تری جیهان کرا کە لە کتیبەکەدا بە وردی باسکراون بۆ ئەوەی ئەمریکا و چین وانەی لێوە فیربن و نەکەونە هەلەیەکی لەو شیوەیەوە لەم سەردەمی تەکنەلۆژیا پێشکەوتوەدا توشی جەنگیکی مەترسیدار ببنەوە. گەر بە وردی چاوبخشێنینەوە بە مێژوی کوردستاندا ئەوا چەندین هەڵەی ستراتیژی لەو نمونانە دەبینین لە شۆڕشەکاندا، کە هەموو ئەو هۆکار و دەرئەنجامانەشی بە ئاسانی درکی پێ دەکرێت کە لە بەشی رابردودا باسمان لێوەکرد. دواترینی ئەو هەڵانە ئەنجامدانی ریفراندۆم بوو، کە شکستی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و زیانی گیانی و مادیی زۆری لێکەوتەوە.

ئەوکاتەی بریار لەسەر ریفراندۆم درا چەند لەم هۆکارانە بۆ بریارەکە هەبووکە بەگویرەی لێکۆڵینەوەکە ئەو فاکتەرانە لە هەموو هەلەیەکی ستراتیژیدا دەبینریت، هەموو فاکتەرەکان یان چەند دانەیەکیان لەو فاکتەرانە لە هەلەکاندا بونیان هەیە:

1. پشتگوێ خستنی زانیاریەکان، (لێدوانی بەرپرسانی کۆمەلی نێودەوڵەتی بە ئەنجامنەدانی ریفراندۆم) یان دەستکاری کردنی زانیاری بەر لەوەی بگات( چەند لەو زانیاریانەی هەبوون لە بڵاوکردنەوەی بۆ رای گشتی وەک خۆی دەگوترا) ، خراپ لێکدانەوەی زانیاری ( ئەو زانیاریانەی لەسەر هەڵویستی وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵی نێودەولەتی هەبوو بە دەستکاریکردن و شیواندنەوە بڵاودەکرانەوە) یان هەبوو بەشیوەیەک لەگەل مەیلی خۆی بیگونجێنێت ( واتە ئەو مەیلەی لەگەل بریاردانی ریفراندۆم بوو).
2. پشت بەستنی زۆر بە پێشبینی و تەجروبە( بەئاشکرا دیاربوو تەنها پشت بەستن بوو بە پێشبینی بارزانی و تەجروبەی خۆی).
3. سەرکێشیی، خۆپەرستی، کە متمانەی زیاد لە پێویست لای کەسی ئەنجامدەری هەڵە دروست دەکات. ( نوخبەیەکی زۆری ناوخۆو دەرەوە، ولاتانی جیهان وتیان کاتی نیە بەس هەر ئەو سەرکێشیە کرا لەسەرجەمی وتارەکاندا ئەو متمانەیەمان دەبینی کە بارزانی هەیەتی بە دەرئەنجامەکانی ریفراندۆم) 
4. ئەوکاتەی هیچ بایەخێک بۆ لایەنی ئیمێرجنسی دانانرێت.( لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم هیچ پلانێک نەبوو بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر هەرێم وپلانی بەرگری لە ناوچە دابڕاوەکان، بە تایبەتی کەرکوک، پلانی ئابوری و سەربازی نەبوو) 
5. بەکەم دانانی ئیرادەی دوژمن و تواناکانی.( لە بڕیاری ریفراندۆمدا هیچ بایەخێک دانەنرابوو بۆ تواناکانی دوژمنەکانی ئەو بریارە و ئیرادەی ئەوانەی دژی ئەو پرۆسەیەن) 
6. نەهێشتنی جیاوازی و خنکاندنی گفتوگۆی جیاواز.( گرنگی زۆر تەنها بە ئەو بۆچونانە ئەدرا کە لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمن و لەو روانگەیەوە بریار دەدرا نەک تێروانینی ئەوانەی پێیان وابوو ریفراندۆم هەڵەیەکی ستراتیژیە)

کەواتە ئەگەر بریاربەدەستانی ریفراندۆم ئەوخالانەیان لەبەرچاوبگرتایە ئەوا ئەو هەموو تواناو وزە گەورەیەی کوردستانیان بە فیڕۆ نەدەدا و روبەڕوی ئەو هەموو شکستە نەدەبوینەوە کە تا ئێستاش و بۆ چەدین ساڵی داهاتوو کاریگەریە خراپەکانی هەر دەمێنن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand