خوێنی كه‌ركوكی و خه‌نینی ئێوه
2019-06-02 08:22:48
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
دوو به‌یاننامه‌ی قۆڕو بێناوه‌ڕۆك دهرمهكهن و له خۆتان وابێت شتتان كردووه ، بیر له‌و خوێنه بكه‌نه‌وه كه ده‌ڕژێت ، ئێوه بۆ نه‌وت و ده‌سكه‌وت و دۆلار به‌لاتانه‌وه ئاساییه شه‌ڕی براكوژی چێبكه‌ن ، لێ بۆ خوێنی كه‌ركوكیه‌كان مویهكتان ناجوڵێت و له نوكته‌و قسه‌ی خۆشی خۆتان ناكه‌ون ، داخم ئه‌و داخهشه ئه‌و كه‌ركوكیه حهیاتانه هێشتا گۆرانی به باڵاتانا ده‌ڵێن ، ئه‌وان گۆرانیتان بۆ ده‌ڵێن و ئێوه‌ش به بۆشكهو بۆڕی نه‌وت و خوێنه‌كه‌یان هه‌ڕاج ده‌كه‌ن ، ده‌سبه‌ردانی ئێوه له خاك و خه‌ڵك و قهپكردن به بۆڕی نه‌وتا دۆخێكی دروستكردووه ، مه‌گه‌ر كوده‌تا و ته‌فرو تونا كردن .
ئێوه كهركوكیهكانتان بۆ گورگه‌كان جێهێشت و بێشهڕ هه‌ڵاتن و له دوره‌وه سه‌یری خوێنی كه‌ركوكیه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ڵاتن وههریهكهتان ئه‌وی تری تاوانباركرد به فرۆشتن ،كه‌ركوكتان له نێو ده‌ریایه‌ك رق و قینی ناشریندا دایه‌وه ده‌ست حه‌سه‌ن پلایس و مه‌هدی موهه‌ندیس و دایی و ئاغاكانی نه‌وت .
بیرتانه له‌به‌رده‌م كهركوكیهكاندا دهخهنینهوه ، ئه‌و كاته‌ش هه‌ندێك چه‌ته‌ی كوردایه‌تی خه‌ریكی تاڵان و دزی بوون ، نه‌وت و زه‌وی و ناموسی خه‌ڵكیان ده‌دزی و وه‌ك جه‌نه‌ڕاڵی كوردایه‌تی خۆیان نمایش ده‌كرد ، له‌بری تۆوی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه ، رقتان چاند ،ئێستاش ئه‌وه‌م بیره كه محه‌مه‌د خه‌لیل جبوری به رۆژنامه‌نووسه ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی وت ئێستا كورد ئه‌نفالمان ده‌كات ، ، ئه‌وه‌م بیر ناچێته‌وه كابرای عه‌ره‌ب به خۆمی وت كوڕه‌كه‌م بزره‌و گهڵابهكهی له باره‌گای فڵان به‌رپرسه ، ئاخر چه‌ند گایه‌كی ریخن ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێن هه‌موو گاڕانهكه توشی نه‌خۆشی ده‌كه‌ن.
ئێوه واتان كرد پیاوێكی وه‌ك موقته‌دا به حكومه‌ت بڵێت گه‌ر هیچ ناكه‌ن ئێمه هه‌ین ، شه‌رم نیه موقته‌دا له سه‌ر كه‌ركوك بێته ده‌نگ و ئێوه‌ش خه‌ریكی به یاننامه‌ی قوڕاوی بن ، خوێن به به‌یاننامه ناوه‌ستێ خوێن پێویستی به‌وه‌یه درۆنه‌كه‌ن له گه‌ڵ شارێكا كه نازانم نهوتهكهیتان پێ قودس و دڵه یان خۆی .