دوو ڕێکەوتن قوربانی چەند دێڕی پاشکۆیەکن
2019-06-02 13:25:34
ڕامان مجید فقێ
لە ئێستادا کێشەی نێوانی یەکێتی و پارتی جگە لە دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک هیچ کێشەیەکی جەوهەری نیە چونکە ئەم دوو حیزبە لە ڕابردودا ڕێکەتنیان کردوە یەکێکیان لەسەر کۆی مەسەلە ستراتیجی و سیاسیی و هەرێمی و عێراقی و نێودەوڵەتی و نیشتمانیەکان کردوە هەروەها ڕێکەوتنێکیان لەسەر شێوازی حکومرانی لە هەرێمی کوردستان کردوە هەر کاتێک ئەم خاڵە ناکۆکە کۆتای هات کێشەکان کۆتای دێت بۆ بەیەکەوە کار کردن لەسەر هەموو بابەتەکان بۆیە هەردوو لا ناحەقی گەورە بەرامبەر بە خۆیان و پێگە جەماوەریەکەی خۆیان دەکەن لە لایەک و بەلا ڕێ دابردنی تەواوی پرۆسەی سیاسیە لە لایەکی تر.. وە بێ ئینسافیەکی گەورە دەکەن لە کاتێکدا دۆخی هەرێم لەپەڕی دۆخی خراپە دایە بە بەراورد بە ڕابردو هەروەها ناوچەکە لە کوڵان دایە و دروست بونی بچوکترین شەڕ گەورە ترین قوربانی ئەم هەرێمەی ئێمە دەبێت بەو پەرتەوازەیەی هەیە. . بۆیە کێ پەرۆشترینی ئەم دۆخەیە و خۆی بە خاوەن دەزانێت و کێ بەرپرسیار ترە زیاتر شازش دەکات و قوربانی دەدات چونکە دواجار هەموو لایەک مەحکومە بەوەی لەسەر مێزی گفتو گۆ دانشن و کێشەکە چارە بکەن و ئەم هەموو هەرا و شەڕە قسەی ڕاگەیاندن و تانە و تەشەر و تەشهر بەیەک کردنە جگە لە ناشرین تر کردنی یەکتر هیچی لێ شین نابێت باشتر وایە هەردوو لا بە دوای بە دیلێکی تری واقعی دا بگەڕێن بۆ کێشەی کەرکوک و کەسێکی گونجاو بدۆزنەوە کە هەردوو لا لەسەری کۆک بن هەم یەکێتی بێت و هەم پارتی پێی ڕازی بێت ئەمە ڕێگە ڕاستەکەیە کە زۆر کەسی شیاو لە کەرکوک هەیە بۆ ئەم ئەرکە لەم قۆناغە ..ئەگەر نا ئۆباڵی دۆران و شکانی زیاتری هەرێم و تێکچوونی پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و هێزە سیاسیەکانی هەرێم کە دەکرێت لە ئایندە کاری نەخوازراوی زۆر روو بدات کە کەم کەس بیری لێ کردبێتەوە و ماڵ وێرانی زیاتر بەرۆکی ئەم میلەتە هەژار و داماوە بگرێتەوە زۆر خراپتر لە برسی بوون و کێشەکانی ئەم چەند ساڵەی دوای...ئاخر لە کوێی دونیا بوە دوو ڕێکەوتن کە یەکێکیان ئاشکرا بووە هەژدە خاڵە بکرێتە قوربانی یەک پاشکۆی چەند دێڕی یەکێک لە ڕێکەوتنەکان مەگەر سەرکێشی و خۆ بە زل زانی و عینادی نابەر پرسانە و نا دوربینی سیاسی و کەمزانی و نا پەرۆشی نەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەم دۆخەی کە ئەم هەرێمە پێدا تێپەڕ دەبێت و نا دیدە گرتنی ئۆباڵی مێژووی ئێستامان بۆ ئایندەی نەوەکانمان هیچی،تر نیە...