ئه‌مه جارێ ( لێ لێ ) یه .. هێشتا ( لۆ لۆ ) ش ماوه !
2019-05-31 11:56:43
شێرزاد شێخانی
كێشه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌وه‌دایه كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی دونیا به‌گشتی گۆڕاوه ، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌ت و حوكمداریدا ، به‌ڵام ئه‌و تاكو ئێستاش به هه‌مان عه‌قڵییه‌تی ساڵانی شه‌ست وحه‌فتاكان بیر ئه‌كاته‌وه‌و ، ناتوانی خۆی له‌و وه‌همه ده‌رباز بكات و تۆزێك براگماتیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی روژدا بكات . سیاسه‌تیش وه‌ك هه‌ر بوارێكی تری ژیان هه‌میشه له‌گۆڕانكاریدایه ، ئه‌گه‌ر حزبێك نه‌توانێ خۆی له‌گه‌ڵیدا بگونجێنێ ، هه‌ڵبه‌ت دوا ئه‌كه‌وێت وشكست ئه‌هێنێ .
كێشه‌ی ئێستای سه‌رانی پارتی له‌وه‌دایه ، تاكو ئه‌مڕۆش گۆڕانكارییه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتییان پێ ئه‌زم ناكرێ ، له‌وه تێناگه‌ن كه سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتیش وه‌كو هه‌ر حزبێكی زیندوو گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه‌و، نه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی گه‌نج شوێنی سه‌ركرده كلاسیكیه‌كانی گرتۆته‌وه، بریاره‌كان زیاتر به‌ده‌ست ئه‌و نه‌وه تازه‌یه‌یه . له‌وه‌ش كاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه ، سه‌ركردایه‌تی پارتی تاكو ئه‌م له‌حز‌یه‌ش ئه‌م ده‌سته گه‌نجه بریار به‌ده‌سته‌ی ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به خائین وخاكفرۆش وه‌سف ئه‌كات و، له‌هه‌مو بواره‌كاندا دژایه‌تیان ئه‌كات ، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی رێكنه‌كه‌وتنی یه‌كێتییه له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر زۆربه‌ی دۆسیه‌كانی ئه‌مرۆ ..
ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا روویدا سه‌باره‌ت ده‌نگدان به كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، به‌شێكه له‌و كێشه قووڵانه‌ی په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی گه‌یانده لێواری ته‌قیینه‌وه ، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه تێگه‌یشتنی پارتییه سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه‌كانی ناو یه‌كێتی . ئه‌وه‌نده‌ی پارتی له‌هه‌وڵی پاشكۆكردنی به‌شێك له‌سه‌ركرده ته‌قلیدیه‌كانی ناو یه‌كێتییه، ئه‌وه‌نده هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ تاقمه گه‌نجه‌كه‌ی ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌داوه ، كه ئه‌مرۆ واقیعه‌ن باڵی ده‌سڕۆیشتووی ناو یه‌كێتیین .
ته‌حه‌ددای یه‌كێتی له‌هه‌موو پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به وه‌زعی ناوخۆی كوردستان ودژایه‌تیكردنی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی پرسه‌كانی به‌غداو ناوچه دابڕێنراوه‌كان ، هه‌ر ئه‌وه‌ی لێئه‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌مڕۆ له‌ناو په‌رله‌ماندا بینیمان ، كاریگه‌ری خراپتریشی به‌دوای خۆیدا ئه‌هێنێ .
ئێستاش تێناگه‌م پارتی بۆچی ناتوانی ئه‌و راستییه ئیستیعاب بكات كه جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌كه‌ركوك زۆر له‌وه گه‌وره‌تره هیچ حزبێك بتوانێ ململانێی له‌گه‌ڵدا بكات ، ئه‌م لێكدانه‌وه خراپه‌شی وایكردوه تاكو ئه‌مڕۆش پارتی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێ یه‌كێتی له‌كه‌ركوك وه‌ده‌ربنێ ، ئه‌گینا چ حیكمه‌تێكی تێدایه پارتی تاكو ئێستا رازی نه‌بێت به‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بدرێته یه‌كێتی كه ئه‌مه هه‌م ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و هه‌م ئیستحقاقی جه‌ماوه‌ریشه . ته‌نانه‌ت پارتی رازییه كه‌سێكی شۆفینیزمی وه‌كو راكان جبوری له‌م پۆسته‌دا به‌رده‌وام بێت و رۆژ به‌رۆژ دژایه‌تی كوردیش له‌م پارێزگایه‌دا بكاته سیاسه‌تی رۆژانه‌ی خۆی وپێكهاته‌كه‌ی .
نزیكه‌ی ساڵێكه پارتی رێگره له‌دانانی كاندیدێكی یه‌كێتی بۆ پۆستی وه‌زیری دادی به‌غدا ، ئه‌و كه خۆی خوازیاری ئه‌و پۆسته‌ش نیه ، به‌ڵام ته‌نها بۆ دژایه‌تی یه‌كێتی رازییه كه‌سایه‌تیه‌كی بێلایه‌ن وه‌ریبگری ته‌نها بۆ یه‌كێتی نه‌بێ .
دوو ساڵ زیاتره پارتی و میدیاكانی رۆژ نیه به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به خائین وه‌سف نه‌كه‌ن ، رۆژانه له‌میدیا فه‌رمی وسێبه‌ره‌كانیه‌وه هه‌وڵی ناوزڕاندن و ناشرێنكردنی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ئه‌دات ، ده‌یان تۆمه‌تی ناڕه‌واشیان ئه‌داته پاڵ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی رازی نابن ببنه پاشكۆو گوێڕاێه‌ڵی سه‌رانی پارتی .
پارتی ململانێیه‌كی ناڕه‌واو ناهه‌قی دكتۆر به‌رهه‌می كرد له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی عیراق ، له‌كاتێكدا كوتله عه‌ره‌به‌كانی عیراق به‌گشتی ده‌نگیان پێدا وهه‌ڵیانبژارد ، پارتی نه‌ك هه‌ر ده‌نگی نه‌دایه ، به‌ڵكو راشیانگه‌یاند كه به‌سه‌رۆكی خۆیانی نازانن و ته‌نانه‌ت ناشهێلن قاچ بخاته هه‌ولێره‌وه . ئێستا یه‌كێتیش مافی خۆیه‌تی بڵێ ، منیش نێچیرڤان بارزانی به‌سه‌رۆكی خۆمی نازانم ، ئه‌ویش مافی ئه‌وه‌ی نیه قاچ بنێته سلێمانییه‌وه .
ئه‌مانه به‌گشتی هۆكاری سه‌ره‌كی گۆڕانی هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتین به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی پارتی وسیاسه‌ته تاكڕه‌وییه‌كانی ، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان روویدا ئاماژه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه بۆ هه‌ڵویستی زۆر تووندتر به‌رامبه‌ر به‌سیاسه‌ته‌كانی پارتی ، به‌دووری نازانم ئه‌گه‌ر پارتی خێرا به‌خۆ نه‌كه‌وێ بۆ گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ، هه‌رێم به‌ره‌و دابه‌شبوونێكی خه‌ته‌رناك ئه‌بات . چونكه ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم روویدا ، شیمانه‌ی دو‌وباره‌بونه‌وه‌ی هه‌یه له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تیش كه هه‌مدیس كاندیده‌كه‌ی پارتییه ، له‌م كاته‌شدا یه‌كێتی به‌ته‌واوی خۆی یه‌كللا ئه‌كاته‌وه‌و له‌پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمدا ئه‌كشێته‌وه. ئه‌وسا بژارده‌كان زۆر قوڕستر ئه‌بن .
ئه‌گه‌ر پارتی چاوێك به‌سیاسه‌ته‌كانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا نه‌خشێنێته‌وه ، تا حه‌ددیكی زۆر شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی له‌ده‌ست ئه‌دات، چونكه له‌پرۆسه‌ی داهاتوی ده‌نگدان به كاندیده‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت هه‌مان هه‌ڵوێست دووباره ئه‌بێته‌وه ، به‌مه‌ش هه‌م په‌رله‌مانێكی لاواز‌و هه‌م حكومه‌ته‌كه‌شیان لاوازتر ئه‌بێ . به‌هه‌ردوو پۆسته‌كانه‌وه حوكمڕانی نیوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كه‌ن .
ئه‌گه‌ر پارتی هه‌ر وه‌كو پییشه‌ی خۆی به مه‌غرووری بڕیار بدات و به‌گوێی تووندڕه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی بكات و ، هه‌وڵبدات یه‌كێتی له‌ده‌سه‌ڵات دوو‌ر بخاته‌وه به كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانو حكومه‌ت و ، ره‌فزی شه‌ڕاكه‌تی راسته‌قیینه‌ش بكات ، بێگومان یه‌كێتیش بژارده‌ی تری به‌ده‌سته‌وه‌یه كه پێشتریش كاری بۆ كردوه ، ئه‌ویش راگه‌یاندنی دوو ئیداره‌یه ، ئه‌مه‌ش بژارده قوڕسه‌كه‌یه ، چونكه بێگومان یه‌كێتی ناتوانێ ببێته هێزێكی ئۆپۆسزیۆن له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمداو، پارتیش ببێته حزبی سه‌ركرده‌و ده‌سه‌ڵاتدار .
سروشتی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ، یان ئه‌بێ شه‌راكه‌تی راسته‌قیینه به‌رجه‌سته بێت وه‌كو ساڵانی پێشتر ، یاخود دوو ئیداره‌یی .
بژارده‌ی سێیه‌م بوونی نیه و نابێ ..