دوا بژارده‌كانی به‌رده‌م یه‌كێتیی
2019-06-06 10:45:15
سەرتیپ وەیسی كەریم
به‌هۆكاری نه‌بوونی هیچ كارتێكی سیاسی و یاسایی و ئیداری و دیراسه‌نه‌كردنی بارودۆخه‌كه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له دوای وه‌رگرتنی هه‌ر هه‌ڵوێستێك له‌به‌رامبه‌ر پارتی، دواتر سازشێك بۆ پارتی ده‌كات.
له‌ڕووی یاسایه‌وه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كه‌متر له 35 ڕۆژی ماوه، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ده‌نگی به نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌دا، یه‌كێتیی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی گرتیه به‌ر ئه‌وه‌ندی كاردانه‌وه‌بوو، نیو ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به هه‌ڵوێستی ئه‌و حزبه‌وه نییه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، چونكه ئه‌گه‌ری زۆره یه‌كێتیی له هه‌نگاوی دووه‌مدا كه مه‌ڕاسیمی سوێند خواردنه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیه به‌شداری بكات (جا له‌سه‌ر هه‌ر ئاستێك بێت)، ئه‌گه‌ر به‌شداری مه‌ڕاسیمه‌كه بكات، ئه‌وا له ناولێنانی مه‌سرور بارزانیش وه‌كو ڕاسپێردراوی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌هه‌مان شێوه‌یه به‌شداریده‌كات.
ئه‌وه‌ی ئێستا ڕوونبۆته‌وه ئه‌وه‌یه، كه قوباد تاڵه‌بانی به دڵنیایه‌وه به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنه‌كه ده‌بێت، ( به‌رهه‌م ساڵح)یش ئه‌گه‌ری هه‌یه بچێته ئه‌و مه‌ڕاسیمه، چونكه ئاماده‌كاری پڕۆتۆكۆڵی ده‌ستیپێكردووه، هه‌رچی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و فراكسیۆنی یه‌كێتیی و مه‌كته‌بی سیاسیه ئه‌و حزبه‌یه، پێده‌چێت ئه‌وانیش دوای بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی به‌شداری بكه‌ن.
كه‌واته به‌شدارینه‌كردنی یه‌كێتیی له ڕۆژی ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ قازانجێكی نه‌بوو، جگه له زویركردنی نێچیرڤان باررزانی و دوورخستنه‌وه‌ی پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك له ئێستادا.
یه‌كێتیی به‌و هه‌نگاوه‌ی گرتیه‌به‌ر نه‌یتوانی هیچ ئامانجێك بپێكێت، چونكه ئه‌و حزبه نه‌یتوانی ئۆپشن و بژارده‌كانی به‌رده‌می جێبه‌جێیانبكات و چۆك به پارتی دابدات، ئه‌و پژاردانه‌ش بوون له : پۆستەکان بە بەتاڵی بەجێبھێلدرێت تا ئەوکاتەی کێشەیی پارێزگاری کەرکوک چارەسەر دەکرێت، دووه‌م بژارده‌ش ئه‌وه‌بوو یەکێتی ببێت بە ئۆپۆزسیۆن بژارده‌ی سێیه‌م كه تاراده‌یه‌ك قورس بوو یەکێتی کار بۆ دوو ئیدارەیەکی ئاشتیانە بکات دوایی ڕاوێژی ناوخۆیی و ھەرێمی و نێودەوڵەتی.
ئێستاش كه مه‌راسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی و ناولێنانی مه‌سرور بارزانی و متمانه‌دان به كابینه‌ی نوێ له‌به‌رده‌میاندا ماوه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی هیچ كارتێكی له‌به‌رده‌ستدا نییه، گرینگه یه‌كێتیی به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنه‌كه‌و ناولێنانه‌كه بكات، تاوه‌كو جارێكی دیكه نێچیرڤان بارزانی بهێنێته‌وه به‌ره‌ی خۆیان، له هه‌مانكاتیشدا بتوانێت پاڵپشت به پاشكۆی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌باره‌ی كه‌ركووك، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی بگه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك.
ئه‌گه‌ر له‌وماوه‌یه یاسایه‌ی كه 30 ڕۆژ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، پارتی هه‌ر نه‌هاته ژێر له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك، ئه‌وكات یه‌كێتیی ده‌توانێت دوا هه‌ڵوێستی خۆی به پێشكه‌شنه‌كردنی ناوی كاندید‌و متمانه‌نه‌دان به كابینه‌ی نوێ بخاته‌ڕوو، دواتریش بیر له بژارده‌كانی به‌رده‌می بكاته‌وه، كه ره‌نگه ئه‌وكات خه‌ڵك و قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه‌ش پشتگیریان بكه‌ن و پارتیش قه‌رزبار بێته‌وه.