Draw Media

كێ نەیهێشت شەعبیەتی نێچیرڤان بارزانی گەورە بێت!

كێ نەیهێشت شەعبیەتی نێچیرڤان بارزانی گەورە بێت!

2019-05-28 17:19:04


مەحموود یاسین كوردی

 

لە هەلبژاردنی ٢٠٠٩ بە پشتیوانی یەكێتی و شەخسی تاڵەبانی سەرەرای تەزویرێكی زۆر ئینجا بارزانی توانی ٦٩% دەنگەكان بە دەست بهێنی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، لە هەلبژاردنی ئەمجارە بە هەموو پێوەرەكان نزیكە ٩٢ دەنگ ئامادە بوو تا نێچیرڤان بارزانی بكاتە سەرۆكی هەرێم ئەمەش تەوافوق و دەنگێكی زۆر بوو، بۆیە ئێستا نێچیرڤان بارزانی خاوەنی ٦٨ دەنگە كەمترە لەو رێژەیە سەرۆكی پێشوو، لە سەرەتاوە نێچیرڤان بارزانی رەتیكردبووە بە دەنگی گۆڕان و پارتی ببێتە سەرۆك دەیویست شەرعییەتی زیاتر بێت بۆیە لەگەڵ رێككەوتن و چارەسەری كێشەی كەركووك بوو، بەڵام ئاراستەیەك لە نێوە پارتی لەگەڵ ئەوە نەبوون شەعبیەتی نێچیرڤان بارزانی لە هی سەرۆكی پێشووی هەرێم زیاتر بێت بۆیە كێشەیان بۆ مەوزوعی كەركووكیان دروستكرد تا یەكێتی ئیستیفزاز بكەن، ئەگەر نا كێشەی كەركووك قورس نییە بارزانی دەیتوانی چارەسەری بكات هەر وەكو چۆن لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی رێككەوت بەبێ ئاسایی كردنەوەی دۆخی ئیداری شنگال، زووممار و مەخموور پارێزگاری موسڵیان لە حەشد هەڵبژارد!.

یەكێتی لە نێچیرڤان بارزانی نیگەرانترە كە دەنگی بە سەرۆك نەداوە، چونكە دۆستێكی بەهێزی خۆیان لاواز كرد كە تاڵەبانی ئامادە بوو لە سەردەمی شەڕی ناوخۆ لەگەڵ پارتی ئاشت ببێتەوە نێچیرڤان بارزانییش بكاتە سەرۆكی حكومەت!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand