حووسییه‌كانی سلێمانی
2019-06-01 14:39:54
رێبوار کەریم وەلی
(1)
هه‌ڵوێستی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له لووتكه‌ی نائاسایی وڵاتانی كه‌نداو له مه‌ككه كه دژی راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی بوو و ئیمزای نه‌كرد، ئه‌گه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ش بووبێت كه وڵاتی به‌ناو عێراق ده‌بێ له ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مریكا لایه‌نگر نه‌بێ، به‌ڵام هه‌ر به‌وه لێكده‌درێته‌وه كه پشتیوانییه بۆ ئێران و، سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح كه نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتی به‌ناو عێراق له ده‌ره‌وه و، نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتیش ده‌كات له حوكمدا، به‌غدا و سلێمانی خسته به‌ره‌ی دژی داخوازییه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌مریكاوه.
سه‌ردانی كتوپڕی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئانكارا و پیرۆزبایی ئێران له‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی كه‌ندوا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داروده‌سته‌ی ئێران له ناوچه‌كه گرتوویه‌ته‌به‌ر، به‌كرده‌وه یه‌كێتییه‌كانیش داخیلی به‌ره‌ی ناوی ئه‌و رێكخراوانه(حووسی، حزب الله و پاسداران و..هتد)ده‌كات كه ئه‌مریكا و سعودیه قۆڵی له‌ناوبردنیان لێ هه‌ڵماڵیون.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه و بڕیارده‌رانه‌ی ئێران له دیاریكردنی سه‌رۆككۆماردا به‌دیار ده‌كه‌وێت كه پێشتر نكۆڵی له‌وه ده‌كرا كه ئێران له‌وباریه‌وه كاریگه‌ریی هه‌بووبێت.
لێره به‌دواوه یه‌كێتییه‌كان ده‌بێ خۆیان بۆ زۆر شت ئاماده بكه‌ن؛ قودره‌تی مانۆڕی سیاسیی ناوخۆییان به‌ند ده‌بێ به‌وه‌ی كه ئه‌مریكا چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات. وه‌ك چۆن گۆڕان له 2015 ویستی پێچه‌وانه‌ی ویستی نێوده‌وڵه‌تی مه‌له بكات و په‌ڕاوێز خرا، ئه‌گه‌ر یه‌كێتییه‌كان هه‌ر رێكارێك بگرنه به‌ر(به‌وه‌ی كه هێزی چه‌كداریان هه‌یه) یان بیر له هه‌ر سیناریۆیه‌كی هه‌رزه‌كارانه بكه‌نه‌وه وه‌ك هێزێكی دژ به شه‌رعییه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی و حكومه‌تێكی دانپێدانراوی نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ و حیسابی حووسییه‌كانی یه‌مه‌نیان بۆ ده‌كه‌ن. پێده‌چێ یه‌كێتییه‌كان بڕیاری خۆیان دابێت و بیر له هه‌رێمی به‌ڵێنپێدراوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌و بێمنه‌تییه‌ی ئێستایان سه‌رچاوه‌ی له هێزدا نییه. بۆیه عاقیبه‌تیان خێر بێت!
پارتی به رێككه‌وتنه‌كانیدا ده‌چێته‌وه؟
(2)
عوزر و بیانووی یه‌كێتییه‌كان بۆ ده‌نگنه‌دان به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 28ی مانگ، ئه‌سڵ و ئه‌ساسیان نییه. لۆژیكییه‌ن لێره‌دا دوو شت زۆر به زه‌قی تێكه‌ڵی یه‌كتری كراون كه ته‌نها ناوی لێده‌نرێت موئامه‌ره و هیچ پاساوێكی دیكه‌ی بۆ نییه. كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ده‌نگدان به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكه و پێكهێنانی حكومه‌ت، پارێزگاری كه‌ركوك و وه‌زیری داد له به‌غدا، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ن كه پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه‌كان ئیمزای كردوون.
له مه‌سه‌له‌ی كاراكردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ده‌نگدان به سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ركه‌وته‌ی یه‌كێتیه‌كان پۆستی جێگرێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بووه (به‌پێی رێككه‌وتن نه‌ك یاساكه). لێره‌دا یه‌كێتییه‌كان ده‌نگیان به سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌داوه و به هیچ لۆژیكێكیش لێره به‌دواوه ناتوانن داوای جێگری سه‌رۆكێك بكه‌ن كه ده‌نگیان پێ نه‌داوه.
هاوكات داواكاری بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركوك و پۆسته‌كه‌ی به‌غدا، په‌یوه‌ست كرابوو به‌و كاته‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌ت راده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، بۆیه ده‌نگنه‌دانی یه‌كێتییه‌كان به سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندیی به بابه‌تی دانانی پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه نییه و ده‌بوایه دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بابه‌ته ته‌ڕح بكه‌ن. ئه‌وه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه چه‌ند رۆژێك پێشتر شاندێكی باڵای یه‌كێتییه‌كان له جێبه‌جێكردنی خاڵ به خاڵی رێككه‌وتنه‌كه له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه ئاگادار كرانه‌وه و به‌ڵێنیان پێدرا. له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه یه‌كێتییه‌كان به‌پێی بڕگه‌ی 18، به رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتیدا پابه‌ند نه‌بوونه، هه‌ردوو رێككه‌وتنه‌كان به هه‌ڵوه‌شاوه له‌قه‌ڵه ده‌درێن و به‌ركه‌وته‌كانی یه‌كێتیش له حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌بێ سڕ بكرێن و، هه‌ڵبگیرێن بۆ دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م. هیچ پۆستێك بۆ یه‌كێتییه‌كان دانه‌ندرێت و، پۆسته‌كان به‌و لایه‌نانه بدرێن كه ده‌نگیان به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوه. ئینجا ئه‌گه‌ر دواتر یه‌كێتییه‌كان رێگه‌یان پێدرا به‌شداریی حكومه‌ت بكه‌ن و بێنه ناو حكومه‌ته‌وه، ده‌رگای گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكرێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌گه‌ر پارتی له‌وه زیاتر بۆ یه‌كێتی بكات، ته‌نها له‌به‌رخاتری ئه‌وه‌ی كه به‌شداریی كابینه و ده‌نگدان به كابینه‌كه بن، ئه‌وا بێڕێزییه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو كات و ئیمزایه‌ی كه چه‌ندین مانگه بۆ رازیكردنی یه‌كێتییه‌كان به‌فیڕۆ دراوه. پارتی وه‌ك چۆن له 18ی شوبات و 28ی مایس له هۆڵی په‌رله‌مان پێویستیی به یه‌كێتییه‌كان نه‌بوو و ئاماده نه‌بوو چه‌ند سه‌عاتێكیش كۆبوونه‌وه‌كه دوا بخات، ده‌بێ له 25ی حوزه‌یرانیشدا(كه ره‌نگبێ رۆژی راگه‌یاندنی كابینه‌ی نۆیه‌م بێت) ئه‌وه دووباره بكاته‌وه.
له كانگای دڵی(گه‌له)وه...
(3)
یه‌كێتییه‌كان مافی خۆیان بوو هه‌ر داوایه‌كیان له پارتی هه‌بێ بیكه‌ن، له‌شه‌راكه‌ته‌وه بیگره تا پارێزگاری كه‌ركوك و پۆستی وه‌زاره‌ی له‌به‌غدا، به‌ڵام ده‌نگنه‌دان به نێچیرڤان بارزانی وا به ئاسانی به‌سه‌ر یه‌كێتیه‌كاندا تێناپه‌ڕێت. رابردووی ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه‌كان به تایبه‌تیش كه هه‌میشه خێر و به‌ره‌كه‌ت بووه بۆیان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت. لێگه‌ڕێ له‌وه‌ی كه(به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی دیكه) وڵات و كه‌سایه‌تی نه‌ما له چركه‌ساتی یه‌كه‌مه‌وه پیرۆزبایی له‌و سه‌رۆكه گه‌نجه نه‌كه‌ن، به‌ڵام بۆمبه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی یه‌كێتییه‌كان له‌ناو ده‌ستی خۆیاندا ته‌قییه‌وه و ناوماڵی خۆیان پێ تێك دا. ئه‌وان به دژایه‌تیی پارتی گیڤ ده‌بوونه‌وه، به‌ڵام دژایه‌تیی كردنی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی (نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌وان به‌ڵكو بۆ هه‌موو لایه‌ك) شتێكی دیكه‌یه، چونكه ئه‌و قه‌ڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌ناوه‌وه فه‌تح كردووه.
باڵی 16ی ئۆكتۆبه‌ر فه‌شه‌لیان به رێككه‌وتنه‌كه هێنا و دواییش هه‌موو مه‌ڵبه‌نده‌كانیان راسپارد كه پیرۆزبایی له كاك كۆسره‌ت بكه‌ن!
به‌ڵام ئادرێسه‌كه هه‌ڵه بوو...یه‌كێتییه‌كان ئێستا شه‌ڕی كۆنگره‌ی خۆیان(ئه‌گه‌ر تا به‌ستنی كۆنگره بمێنن و له‌ت نه‌بووبن) به پارتی ده‌كه‌ن. هه‌موو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی داوای پۆستیان ده‌كرد، چونكه ده‌یانزانی دوای كۆنگره ده‌نێردرێنه‌وه ماڵه‌وه. بۆیه كه دیتیان پۆستیان به‌رناكه‌وێ، به‌شی زۆریان دایانه پاڵ گرووپی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه. ماڵی تاڵه‌بانی له دژی هه‌ژموونی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح و لاهوورجه‌نگی، جارێكی دیكه به ده‌سپێشخه‌ریی بافڵ تاڵه‌بانی، مه‌لا به‌ختیار دێننه‌وه ناو كایه‌كه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی و نه‌نكی(به وه‌كاله‌تی كچه‌كانیشیه‌وه له كانگای دڵه‌وه) پیرۆژبایی له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌ن و حیساب بۆ هه‌ڵوێستی مه‌كته‌بی سیاسی و زڕئامۆزاكه ناكه‌ن.
به كورتییه‌كه‌ی شه‌ڕی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی یه‌كێتی ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام بردنی ئه‌و شه‌ڕه بۆ ناو ماڵی پارتی، عاقیبه‌ت ماڵی ئه‌وان وێران ده‌كات.