متمانه
2019-05-23 21:46:00
كامەران وریا قانع
به‌شی 1
له سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو كۆمپانیای (دایملر –بنز ) كه ئۆتۆبێلی مارسیدس – بنز به‌رهه‌م ده‌هێنا نزیك بوو له مایه پووچی به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌یكی خێرایی نرخی نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی مارسیدس . ئه‌م نزیك بوونه‌وه له ئیفلاسی كۆمپانیا هانی هه‌ندێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی عه‌ره‌بی دا كه ئه‌و كۆمپانایه بكڕنه‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو بانكی نیشتمانی ئه‌لمانی كه بانكێكی حكومییه ، قه‌رزێكی زۆری به كۆمپانیای دایملر دا ، بێ قازانج هه‌تاكو ئه‌و كۆمپانیایه دووباره خۆی له‌سه‌ر پێ بگرێته‌وه.
ئه‌مرۆ زانایانی بواری ئابوری ، له مه‌رجه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان بۆ پێشكه‌وتنی ئابوری و دروست كردنی ده‌ڵه‌وتی به‌هێز له بوونی متمانه ده‌بینه‌وه له نێوان ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به یه‌كتر. واته ته‌نها بوونی كارگه‌ی گه‌وره و پاره‌ی زۆر و سه‌رچاوه‌ی سروشتی زۆری وزه مه‌رج نیه ده‌ڵه‌وتێكی یه‌كگرتوو یان ئابوریه‌كی پێشكه‌ووتوت بۆ به‌رهه‌م بێنێت ئه‌گه‌ر متمانه له نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ك وه كۆمه‌ڵگاو تاك له لایه‌كی تره‌وه نه‌بێت كه ئابوری ناسان پێده‌ڵین ( رۆشنبیری متمانه). له نموونه‌ی مارسیدس ده‌ركه‌وت، دوو گه‌وره‌ترین كه‌رتی ئابوری ئه‌ڵمانیا له كاتی قه‌یران فریای یه‌ك كه‌وتن ، ئه‌م فریاكه‌وتنه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه بوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ گه‌لی ئه‌ڵمانی قبول كرا‌و نیه كۆمپانیاكی ره‌سه‌نی وه‌ك (دایملر –بنز ) غه‌یره ئه‌لمان خاوه‌نی بێت.
متمانه چیه؟ چۆن دروست ده‌بێت؟
به كورتی متمانه واته به‌رپرسیاره‌تی ، ئه‌م زاراه‌وه‌یه‌ش زۆربه‌ی زانسته‌كان راڤه‌یان كردوه ( زانستی كۆمه‌ڵناسی، زانستی مرۆڤ ناسی، زانستی سیاسی ، زانستی ئابوری ..هتد) متمانه پێدراوێكی سروشتی نیه،هیچ كه‌س و لایه‌نێك له خۆرا متمانه به‌وی تر ناكات ،به‌ڵكو ئه‌نجامی مێژوویه‌ك له كار كردن پێكه‌وه دروست ده‌بێت كه خۆی له ( به‌شدار بوون له دروست كردنی بریار ، رێز گرتنی ماف ، كار كردن به راستگۆی ، باوه‌ڕ به خۆ بوون و به‌ویتر ، روحی یارمه‌تی دان، هه‌ست كردن به به‌رپرسیاره‌تی به‌رامبه ئه‌وانی تر..هتد ) وه متمانه به‌رده‌وام كار كردنی به گروپ دروست ده‌كات، گرنگترین كاری متمانه ئه‌وه‌یه تاك ناچار ده‌كات ئاماده بێت له گروپ كار بكات.
متمانه ئه‌و سه‌رمایه دروست ده‌كات كه له بواری ئابوری پێده‌ڵێن ( سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی) ، ئه‌م سه‌رمایه كۆمه‌لایه‌تیه ده‌كرێت له هه‌ژارترین شوێنی دنیا گه‌وره بێت و له ده‌وڵه‌مه‌ندترین شوێنی دنیا نه‌بێت، ئه‌م سه‌رمایه ده‌توانێ كۆمه‌ڵگاكان له دۆخێكی مت بوو بگوازێته‌وه بۆ دۆخێكی زیندو و پێشكه‌وتوو. ئه‌م سه‌رمایه كه‌سێك یاخود گروپێك به ته‌نها خاوه‌نی نیه، به‌ڵكو هه‌موو كۆمه‌ڵگا خاوه‌نیه‌تی ، ئه‌م سه‌رمایه‌ش گرنگی ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی یه‌كه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌شدارن له دروست كردنی ، هه‌ر له ده‌زگاكانی حوكمرانیه‌وه ، بۆ قوتابخانه‌و زانكۆكانه‌وه بۆ شوێنه دینییه‌كان و بۆ كۆی ئه‌و رێكخراوه حكومی و ناحكومیانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگا هه‌یه، هه‌ر ده‌زگایه‌ك به كاركردن به لێپسراوه‌تی راسته‌قینه به‌شداریكی گه‌وره له دروست كردنی ئه‌م سه‌رمایه ده‌كات.گرنگی ئه‌م سه‌رمایه‌یه ئه‌وه‌یه متمانه له سنوری خێزانێكی بچوك( كه یه‌كه‌ی خێزان زۆرترین متمانه‌ی تێدایه له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكان) ده‌باته ده‌ره‌وه و ده‌یخاته به‌رده‌م سنورێكی فراوانتر( رووبه‌ری گشتی كۆمه‌ڵگا ) ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ش له سنورێكی بچوك بۆ سنورێكی گه‌وره‌تر وا ده‌كات ئه‌و تاكانه‌ی یه‌كتریش نه‌ناسن متمانه به یه‌ك بكه‌ن. له دووسه‌د ساڵی رابردوو سێ كۆمه‌ڵگا به‌وه ناسراون كه دیارده‌ی متمانه له ده‌ره‌وه‌ی سنوری خێزان له‌ئاستێكی به‌رزه ، ئه‌وانیش یابان و ئه‌لمانیا و ئه‌مریكایه. هه‌رچه‌نده جیاوازی گه‌وره هه‌یه له نێوان ئه‌و سێ كۆمه‌ڵگایه له زۆربه‌ی كایه‌كان و چۆنیه‌تی به‌رێوه بردنی حكومرانی ، به‌ڵام له ئاستی متمانه‌ی به‌رز هه‌موویان له‌و خاڵه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه.