Draw Media

حكومەتی زۆرینە و شەراكەتی نیشتمانی

حكومەتی زۆرینە و شەراكەتی نیشتمانی

2018-04-15 13:49:16


ئاڵنگارییەكانی قۆناغی داهاتوو
نوسینی: ئەیاد سامەڕائی- ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراق


ماوەیەكە سەركردەكانی هاوپەیمانی نیشتیمانی بیرۆكەی حكومەتی زۆرینە دەخەنەڕوو، عیبرەت لە ناونیشاندا نییە بەڵكو لە ناوەرۆكدایە، لە عێراق فێری ئەوەبوین كە دەستەواژە سیاسییەكان ناوەرۆكەكانیان وەكو روخساریان نییە.
ئەو ناڕونییە پاڵی بە هەندێك لە سەركردەكانی سوننەوە ناوە بیرۆكەكە رەتبكەنەوە وەكو ئەوەی لەسەر زمانی بەڕێز ئوسامە نوجێفییەوە هات، هەروەها قبوڵكردنی وەكو ئەوەی لەسەر زاری دكتۆر عەبدولكەریم سامەڕائییەوە هات، هەردووكیان هیچیان نەوت لەبارەی وەرگرتنی كۆی بیرۆكەی زۆرینەی سیاسی و شەراكەتی نیشتمانی، ئەمە سەرباری ئەوەی كە هەردووكیان لە یەك كوتلەی هەڵبژاردندان، پێدەچێت مامەڵەكردنی هەریەكێكیان لەروانگەی ئەزمونی تایبەتییەوە بێت.
لێرەدا پێویستە لەسەرمان وەكو حزبێكی سیاسی كە لە قۆناغی یەكەمەوە ئەزمونێكی سیاسیمان لە عێراق تاقیكردوەتەوە هەڵوێستمان لەسەر بابەتەكە بە شێوەیەكی روون بخەینەڕوو.
ئێمە بەشێوەیەكی قەتعی لەگەڵ حكومەتی شەراكەتی نیشتمانیدا، بەڵام بەشێوەیەكی قوڵتر لەوەی كە پێشنیازكراوە تەماشای دەكەین:
یەكەم: حكومەت دەبێت پێكبێت لە بەهێزترین لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئاستی پەرلەمان و گەل، بەوپەڕی ئاستی بەشداریكردن، بەجۆرێك ئەو باوەڕە دروست بكات كە ئەو حكومەتە بۆ هەموانە و رەزامەندی نەك تەنیا پەرلەمان بەڵكو هێزەكانی كۆمەڵگە لەسەروشییانەوە مەرجەعیەتە ئاینییەكانی لەسەرە.
دووەم: ئەوە شەراكەتی پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی عێراقییە، نابێت بەشداریكردنێكی روكەش بێت كە نزیك بێت لە دیكۆرەوە، رەنگە نەتوانرێت هەموو حزبەكانی ناو پەرلەمان لەو حكومەتەدا جێگا بكرێتەوە، بەڵام شەراكەتی نیشتیمانی تەنیا خۆی لە حكومەتدا نابینێتەوە بەڵكو لە دەستە سەربەخۆكان و هێزە چەكدارەكان و دادگا و تەنانەت لە بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەكانیشدایە، بەجۆرێك هەرەمی دەسەڵات لە عێراق گوزارشت بێت لە بەشداری هەمووان.
سێیەم: سەرباری بانگەشەكان، ئەزمونی پێشوو ناكرێت بە شەراكەتی نیشتمانی وەسفبكرێت، هاوپەیمانی نیشتمانی دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت لە هەندێك قۆناغیشدا چەند لایەنێكی دیاریكراوی هاوپەیمانی نیشتمانی، لە سەر هەموو ئاستەكان رۆڵی ئەوانی تر تەنیا رۆڵێكی پەراوێزیی بووە سەرباری ئەو پۆستە باڵایانەی كە بەدەستیانەوە بووە.
چوارەم: هیچ واتایەك نییە بۆ قسەكردن لە شەراكەتی نیشتمانی بۆ ئەوەی بكرێتە دروشمی هەڵبژاردن كە خاوەنەكانی نەتوانن جێبەجێی بكەن و ببێتە ململانێ لەسەر هەژمونی كەسی، زۆرێك لە دروشمەكانی هەڵبژاردن جێبەجێنەكران یان نەتوانرا بەرزبكرێنەوە بۆ جێبەجێكردن، پێویستە بەرنامەیەكی كار هەبێت كە پشت بە قەناعەت ببەستێت، ئەمەش پێویستی بە دیالۆگێكی جددی هەیە لە نێوان هەموو هێزە سیاسییەكاندا. 
پێنجەم: حكومەتی زۆرینەی سیاسی دەكرێت بكەوێتە بەرژەوەندی پێكهاتەیەك لەسەر حسابی ئەوانی تر و پەراوێزخستنیان، دەشكرێت ببێتەهۆی جێبەجیێكردنی بەرنامەی شەراكەتی نیشتمانی، هەروەها دەكرێت ببێتەهۆی پێكهێنانی حكومەتێك كە پێی بوترێت شەراكەتی نیشتمانی، بەڵام لە راستیدا حكومەتی حزب یان رەوتێك بێت كە دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرێت لەژێر چەندین ناونیشاندا لەوانە تەنكۆكرات و سەربەخۆكان و خاوەن توانا و رەتكردنەوەی پشكپشكێنە و شتی تر لەو دەستەواژە جوانانە كە دەبێتە بەهانە بۆ دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتدا.
لە كۆتایدا بەشێوەیەكی روون دەڵێین: بە هیچ جۆرێك شەراكەتی نیشتمانی لە عێراقدا نییە، هەمیشە دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتدا هەیە لەلایەن هەندێكەوە لەسەر حسابی ئەوانی تر، ئەمە پێویستە رابوەستێت. 
وەرگێڕانی: فازڵ حەمەرەفعەت 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand