Draw Media

متمانه‌

متمانه‌

2019-05-31 13:37:36



كامەران وریا قانیع    
به‌شی 2 كۆتایی     

كۆرییه‌كان قسه‌یه‌كی باویان هه‌یه‌ ده‌ڵێن( كۆریه‌ك به‌رامبه‌ر یابانیه‌ك ، كۆریه‌كه‌ به‌هێزتره‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ كۆرییه‌ك به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵه‌ یابانیه‌ك، كۆمه‌ڵه‌ یابانیه‌كه‌ به‌هێزتره)
ئه‌م وته‌یه‌ ده‌ربڕینی كاری پێكه‌وه‌ییه‌ كه‌ له‌ چ ئاستێكی به‌رزه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای یابانی به‌راورد به‌ كۆمه‌ڵگای كۆری. ئه‌م كاری پێكه‌وه‌یه‌ و ئاماده‌ بوون به‌ كاركردن به‌ گروپ له‌ بواری ئابوری پێده‌ڵێن (سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی) وه‌ك له‌ به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م نووسینه‌ باسكرا.
سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك هه‌ر جۆره‌ سه‌رمایه‌كی تر ده‌كرێت له‌ ده‌ست بدرێـت یاخود كه‌مبێـته‌وه‌ له‌ ساتێكی زه‌مه‌نی بۆ ساتێكی تر.هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئه‌م سه‌رمایه‌یه‌ زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكرێت.
به‌ كورتی له‌ په‌نجا ساڵه‌ی رابردووی كۆمه‌ڵگای كوردی ئه‌م سه‌رمایه‌ی به‌ر چه‌ندین هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زین كه‌وتوه‌، وه‌ ئه‌م سه‌رمایه‌ زیاتر سه‌رمایه‌ك بوه‌ كایه‌ی سیاسی دروستی كردبوو( پێچه‌وانه‌ی  یابانیه‌كان كه‌ زیاتر له‌ بواری ئابوری و پیشه‌سازی یاساكانی كاركردن دروست بوه‌) چونكه‌ كۆمه‌ڵگای كوردی تا ئه‌م ساته‌ش له‌ رووی پیشه‌سازی و بواری ئابوری رۆلێكی ئه‌وتۆی نیه‌ ، كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ حكومی ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می داگیركه‌ر زۆربه‌ی كاته‌كانی به‌رێ كردوه‌ ، رژێمه‌ داگیركه‌ره‌كانیش بوونی گروپ هاندانی رۆحی كاركردن و هاریكاری به‌ كۆمه‌ڵ به‌ یه‌كێك له‌ محره‌ماتی( بڤه‌كانی ) كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌زانێت( هه‌رچه‌ند خه‌ڵكی هه‌ولیری ئازیز له‌ ساڵی 1988 سه‌رمایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی دروست كرد كاتێك هاوكاریه‌كی گه‌وره‌یان له‌ كۆلانه‌كانی شار كۆكرده‌و  پێشه‌كه‌شی هه‌ڵبجه‌یه‌كان كرد كاتێك ئاواره‌ی هه‌ولێر بوون ، پرۆسه‌ی هاوكارییه‌كه‌ و كاری پێكه‌وه‌یی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بوو ، حكومه‌تی ناچار كرد كه‌ ته‌نها وه‌ك ته‌ماشاكه‌رێك رۆڵ ببینێت ) . لێره‌دا كۆمه‌ڵگای كوردی ناچار كراوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای خۆی زیاتر له‌ شاخه‌كان به‌ دوای سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و متمانه بگه‌رێت كه‌ خۆی له‌ شۆرش كردن ده‌بینێته‌وه‌ . ئه‌م شۆرشانه‌ی كورد به‌شێكی گه‌وره‌ی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی بۆ خۆی بردبوو، به‌جۆرێك گه‌نجێك ئاماده‌ بوو له‌ زیندان له‌ سێداره‌ش بدرێت به‌ڵام متمانه‌ی هاورێكانی نه‌دۆرێنێ.
له‌ سه‌ره‌تای راپه‌رینی 1991 ئه‌م متمانه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بوو، هه‌ر تاكێكی كورد خۆی به‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌زانی، هه‌موو له‌ بیرمانه‌ سه‌ره‌تاكانی راپه‌رین ( سه‌ری به‌رزمان بۆ مووچه‌ نه‌وی ناكه‌ین) به‌ هێزترین دروشم بوو له‌ كۆمه‌ڵگای كوردی. 
ئه‌وه‌ی دواتر روویدا له‌ ده‌ست دانی ئه‌و متمانه‌یه‌ یاخود ئه‌و ( سه‌رمایه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ) بوو له‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم كه‌ ته‌زویر هه‌موو پرۆسه‌كه‌ی بێ مانا كرد، كه‌ لێره‌دا خه‌تای كۆمه‌ڵگا نه‌بوو، به‌ڵكو خه‌تای ئه‌و سیاسیانه‌ بوو كه‌ به‌ روحێكی نه‌خۆشه‌وه‌ هاتنه‌وه‌ ناو كۆمه‌ڵگا و سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆداڕمانی ئه‌و سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ له‌ شاخه‌كانه‌وه‌ دروست كرابوو.
دواتر شه‌ڕی برا كوژی هات له‌ ناوه‌راستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، نیشتمان كرا به‌ دۆزه‌خه‌ێك ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌زانی له‌ راپه‌رین یه‌كه‌م كه‌س بوو،بارگه‌ی پێچایه‌وه‌و به‌ره‌و سه‌فه‌ره‌ی هانده‌ران به‌ یه‌كجاری رۆیشت. ئه‌م دۆخه‌ له‌ دوای رووخاندنی سه‌دام حسینیش هه‌ر به‌رده‌وام بوو،هه‌رچه‌ند جار جار سه‌رمایه‌كه‌ دروست ده‌كرایه‌وه‌ ( وه‌ له‌ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقی) زۆربه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌ستیان به‌ سه‌ركه‌وتنێك ده‌كرد كه‌ یه‌كه‌مجار بوو له‌ مێژووی هاوچه‌رخ كورد ئه‌وه‌نده‌ قورسایه‌یی هه‌بێت له‌ ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی.
به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌م ده‌سته‌كه‌وتانه‌ش به‌سترانه‌وه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ پۆستێك كه‌ دووهێزی وه‌ك پارتی و یه‌كیه‌تی به‌كاریان هێنا بۆ زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی زۆر بچوك كه‌ له‌ ئاستی چاوه‌روانی كۆمه‌ڵگای كوردی نه‌بوو، له‌و ساته‌دا هه‌رچه‌نده‌ دۆخی ئابوری خه‌ڵك به‌ره‌و باشتر بوونێكی گه‌وره‌ ده‌چوو، شاره‌كان گه‌وره‌ بوون، دێهاته‌كان ئاوادان كرانه‌وه‌، فرۆكه‌خانه‌كان دروست كران، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌م ده‌سته‌كه‌وتانه‌ ئه‌وه‌ بوو دوو حوكمران ده‌یانكرد كه‌ رۆژ به‌ رۆژ پێگه‌ی بنه‌ماڵه‌یان پێ به‌هێز ده‌كرد( متمانه‌یه‌نا له‌ هه‌مۆوو كۆمه‌ڵگا ده‌سنده‌وه‌)، رۆژ به‌ رۆژ بریاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی له‌ رووی ئابوری و سیاسیه‌وه‌ ، سنوره‌كانی بچوكتر ده‌بوونه‌وه‌ له‌ حزبه‌وه‌ گۆرا بۆ مه‌كتب سیاسیه‌كان، له‌ مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانه‌وه‌ بۆ ناو خێزانه‌ ده‌سترۆیشتوه‌كان(  وه‌ ده‌كرێت  دروست  بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆران هه‌وڵێكی گه‌وره‌ بوو بۆ گه‌رانه‌وه‌ی متمانه‌ به‌ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، وه‌ كۆمه‌ڵگاش پشتگیریه‌كی گه‌وره‌ی لێكرد ) .هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستان به‌ناو له‌شكرێك له‌ كه‌سی گه‌نده‌ڵ و ده‌زگای گه‌نده‌ڵ به‌رێوه‌ ده‌چوو،له‌به‌ر ئه‌وه‌  ئه‌وه‌ی به‌دیهات له‌ پرۆژه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستان، ده‌كرا زۆر زیاتر بوایه‌ ، ئه‌م به‌ سیستماك كردنی گه‌نده‌ڵیه‌ بووه‌ هۆی بێهێز بوونێكی گه‌وره‌ی متمانه‌ و سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی. له‌ بواری ئابوری ده‌سته‌واژه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێت بگوازرێته‌وه‌ بۆ بواری كۆمه‌ڵایه‌تی  كه‌ میلله‌تانی دنیا كاری پێده‌كه‌ن ئه‌ویش ( شۆرشی خواسته‌كانه). ئه‌م شۆرشه‌ زیاتر له‌ سه‌رده‌می جیهانگیری و سه‌رده‌می په‌یوه‌ندی ئاسان به‌هۆی تۆری ئه‌نترنێته‌وه‌ زیاتر گه‌شه‌ی كردوه‌، له‌م شۆرشه‌ میلله‌تان زوو هه‌ست ده‌كه‌ن چۆن ده‌ژین و چ كه‌مورتیه‌كیان هه‌یه‌ به‌هۆی به‌راوردكردنی دۆخی خۆیان به‌ میلله‌تانی تره‌وه‌ كه‌ دۆخی ژیانیان باشتره‌. ئه‌م زانینه‌ش وا ده‌كات به‌رده‌وام داخوازیه‌كان زیاتر بن و چاوه‌روانیه‌كان گه‌وره‌تر بن. ئه‌م به‌راورده‌ش زۆرجار یارمه‌تی حكومه‌ته‌كان ئه‌دات باشتر كار بكه‌ن وه‌ یارمه‌تی كۆمه‌ڵگاكانیش ئه‌دات سوود له‌ ئه‌زموونی ئه‌وانی تر وه‌رگرن. به‌ڵام كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه هه‌م لای حكومه‌ته‌كان و هه‌م لای كۆمه‌ڵگاكانیش ئه‌م چاوه‌روانیه‌ بمێنێته‌وه‌ بێ پراكتیك كردن یان ‌ حكومه‌تێك خۆی گێل بكات له‌م شۆرشه‌ تازه‌یه‌،چونكه‌ هه‌موو خوگێل كردنێك په‌شێوی و ناره‌زایی به‌دوای خۆی دێنێت.
له‌ كۆتایدا هێشتا كۆمه‌ڵگای كوردی سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر له‌ بواری كاركردنی سیاسیه‌وه‌ ئه‌بینێته‌وه‌ ، به‌ڵام كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ئه‌م روانینه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ بواره‌كانی تری كۆمه‌ڵگای كوردی( ئابوری ، په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی، كشتوكاڵ..هتد) بۆ نموونه‌ بواری كشتوكاڵ، ده‌كرێت كۆمه‌ڵگا بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت دابنێت كه‌( هه‌موو گوندێكی كوردستان هێڵی ئه‌نترنێـی هه‌بێت) بكاته‌ ئامانج ،  به‌یارمه‌تی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندێك، ده‌كرێت بوونی ئه‌نتنریت له‌ لادێكان بڵاو كردنه‌وه‌ی رۆشنبیری فرۆشتن له‌سه‌ر نێت بوار به‌ جوتیاری كورد به‌رهه‌مه‌كه‌ی پیشانی كۆمه‌ڵگاو جیهان بدات، به‌مه‌ش زیاتر كه‌رتی كشتوكاڵ پێش بخات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand