Draw Media

خۆیان تەسلیم بون و دەیانەوێت گەلیش تەسلیم بێت

خۆیان تەسلیم بون و دەیانەوێت گەلیش تەسلیم بێت

2019-06-03 14:38:32


فەرهاد سەنگاوی 

كەسانێكی زۆر هەن لە سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی حزبەكاندا، پرسیاری زۆریان لای خەڵك لەسەر خۆیان دروست كردووە، یەك لەو پرسیارانە: ئایا ئامانە چۆن بون بە پێشمەرگە، بە مەسئول، بە مەكتەبی سیاسی ؟!! هەر ئاوا بون یان ئێستا بەزیون ؟! جاران گەورە و گران بون، یا ئێمە سۆزدارانە سەیرمان كردون؟!!
پارەو پارتی یان پارەی لای پارتی وەك بلدۆزەرێك چۆن ئەم پوش و پەڵاشە خۆ بە قارەمانزانەی ڕاماڵی !!! چۆن ڕۆژانە كارتەكانی پارتی یان لوغمەكان پارتی لەلای حزبەكانی تر لەناو بۆسەكاندا دەتەقنەوە...
ئەو كاتەی یەكێتی و مام جەلال هەبوو ، پێویست بو نەرم و نیان بن، ئەمان توند و گوایە باڵە مەردەكە بون. ئێستاش هەر ماڵی مام جەلال و چەند كەسێك جاروبار دەڵێن نا و نابێ و ملناخەنە ژێر نیلەكەی بارزانی، ئەمان دێن و دەبنە بابانوئێل، نەخێر دەبنەوە پاڵەوانی نەتەوەیی و نیشتیمانی، بەرژەوەندی گشتی و خەمی كەركوك خانەنقین شەنگار و داوای نەرمی و ئاشتی و .. چی و چی ....
وتم ڕەنگە دوای كەتنەكەی ریفراندۆم ئیتر ڕویان نەیەت هیچ بڵێن، كەچی شەرم و شكۆنەماوە و دەردەكەونەوە.
كاتی خۆی مام جەلال زۆر ڕاست و دوربین بو.. بۆ ؟؟! كوردستان چەپەك، ناچار هەلومەرجەكان جیاواز!! مام جەلال پێی وابو پارتی لە ئاشتی و ئارامیدا مل دەدا بۆ گەشەكردنی كۆمەڵگا، لە تێروپڕی خەڵكدا گەشە ناكات، لە ئاشتیدا گەل بەهێر دەبێ، لە شەڕدا كورد و یەكێتیەكەی تەنیا باڵن ، شەڕی ناوخۆ دەستی داگیركەرانە، لەم دیدانەوە نەرمی دەنواند.
خۆ مام جەلال سەرۆك خێڵێك نەبو كەرامەتی خۆی لا گەورەتر بێت لە كەرامەتی گەلەكەی، بەڵام ئەم بۆچونە دروستەی مام جەلال بەشی دووەمی كە چاكسازی و پاكسازی بو ئەنجام نەدرا، ئەم پاكێجە پێكەوە دەبونە گەشەو سەركەوتنی گەل و ئینجا یەكێتی.
ئێستاش قارەمانە بەزیوەكان: با ڕاستیەكە بڵێین مام جەلال و ئیدارەدانی ئەوان نەماوە، پارە و پارتی و پۆست پێكەوە سیانەی دڵڕفێن و ئەژنۆشكێن و باوەڕ پسێنن، سەد خۆزگا هەمویان وەك عارف روشدیەكان بە ئاشكرا بیان وتبا : كاكە ئێمە پارتین ، یا وەك ڕاوێژكارە بێ ڕاوێژەكان، عاقڵ و ژیر و بە ئەمەك و بە وەفا بێدەنگ بونایە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand