Draw Media

گروپی سه‌رکردایه‌تی دیموکرات یان سه‌رکرده‌ی نێرجسی!

گروپی سه‌رکردایه‌تی دیموکرات یان سه‌رکرده‌ی نێرجسی!

2019-05-31 23:18:30


هونه‌ر حاجی جاسم
ده‌ستپێك: 
که‌م جار وا رێکه‌وته‌ که‌ به‌ستنه‌وه‌ی عقلیه‌تی تاکێك یان گروپێك نه‌ به‌سترێته‌وه‌ به‌ پاشخانی په‌روه‌ده‌ی سیاسی، سایکۆلۆژی سیاسی و ستراتیژی کارکردنی له‌ پڕۆژه‌ی کارکردنیدا. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه‌Leader Mentality  "عه‌قلیه‌تی سه‌رکرده"‌ به‌ هه‌موو جۆره‌کانی جا چ دیموکرات بێت یان دیکتاتۆر ببسترێته‌وه‌ به‌ ئاستی گه‌شه‌ی  Political Educationپه‌روه‌رده‌ی سیاسی و ئایدۆلۆژی فکره‌ سیاسیه‌که‌ی. به‌لام زۆرجار په‌روه‌رده‌ی سیاسی سیاسه‌تمه‌دارن یان سه‌رکرده‌ سیاسیه‌کان خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ نرجسیه‌ت، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات دیموکرات بوونی خۆی بخاته‌ ژێر پرسیارێکی زۆر گه‌وره‌!. له‌ "هه‌رێمی کوردستانی عێراق" له‌ جارێگه‌ سه‌ده‌ی ڕابردوو هێواش هێواش له‌ پڕۆسسه‌ی سیاسیدا، حاله‌تی نرجسیه‌تی سیاسی کاره‌کته‌ره‌ سیاسی و سه‌رکرده‌ سیاسیه‌کان گه‌شه‌ ده‌کات، ئه‌مه‌ش هه‌م وایکردوه‌ کۆمه‌لگا زه‌رمه‌ند سه‌ره‌کی بێت، وه‌ هه‌میش زۆرجار خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند بوینه‌ کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆشی هه‌بووه‌ له‌ نه‌ چه‌سپاندنی پرۆسسه‌ی دیموکراسی. لێره‌ ده‌پرسین بۆچی سه‌رکردایه‌تیێکی دیموکراسیمان ده‌وێت به‌ گروپ؟، نه‌ک که‌سێك به‌ ته‌نیا خۆی سه‌رکردایه‌تی بکات له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌یێکی نرجسی خۆپه‌رست!، ته‌واوی ده‌سه‌لاته‌کانی لای خۆی بێت، وه‌ ته‌نیا خۆی ببینێت!. لێره‌ ده‌پرسین سه‌رکرده‌ی نێرجسیه‌ت کێیه‌؟. ئایه‌ خاسیه‌ته‌کانی سه‌رکرده‌ی نێرجسیه‌ت چین؟. هه‌روه‌ها خاسیه‌ته‌کانی گروپی سه‌رکردایه‌تی چین؟. ئایه‌ هه‌رێم پێویستی به‌ سه‌رکرده‌ی نێرجسی هه‌یه‌؟. ئایه‌ کام له‌م دوو جۆره‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان پێویسته‌؟
سه‌رکرده‌ی نێرجسی کێیه‌؟
لەسەرەتادا پێویسته‌ بزانین که‌سایه‌تی سه‌رکره‌ی نێرجسیه‌تی چۆن چۆنیه‌؟، وه‌ به‌ کێ ده‌گوترێت که‌سی نێرجسی یان سه‌کرده‌ی نێرجسی، سه‌رکرده‌ی نێرجسی بریتیە لە تایبەتمەندیەكی كەسیه‌تیێك كەخۆی لەتێروانینی مرۆڤ بۆخۆی خۆی وەك سه‌کرده‌یێكی سەركەوتووی بێ که‌موکورتی دەبینێتەوە، هه‌ر ئەم جۆرە سه‌کرده‌ هەستیش ده‌کات كە دەبێت گرنگی زیاتری پێ بدرێت و به‌ به‌ژن و بالای هه‌لبگوترێت، وه‌ هه‌روه‌ها خۆی زۆر گه‌وره‌ دێته‌ په‌رچاو به‌ جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت ئه‌وانی دیکه‌ ناتوانن نان نانیش بخۆن. گاڵتە به‌ عه‌قلی ئه‌وانی دیکه‌ ده‌کات، خواست و خه‌ونی ئه‌انی دیکه‌ زۆر به‌ که‌م سه‌یر ده‌کات، زۆرجاریش سوکایه‌تیان پێ ده‌کات. له‌ مێژووی به‌شه‌ریه‌ت ئه‌م سه‌رکرده‌ بونیان هه‌بوه‌، 
له‌ زمانی ئینگلیزیدا به‌ نێرجسیه‌ت ده‌گوترێت Narcissist، له‌ بنه‌ڕه‌تیشدا نێرجسیه‌ت  چه‌مکێکی ئه‌لمانیه‌. به‌لام دوای ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می  Information Technologyته‌کنلۆژیای زانیاری بووه‌ به‌شێكی گرینگی به‌Political Marketing  بازارکردنی سیاسی، وایکرد ئه‌و سیاسیانه‌ی زۆر ئامێره‌ زیره‌که‌کان به‌کار ده‌هێنن بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌ سیاسیه‌کانیان حاله‌تی نێرجسیه‌تیان زۆرتر بێت، وه‌ خۆیا پێ زۆر گه‌وره‌ بێته‌ به‌رچاو، به‌لام له‌ واقیعدا باردۆخه‌که‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ بێت. 
سه‌رکرده‌ی نێرجسی هه‌موو هه‌ولێکی بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆی به‌ناوبانگ بکات له‌سه‌ر حسابی ئه‌وانی ده‌یکه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و گروپه‌ی له‌ ده‌روبه‌ریه‌تی. قائیدی نێرجسی هه‌ول ئه‌دات خۆی نمایش بکات به‌ جلوبه‌رگی جیاواز له‌ بۆنه‌ جیاوازه‌کاندا. وه‌ هه‌میشه‌ش سه‌رکرده‌ی نێرجسی رێگا نادات سه‌رکرده‌ی تری له‌ ته‌نیشت ئه‌و دروست بێت و له‌ ئه‌و زیاتر ئه‌دای خۆی بکات. 

گروپی سه‌رکردایه‌تی دیموکرات چیه‌؟
له‌گه‌ل گه‌شه‌کردنی پڕۆسسه‌ی سیاسی له‌ ئاستی کۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی به‌شێوه‌یێکی گشتی، وه‌ به‌ تایبه‌تیش له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق. ئاماژه‌و بۆچونه‌کانی له‌سه‌ر چه‌مکی سه‌رکردایه‌تی جیاواز ده‌رده‌که‌ون. به‌لام ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ زیاد له‌ چارێگه‌ سه‌ده‌ی ڕابردوو هه‌بووه‌ ته‌نیا سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان بریاریان داوه‌ نه‌ك سه‌رکردایه‌تی به‌شێوه‌یێکی دیموکراتی. بۆیه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و راستیه‌ی که‌ تاکو ئێستا ئه‌وه‌ی له‌نێوخۆی حوکمڕانی و حیزبی کوردی هه‌یه‌. ته‌نیا که‌سی یه‌که‌م بووه‌، نه‌ک کۆمه‌له‌ که‌سێك که‌ به‌ گروپ سه‌رکردایه‌تی بکه‌ن. بۆیه‌ لێره‌ به‌ دواوه‌ ده‌بێت له‌ پارادیمی سیاسی نوێ و جیاواز له‌ ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کوردی باس له‌ دروستکردنی سه‌رکردایه‌تی بکرێت به‌ گروپ نه‌ک به‌ ته‌نیا قائیدی به‌رو به‌حر بێت. بۆیه‌ پێویسته‌ بزانین که‌ پێناسه‌ی سه‌رکردایه‌تی دیموکرات چیه‌؟، وه‌ به‌ کام گروپ ده‌گوترێت سه‌رکردایه‌تی دیموکرات؟.
 گروپی سه‌رکردایه‌تی دیموکراتی بریتی یە لە توانای کاریگەریدانان لەسەر تاکه‌کانی کۆمه‌لگا و هاندانیان تاکو ئەو کارە ئەنجام بدەن کە پێیان دەسپێردرێت لە پێناو بەدەست هێنانی ئامانجی گشتیدا، که‌ ستراتیژ لێی فه‌راهه‌مکردنی ژیانێکی شایسته‌ بێت بۆ هاونیشتمانیان به‌بێ جیاوازی.  یه‌کێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ هه‌ره‌ دیاره‌کانی گروپی سه‌رکردایه‌تی دیموکرات خۆیان پێش خه‌لك ده‌که‌ون نه‌ک خه‌لك و کۆمه‌لگا بۆخیان بکه‌نه‌ پایه‌ تێیدا به‌سه‌ر بکه‌ون و گه‌شه‌ی سیاسی پێ بکه‌ن، ئه‌وه‌ له‌ کوردستان هه‌بووه‌ ئاغایه‌تی سیاسی بووه‌ نه‌ك سه‌رکردایه‌تی دیموکرات به‌ ئامانجی هێنانه‌ کایه‌وه‌ی سیسته‌مێکی دیموکراسی مۆدێرن.

بۆچی پێویستمان به‌ سه‌رکرده‌ی نێرجسی نیه‌؟
له‌پال فاتکته‌ره‌ جیاوازه‌کانی تر که‌ بوینته‌ هۆی فه‌شه‌لی پڕۆسسه‌ی سیاسی له‌ 70 سالی ڕابردوی جولانه‌وه‌ی کوردایه‌تی له‌ کوردستانی عێراق، یه‌کێك له‌ فاکته‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کان بریتیه‌ له‌ ڕۆل و ئه‌دای سه‌رکرده‌ سیاسیه‌کانی کورد، له‌پال ئه‌مه‌شدا خۆیان له‌ واقیعدا ته‌واو نێرجسی بوینه‌. له‌ دوای ڕاپه‌رینی به‌هاری سالی 1991 و دامه‌زارندنی حکومه‌ت و په‌رله‌مان نێرجسیه‌تی سه‌رکردایه‌تی په‌ره‌ی سه‌ند، وه‌ له‌ 10 سالی ڕابردووش ئه‌م دیارده‌ سایکۆلۆزیه‌ سیاسیه‌ زیاتر گه‌شه‌ی کرد، به‌ تایبه‌ت کاتێك پۆپۆلیزم بووه‌ حاله‌تێکی دره‌وشاوه‌. 
بۆیه‌ ئێستا کۆمه‌لگای باشوری کوردستان هیچتر پێویستی به‌ سه‌رکرده‌ی نێرجسی نیه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م حاله‌ته‌ش به‌رده‌وامی بکات، ئه‌وه‌ ده‌بێت هۆی دوباره‌بونه‌وه‌ی شکه‌سته‌ سیاسیه‌کان به‌شێوه‌یێکی گشتی، وه‌ به‌ تایبه‌تیش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ‌هه‌مان سیسته‌می ناته‌ندروستی پارتی و یه‌کێتی و درێژه‌دانه‌ به‌ شکه‌ستی سیاسی 30 سالی ڕابردوو. وه‌ هه‌روه‌ها هیچ کات نابینه‌ خاوه‌نی سیسیته‌مێکی دیمکراسی و دامه‌زراوه‌یی له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رکرده‌کان له‌ شێوه‌ی سه‌رکرده‌ی نێرجسیه‌ت. یه‌کێکی تر له‌ مه‌ترسیه‌کان سه‌رکرده‌ی نێرجسیه‌ت بریتیه‌ گه‌شه‌پێدان به‌ ته‌وریسی سیاسی و تاک ڕه‌وی له‌ بریاردانی سیاسی، به‌م لێکه‌وتانه‌ش هیچ کات نابینه‌ خاوه‌نی سیسته‌می سیاسی مۆدێرن و جیاواز له هه‌رێمی کوردستانی عێراق. 

هه‌رێمی کوردستان پێویستی به‌ کام جۆره‌‌ هه‌یه‌؟
ده‌ره‌نجامی باردودۆخی زیاد له‌ چارێگه‌ سه‌ده‌ی ڕابردوو، ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ چوارچاێوه‌ی عێڕاقدا پێویستی به‌ گروپێکی سه‌رکردایه‌تی ته‌واو دیموکرات هه‌یه‌، که‌ به‌ ته‌واوی دوربن له‌ قالبی نێرجسیه‌ت و ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه‌ی. هه‌روه‌ها به‌ هه‌بوونی گروپێکی سه‌رکردایه‌تی خاوه‌ن روئیا بۆ سیاسیه‌تکردن له‌ ده‌روه‌ی مه‌دره‌سه‌ی سیاسیه‌کانی ئێستا، ده‌بێته‌ هۆی له‌ دایکبونی پارادیمێکی سیاسی جیاوازی‌ خاوه‌ن ستراتیژی نیشتمانی، چونکه‌ تاکو پڕۆسیسه‌ی سیاسی چ له‌ ئاستی ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێکردن وه‌کو حکومه‌ت، وه‌ له‌ ئاستی ناوه‌خۆی حیزبه‌ سیاسیه‌کانیش نه‌بێت به‌ گروپ بۆ بریاردان، ئه‌وه‌ ئه‌ستمه‌ پڕۆسسه‌ی سه‌رکه‌وتن به‌دی بێت!.
به‌رئه‌نجامی شکسته‌ سیاسیه‌کانی ئێستای سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق، چ له‌ هێزه‌ ده‌سه‌لاتداره‌کان، چ له‌ ئاسته‌ هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کان سه‌رده‌می قائیدی کولفی کون به‌سه‌رچو، به‌لام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین که‌ تاکه‌ زه‌مانه‌تیش بۆ سه‌روکه‌وتنی گروپی سه‌رکردایه‌تی دیموکراتیش بریتیه‌ له‌ هه‌بوونی ترادسیۆنێکی سیاسی جیاواز به‌ هه‌موو بنه‌ماکانی کارکردنی سیاسی له‌ مه‌جالی پڕاکتیکدا.

خوێندکاری دکتۆرا له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وله‌تیه‌کان، زانکۆی یوفۆی روسیای فیدڕال

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand