Draw Media

کەرکوک و یەکێتی و پارتی

کەرکوک و یەکێتی و پارتی

2019-05-28 15:27:45


ئاری سابیر

شاری کەرکوک دانیشتوانەکەی لەنەتەوەکانی (کورد . عەرەب . تورکمان . مەسیحی) پێکهاتووە، بەپێی ئاماری حکومەتی ناوەندی ژمارەی دانیشتوانی کەرکوک لەساڵی ۲۰۱٨ ( ۱،٥۹۷،٨۷٦ ) کەسە ، بەدرێژایی مێژوو هۆکاری سەرەکی ناکۆکیەکانی نێوان شۆڕشەکانی کورد و حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بووە هەر بۆیەش نەتوانراوە کێشەکان چارەسەر بکرێن، ساڵی ۱۹٨۳ لەگفتوگۆی نێوان ( ی.ن.ک) و حکومەتی عێراق سەدام حسێن سەرۆک کۆماری ئەوکاتی عێراق ئامادەبوو هەموو مافێکی کورد بدات بەهەموو خاکی کوردستان لەسنجارەوە تاکوو خانەقین تەنها کەرکوک نەبێت ئەویش بەوەفدی (ی.ن.ک ) دەڵێت لەبەر ئەوەی ئێستا لەجەنگم لەگەڵ ئێران ئەگەر کەرکوک بدەم بەئێوە ئەوە ۲۰ وڵاتی عەرەبی دژم دەوەستنەوەو هاوکاریم ناکەن تاکوو دوای جەنگ قسە لەسەر کەرکوک دەکەینەوە، بەڵام (ی.ن.ک) بەو پێشنیارە ڕازی نابێت بەو هۆیەوە گفتوگۆکان شکستیهێنا، (ی.ن.ک) لەپێناوی کەرکوک زیاتر لەدوو هەزار شەهیدی داوە لەساڵی ۱۹۷٦ تاکوو ۲۰۱۹ ڕەگ و ڕیشەی لەناو ناخی کەرکوکیەکاندایە ناتوانێت هیچ تەنازولێک بکات لەسەر کەرکوک، ساڵی ۱۹۹۱ ئەوە یەکێتی بوو بەخوێنی دەیان شەهیدی قارەمان و بەسەرکردایەتی قادری حاجی عەلی کەرکوکی ئازاد کرد ساڵی ۲۰۰۳ پێشمەرگەکانی یەکێتی یەکەم هێز بوون دەستیان لەملی خەڵکی جەرگ سوتا و زوڵم لێکراوی ڕەحیمئاوا و ئازادی و شۆڕیجە و ئیمام قاسم کرد و زیاتر ڕەگی خۆیان لەناو دڵی خەڵکی کەرکوک خۆشەویستر کرد لەهەرسێ هەڵبژاردنی ۲۰۱۰ و ۲۰۱٤ و ۲۰۱٨ (ی.ن.ک) زۆرینەی دەنگی خەڵکی کەرکوکی بەدەستهێناوە زاتر بووە لەدەنگی هەموو لایەنەکانی تورکمان و عەرەب و کوردیش ئەمە بۆلایەنی عەرەبی و تورکمان و بەشێک لەحزبە کوردیەکان مایەی نیگەرانی بوو لەوکاتەوە چەندین پیلانی نهێنی و ئاشکرا دژی کەرکوک و (ی.ن.ک) گێڕدران کەسەر ئەنجام بارودۆخەکە بەو ڕۆژە گەیشتوە.

پێکهاتەی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک 
پارتی ۱۱ کورسی
۱ـ محەمەد کەمال.
۲ـ نەسرین خالید.
۳ـ فواد حسێن.
٤ـ کامەران کەرکوکی.
٥ـ دڵشاد پیرۆت.
٦ـ شێرزاد عادل.
۷ـ ڕیاز محمد.
٨ـ عرفان کرکوکلی.
۹ـ پەروین محمد.
۱۰ـ ساهرە سیف الدین.
۱۱ـ عەلی نامیق.

یەکێتی ٨ کورسی.
۱ـ عوسمان علی.
۲ـ کاکەڕەش سدیق.
۳ـ ئازاد جەباری.
٤ـ ئاوات محمد.
٥ـ گەلاوێژ جەباری.
٦ـ جەمال مەولود.
۷ـ جەواد جاسم.
٨ـ ێ‌حمد عەسکەری.

یەکگرتوو ۳ کورسی
۱ـ ڕێبوار تاڵەبانی.
۲ـ ێ‌براهیم خەلیل.
۳ـ جوان حەسەن.

مەسیحی ۳ کورسی.
۱ـ ئەدوارد ئەوراهان.
۲ـ سلڤانا بویا.
۳ـ سویتلت.

سەربەخۆ ۱ کورسی
۱ـ لەیلا مەحمود .

هەڵەی (ی.ن.ک) ڕیفراندۆم.
لەیەکەم هەڵبژاردنی ساڵی ۲۰۰٥ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک (ی.ن.ک) هەڵەیەکی گەورەی کرد کەڕازی بوو پێکهاتەی لیستی برایەتی بەو شێوەیە تێپەڕێت .
۱ـ دانانی عبدالرحمان مستەفا وەک کەسێکی سەربەخۆ بەپارێزگاری کەرکوک لەیەر حیسابی (ی.ن.ک).
۲ـ پێکهاتەی لیستەکە کەلەهەر سێ کەسێک یەکێکیان پارتی بێت.
سێ کورسی بۆ یەکگرتوی ئیسلنمی کوردستان، دوو کورسی بۆ حزبی شیوعی، یەک کورسێ بۆ حزبی سوسیالست ، یەک کورسی بۆ حزبی زەحمەتکێشان کەبەهەموو ئەو حزبانە ناتوانن چوار کورسی ئەنجومەنی پارێزگا بەدەست بهێنن.
۳ـ کاندید کردنی هەندێک خەڵکی بەتەمەن کەئێستا لەبەر نەخۆشی توانای دەوام کردنیان نیە.
٤ـ کاندید کردنی بەشێک لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەفراکسیۆنی (ی.ن.ک) پەڕلەمانی عێراق و چۆڵ بوونی شوێنەکانیان و هاتنی ئەندامە یەدەگەکان کەلەلایەنەکانی تربوون.
٥ـ پێش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لەهەرێمی کوردستان وەفدی ئەمریکا سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانیان کرد و بەڕوونی پێیانی وت ئەگەر ڕیفراندۆم لەکەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بکەن ئێمە هیچ بەرپرسیاریەتێکی دوای ڕیفراندۆم هەڵناگرین، دەبوو(ی.ن.ک) بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنەدات ڕیفراندۆم لەکەرکوک بکرێت بەشێکی زۆری بەرپرسانی (ی.ن.ک) لەکەرکوک سەروی خۆیان لەو مەترسیە ئاگادار کردەوە ،بەڵام بەرژەوەندی چەند کەسێک لەمەکتەبی سیاسی زاڵبوو بەسەر دەنگی دلێر و دڵسۆزی یەکێتیەکانی کەرکوک، چەند ڕۆژێک پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم هاوڕێیەکی ڕۆژنامەنووسم لەپاڕکی سایەی گەشتیاری وتی "تۆ پێشبینیەکانت زۆر ڕاست دەردەچن ئایە ڕیفراندۆم لەکەرکوک دەکرێت" وتم بەڵێ بۆ ئەوەی (ی.ن.ک) لەکەرکوک بشکێت ڕیفراندۆم دەکرێت ئەنجامەکەشی ڕوونە.
٦ـ (ی.ن.ک) هێزی سەرەکی بوو لەکەرکوک هەرگیز نەدەبوایە ڕێگەی بدایە نەوتی ئەو شارە دەستی بەسەردا بگیرێت و هەڕاج بکرێت لەبەر بەرژەوەندی چەند بەرپرسێکی بازرگانی خۆی لەبەر ئەوەی نەوتی کەرکوک تەنها ئەو چەند ساڵە بۆخزمەتی کەرکوک و کەکوکیەکان بوو کەلەلایەن حکومەتی مالیکی فرۆشرا و بودجی پەتڕۆڵ دۆلاری بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بۆ تەرخانکرا.
۷ـ بەلەهێرشەکانی حکومەتی ناوەندی لە۱٦ ئۆکتۆبەر حکومەتی ناوەندی چەند جارێک لەگەڵ وەفدی سەربازی و سیاسی (ی.ن.ک) کۆبۆوەو داوای دەکرد سەربازگەکانی کەی وەن و مەعسکەر خالید و کێڵگە نەوتیەکان چۆڵ بکەن بۆ ئەوەی هێزە عێراقیەکان بێنەوە ئەوێ شوێنەکانی تر بالەلای هێزی پێشمەرگەبێت ئەگەرنا بەزەبری هێز دێنەوە کەرکوک دەبوو لەوێ لەگەڵیان ڕێک بکەوتایە نەهێڵن کێشەکانی کەرکوک بگاتە ئەو ئاستە.
پارتی و یەکگرتوو کەرکوک
دوای ۱٦ ئۆکتۆبەر پارتی بەتەواوی لەکەرکوک چوە دەرەوەو بەبیانوی داگیرکردنی ئەو شارە ئامادەنیە بگەڕێتەوە کەرکوک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کەسەر بەپارتی و یەکگرتون لەهەولێرن و بەشداری کۆبونەوەکانی کەرکوک ناکەن و بەهۆی بڕیاری دادگاش بۆ دەستگیرکردنی نجم الدین کەریم پارێزگای کەرکوک هەڵاتوە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕاکان جبووری بەوەکالەت کردووە بەپارێزگار و بەهۆی نەگەڕانەوەی ئەندامانی پارتی و یەکگرتوو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕێژەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگا تەواو نابێت و ناتوانێت پارێزگاری نوێ هەڵبژێرێت و ڕاکان جبووری بەئارەزووی خۆی بڕیار دژی نەتەوەی کورد دەردەکات، بەشداری نەکردنی پارتی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەکەرکوک هەر بۆ ئەوە بوو دەنگی کورد کەم بکات و عەرەب و تورکمان بکاتە زۆرینەی کەرکوک و شکست بە(ی.ن.ک)بهێنێت بەڵام ئەوەی بۆ نەچووە سەر و (ی.ن.ک) زۆرینەی دەنگەکانی بەدەسهێنایەوە، لەبەر ئەوەی پارتی دەنگێکی ئەوتۆی نیە لەکەرکوک هیچ دەربەست بەوەنیە ئەو شارە بگەڕێتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان یان زۆرینەی کوردبێت و پارێزگارەکەی کورد بێت ئەگەرنا خۆ ناوچە کوردیەکانی موسڵیش داگیرکراون جیاوازی چیە لەنێوان ئەو دوو شارە، ئەو شین و واوەیلێیەی پارتی لەڕێگای دەزگا ڕاگەیاندنەکانیەوە دەیکات بۆ کەرکوک تەنها بۆ ناشیرین کردنی (ی.ن.ک) ە ئەگەرنا پرسی کەرکوک تەنها بەگەڕانەوەی ئەندامانی پارتی و یەکگرتد لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێیە.
(ی.ن.ک) دەتوانێت چی بکات
(ی.ن.ک)دەتوانێت فشارەکانی زیاتر بکات و بەشداری پڕۆسەی سیاسی نەکات ئەوکاتە حکومەتەکەی پارتی تاکوو دێگەڵە دەسەڵاتی دەبێت و سەرکەوتوو نابێت،
گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلام بکات بۆئەوەی خۆیان یەکلای بکەنەوە یان شیش بسوتێنن یان کەبابەکە ،
لەگەڵ لایەنی عەرەب و تورکمان بگەنە ڕێکەوتن لەسەر پرسی کەرکوک پۆستەکان دابەش بکەن.
ئاری سابیر

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand