ده‌روێشی سیاسی یان په‌روه‌رده‌ی سیاسی؟!
2019-05-23 12:44:27
هونه‌ر حاجی جاسم
سه‌ره‌تا:
به‌شێوه‌یێکی گشتی له‌گه‌ل گه‌شه‌کردنی هه‌ر پڕۆسه‌یێك له ده‌ستپێکردندا، ململانێکانیش گه‌شه ده‌که‌ن. به تایبه‌تیش له کایه‌ی سیاسیه‌تدا به جیاواز به هه‌موو کایه‌کانی تری کۆمه‌لایه‌تی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی، سه‌ربازی و کایه‌کانی تر، کایه‌ی سیاسی فه‌زایێکی ئالۆزو زه‌حمه‌ته، ئه‌مه‌ش وایکردوه پێویستی زۆری به معریفه و توانای فکری هه‌بێت. تاکو بنه‌ما جیۆستراتیژیه‌کان Geostrategic ده‌ستنیشان بکرێن. له لایێکی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر کاتێك بمانه‌وێت باسی رۆلی "حیزب سیاسی" بکه‌ین له پڕۆسه‌ی سیاسی. ده‌بێت ته‌رکیزێکیسه‌ره‌کی بخه‌ینه سه‌ر هه‌لسه‌نگاندنی حزبی سیاسی، که ئایه میکانیزمی کارکردنیان بۆ دروستکردنی کادیری سیاسی حیزبی و حکومی چیه؟. وه هه‌روه‌ها ده‌بێت ببپرسین ئایه ده‌روێشی سیاسی کێیه؟. وه به‌کێ ده‌گوترێت ده‌روێشی سیاسی؟ ئایه په‌ره‌وه‌رده‌ی هێزی سیاسی مۆدێرن چیه؟ به تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می Globalization جیهانگیریدا. ئایه ئه‌و فاکته‌رانه چین که بوینته هۆی دروستکردنی ده‌روێشی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق؟، وه هه‌روه‌ها بۆچی به‌رده‌وام ئه‌م حاله‌ته‌ش له زیادبوونه؟. ئایه مه‌ترسیه‌کانی هه‌بوونی ده‌روێشی سیاسی چین؟. ئایه به چ جۆره میکانیزمێك ستراتیژی و سیاسی قوتارمان ده‌بێت له هه‌بوونی ده‌روێشی سیاسی حیزبی و ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه‌ی؟. ئایه په‌روه‌رده‌ی سیاسی تێکه‌لکێشه له‌گه‌ل پڕۆسه‌ی نیشتمانسازی؟، وه ئایه ئه‌م پڕۆسسه چۆن چۆن دێته کایه‌وه؟. ئایه بۆچی له هه‌موو کات زیاتر ئێستا پێویستیمان به په‌روه‌رده‌ی سیاسی هه‌یه؟. له‌م نوسینه هه‌ول ئه‌ده‌ین وه‌لامی هه‌مو ئه‌و پرسیارانه به‌شێوه‌یێکی مه‌وزوعی و زانستی بده‌ینه‌وه!.
ده‌روێشی سیاسی چیه؟
ره‌گو ڕیشه‌ی "ده‌روێش" مێژوویێکی قولی هه‌یه به تایبه‌تیش له لایه‌نی ئاینیه‌وه، به‌لام کاتێك ئاین ده‌خرێته خزمه‌ت سیاسیه‌تکردن، ده‌روێش له‌رووی تایبه‌تمه‌ندیه‌وه ده‌گۆڕێت. چونکه کاتێك له ئه‌وڕوپا که‌نیسه حوکمی ده‌وله‌تی ده‌کرد کۆمه‌لێك فاکته‌ر وایکردبوو که که‌نیسه تاکو ماوه‌یێکی زۆر حوکمی ده‌وله‌ت بکات، یه‌کێکیش له‌م هۆکارانه بریتی بوو له هه‌بوونی ده‌روێشی سیاسی. بۆیه یه‌کێك له پایه‌کانی ڕاگرتنی ئه‌وسای ڕای گشتی بریتی بوو له "موخلیصی ده‌روێش بۆ شێخه سیاسیه‌کان". به‌لام له‌گه‌ل هاتنی Renaissance Period"سه‌رده‌می ڕێنساس" پڕۆسسه‌ی دروستکردنی ده‌روشیش به‌ره‌و که‌می ڕۆیشت له کیشوه‌ری ئه‌وڕوپا.
له زمانی عه‌ره‌بیدا به ده‌روێش سیاسی ده‌گوترێت" المورید السیاسی "، وه هه‌رچی تایبه‌تیشه به زمانی ئینگلیزی‌دا پێی ده‌گوترێت Disclose The Political. له لایێکی تریشه‌وه شێخی سیاسی هه‌میشه ئه‌و پڕنسیپه زۆر گه‌وره و گرینگه‌ی کاری بۆ ده‌کات، بریتیه له‌وه‌ی که "ده‌روێش سیاسی" نابێت بنه‌ما فه‌لسفیه‌کانی فکری سیاسی و هاوکێشه جیۆستراتیژیه‌کان بخوێنته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ئه‌وه‌ی له‌سه‌روی خۆی پێی ڕاده‌گینرێت وه‌کو توتی بیلێته‌وه. به مانایێکی تر ئێستا ده‌روێشی سیاسی تێکه‌لکێشه له‌گه‌ل شه‌پۆلی به‌ربلاوی پۆپۆلیزمی سیاسی، که ئێستا به‌شێکی هه‌ر زۆری ولاتانی ناوچه‌که و جیهانیشی گرتۆته‌وه. له هه‌رێمی کوردستانیش هێزه سیاسیه‌کان تیۆری په‌ره‌پێدان به ده‌روێشی سیاسی زۆر به باشی بۆخۆیان وه‌به‌رهێنانی سیاسی Political Investment له‌سه‌ر ده‌که‌ن. هه‌رێم هه‌ر هێزێك بۆخۆی کۆمه‌لێك ده‌روێشی ڕاگرته‌وه ڕاهێنانیان پێ ده‌کات، له هه‌ندێک هێزی سیاسیش ده‌روێش به موقابیل مادی کاری ده‌روێشی ده‌کات، به‌لام له به‌شێکی هێزه نوێکاندا ده‌روێش ته‌نیا به نان و زگ کاری ده‌روێشی خۆی ده‌کات بۆ خزمه‌تی شێخه سیاسیه‌که‌ی. (( لێره مه‌به‌ستم شێخی سیاسی ڕابه‌ری سیاسیه که ئه‌ندامه‌کانی خۆی وه‌کو ده‌روێش سه‌یر ده‌کات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاریان ده‌هێنێت)).
په‌روه‌رده‌ی سیاسی چیه؟
سه‌رکه‌وتنی هه‌ر پڕۆژه‌یێکی ستراتیژی دوورمه‌دا پێویستی به ده‌سته‌بژێڕێك خاوه‌ن په‌روه‌رده‌ی سیاسی هه‌یه، تاکو ئه‌وانیش له‌گه‌ل په‌ره‌پێدان به بنه‌ما ستراتیژی و فکریه سیاسیه‌کانی خۆیان کار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان به په‌روه‌رده‌ی سیاسی بکه‌ن. چونکه ئه‌سته‌مه بتوانرێت هیچ ترادسیۆنێکی سیاسی به‌بێ بوونی په‌روه‌رده‌ی سیاسی بچه‌سپێنرێت. به‌لام پێویسته بپرسین، په‌روه‌رده‌ی سیاسی چیه؟ چه‌ند جۆری هه‌یه؟. په‌روه‌رده‌ی سیاسی بریتیه له کۆمه‌لێك بنه‌مای فکری سیاسیPolitical Thought و ستراتیژی بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی یان جێبه‌جێکردنی بنه‌ماکانی مۆدیلێکی سیاسی که زۆری بنه‌ما مۆدیله سیاسیه‌کانیش به‌ستراونه‌ته‌وه به گه‌شه‌ی په‌روه‌رده‌ی سیاسی، به‌لام زۆرجاریش وا رێکه‌وتووه که په‌روه‌رده‌ی سیاسی Political Education نه‌یتوانیوه پڕنسیپه‌کانی دیموکراسی جێگیر بکات. چونکه زۆرێك له مۆدیله سیاسیه‌کانیش، نه‌بوینته هۆی فه‌راهه‌مکردنی Democracyدیموکراسی و حوکمی قانون. هه‌روه‌ها عاده‌ته‌ن له‌گه‌ل هه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی سیاسیش دوو جۆری په‌روه‌رده تێدا دروست ده‌بێت، که پێکدێن له جۆری په‌روه‌رده‌ی دیموکراس و جۆری په‌روه‌رده‌ی نا دیموکراس!.
فاکته‌ره‌کانی گه‌شه‌کردنی ده‌روێشی سیاسی!
هیچ کاتێك پڕۆسسه‌ی سیاسی به‌بێ ده‌روێش نه‌بووه ، به‌لام له کاتێك بۆ کاتێك جیاوازی هه‌بووه، له‌پال ئه‌مه‌شدا له‌هه‌موو کات و زه‌مه‌نه‌کاندا. کۆمه‌لێك فاکته‌ر هه‌بووینه بوینته هۆی ئه‌وه‌ی که دیارده‌ی ده‌روێشی سیاسی گه‌شه بکات. بۆیه لێڕه هه‌ول ئه‌ده‌ین چه‌ند فاکته‌رێك ده‌ستنیشان بکه‌ین بوینته هۆی دروستبوونی ده‌روێشی سیاسی له‌ناو حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، چ ئه‌وانه‌ی له لوتکه‌ی ده‌سه‌لاتن چ ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆنن!.
یه‌ك. نا هۆشیاری سیاسی: هۆشیاری سیاسی کۆلگه‌ی سه‌ره‌کی پڕۆسسه‌ی دیموکراسی و دادگه‌ری کۆمه‌لایه‌تیه، به‌لام به پێچه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر نا هۆشیاری سیاسی بووه کۆلگه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌وه، ئه‌سته‌مه بتوانرێت پارادیمێکی سیاسی مۆدێرن و دیموکراسی جێگیر بکرێت. به مانایێکی تر نه‌بوونی هۆشیاری سیاسی له‌ناو هه‌ر رێکخراویکی سیاسی، هێلی سیاسی یان حیزبێکی سیاسی ده‌ره‌نجامی دروستونی ده‌روێشی سیاسیه!. له ئێستاشدا زۆربه‌ی هه‌ر زۆری حیزبه کوردیه‌کان کار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان به نا هۆشیاری سیاسی ئه‌ندامه‌کانیان ده‌که‌ن.
دوو. ناسیۆنالیزمی وشکی سیاسی: زۆربه‌ی زۆری کاته‌کان ناسیۆنالیزمی سیاسی وشکی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌بێت هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌روێشی سیاسی زیاتر زه‌ق ببێته‌وه به تایبه‌ت کاتێك ڕابه‌ری سیاسی حیزبێك یان هه‌رێمێك خۆی وه‌کو قائیدی نه‌ته‌وه‌ی خۆی نمیاش ده‌کات، ئه‌و کات به‌رهه‌می ناسیۆنالیزمNationalism بریتیه له ده‌روێشی سیاسی. ئه‌م بارودۆخه‌ش له هه‌رێمی کوردستانی عێراق زۆر به چڕی ده‌رکه‌وتووه. به تایبه‌ت کاتێك ململانێی سیاسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕویان له زیادبوون ده‌کات. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردوه بلێین ناسیۆنالیزم فاکته‌رێكی دیاری دروستبوونی ده‌روێشی سیاسیه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
سێ. نه‌بوونی ترادسیۆنێکی سیاسی: کاتێك تڕادسیۆنی سیاسی له‌سه‌ر بنچینه‌ی دروستکردنی ده‌روێشی سیاسی خۆی دروست ده‌کات، ئه‌وه ده‌ره‌نجامی دروستبونی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی Human Resource ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه بریتی ده‌بێت له ده‌روێشی سیاسی. له کوردستانی عێراق ئه‌و دوو مه‌دره‌سه‌یه‌ی بوونی هه‌یه ته‌نیا پشتیان به‌ستوه به دروستکردنی ده‌روێشی سیاسی، نه‌ک دروستکردنی کادیری سیاسی خاوه‌ن فکر و خاوه‌ن دیدی ستراتیژی، وه هه‌روه‌ها ئه‌و هێزانه‌ی تریش دروستبوون هه‌مان مۆدیلیان دووباره کرده‌وه ، وه هه‌مان فۆڕمی دروستکردنی ده‌روێشی سیاسیان دروستکرد.
چوار. پۆپۆلیزم: شه‌پۆلی پۆلۆلیزم Populism به ده‌گمه‌ن کار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی سیاسی ده‌کات، چونکه خۆی له هه‌ناوی خۆیدا ستراتیژی فه‌وزای گرتۆته خۆ، له هه‌رێمی کوردستان له ده سالی ڕابردوو ڕۆژ به رۆژ گه‌شه‌ی شه‌پۆلی پۆلۆلیزم زیاتر به‌دی ده‌کرێت، وه ئه‌م گه‌شه‌کردنه‌ش ڕۆژ به رۆژ وایکردوه کار له‌سه‌ر نه‌مانی په‌روه‌رده‌ی سیاسی، وه جۆره‌کانی تری په‌روه‌رده‌ی تریش بکات. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه که پۆلۆلیزم ببێته فاکته‌رێکی دیار له دروستکردنی ده‌روێش سیاسی، شه‌و ڕۆژ خۆی له سۆشیال میدیا Social Media و ئامێره زیره‌که‌کان خۆی نمایش ده‌کات، وه په‌نا ده‌بات بۆ شکاندنی هه‌موو قیمه‌کانی کۆمه‌لگا و مرۆڤایه‌تی.
مه‌ترسیه‌کانی ده‌روێشی سیاسی:
ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند سالی داهاتوو پڕۆسه‌ی دروستکردنی ده‌روێشی سیاسی درێژه‌ی هه‌بێت، هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ره‌شیکی گه‌وه‌ره‌ی بێ په‌روه‌رده‌ی سیاسی، کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که مه‌ترسیه‌کان زۆر گه‌وره‌تربن له هێرشی هێزیکی درنده‌ی تیرۆریستی خاوه‌ن چه‌ک، چونکه ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌گوزه‌رێت بۆ لێدانه له هاونیشتمانیانی هه‌رێمی کوردستان به‌شێوه‌یێکی گشتی، که تاکێك دروست ده‌کات ته‌نیا به دوای حه‌زو ئاره‌زوه‌کانی بێت، بیر له هیچ شتی تر نه‌کاته‌وه. چ جای بیری له ڕیفۆرمی سیاسی و گۆڕانکاری سیاسی بکاته‌وه. لێڕه چه‌ند خالێك ده‌سنیشان ده‌که‌ین، که به هه‌بوونی مه‌ترسیه‌کانی ده‌روێشی سیاسی توشی چی ده‌بین ؟!.
یه‌ك. دروست نه‌کردنی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی: کاتێك ده‌روێش ئه‌بێت به حاکم یان به مانایێکی تر ده‌روێش ڕۆل ئه‌دات به شێخی سیاسی هیچ کاتێك دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی National Institutionنه دروست ده‌بێت، وه نه ده‌شبێت به دامه‌زاروه‌ی دیموکراسی ئه‌گه‌ر دروستیش بێت، ئه‌وجا ئه‌مه هه‌م بۆ ناوه‌خۆی حیزبه‌کان ڕاسته، وه هه‌میش بۆ پڕۆسسه‌ی حوکمڕانی ڕاسته، ئه‌م حاله‌ته‌ش هه‌م له ناو حیزبی کوردی Kurdish Party بۆته واقیعێکی نه‌خۆش، وه هه‌میش له حوکمڕانی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
دوو. ڕیگریکردن له هه‌بوونی مۆدیلی سیاسی: هه‌بوونی په‌ره‌وه‌رده‌ی ده‌روێش هه‌م ڕێگری ده‌کات له دروستبونی مۆدیلی سیاسی Political Paradigm، وه هه‌میش مه‌ترسیه بۆ سه‌ر گه‌شه‌ی په‌روه‌رده‌ی سیاسی. له هه‌رێمی کوردستانیش ده‌روێشی سیاسی ڕێگریێکی سه‌ره‌که‌یه له نه‌هێنانه پێشه‌وه‌ی یان پڕاکتیزه‌کردنی مۆدیلێکی سیاسی جیاواز له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه!.
سێ. دروست نه‌بونی هۆشیاری سیاسی: تاکو په‌روه‌رده‌کردنی ده‌روێشی سیاسی Disclose The Political زالتربێت له په‌روه‌رده‌ی سیاسی مۆدێرن، ئه‌وه ئه‌سته‌مه هه‌رگیز ئاستی هۆشیاری سیاسی ببێته هه‌وێنی حیزبی کوردی و حوکمڕانی کوردی بۆ جێبه‌جێکردنی پڕنسیپه‌کانی دیموکراسی. هه‌روه‌ها دروست نه‌بوونی هۆشیاری سیاسی و چه‌قینی ئه‌م بارودۆخه پڕ مه‌ترسیداره بۆ کایه‌ی سیاسیه‌ت به‌شێوه‌یێکی گشتی.
چاره‌سه‌ر چیه؟
بۆ چاره‌سه‌کردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری سیاسی Political Awareness چه‌سپاندنی په‌روه‌رده‌ی سیاسیێکی جیاوازه له ده‌روه‌ی مه‌دره‌سه‌ی هێزه سیاسیه‌کانی ئێستای کوردستانی عێراق. پڕۆسسه‌ی سیاسی پێویستی به په‌روه‌رده‌یێکی سیاسی جیاواز هه‌یه، که له ده‌روه‌ی ئه‌و هێزه سیاسیانه بیر بکاته‌وه. به مانایێکی تر هه‌رێمی کوردستان پێویستی به هێلێکی سیاسی نیشتمانی National of Political Trend هه‌یه، تاکو ئه‌م ئاراسته سیاسیه هه‌م مۆدیلێکی سیایسی مۆدێرن ته‌به‌نی بکات بۆ چه‌ند سالی داهاتوو، وه هه‌میش پێویسته ئه‌م هێزه خاوه‌ن مه‌نۆفێستێکی سیاسی و فکری نیشتمانی بێت. پێویسته مه‌رجی سه‌ره‌کی وبنه‌مای ستراتیژیه‌تی کارکردنی ئه‌م ئاراسته سیاسیه بریتی بێت له دوباره نه‌بونه‌وه‌ی فاکته‌ره‌کانی میکانیزمی کارکردنی فه‌شه‌لی سیاسیه‌تکردن له کوردستانی عێراق، وه دوباره‌بونیات نانه‌وه‌ی سیسته‌می حوکمڕانیRehabilitation of System Government به هێزی ده‌سه‌لاتدار و هێزه‌کانی ده‌روه‌ی ده‌سه‌لات. چونکه تاکو هێزێکی سیاسی خاوه‌ن په‌روه‌رده‌ی سیاسی و فکری و ستراتیژی خۆی ته‌به‌نی نه‌کات، گومان نیه شکه‌ست له‌سه‌ر شکه‌ستی سیاسی Failure of Politics له کوردستانی عێراق دوباره ده‌بێته‌وه!
کوردستانی عێراق پێویستی به ئاراسته‌یێکی سیاسی خاوه‌ن په‌روه‌رده‌کراوی سیاسی هه‌یه، له ده‌روه‌ی ته‌وریسی سیاسی, وه باوه‌ربوونی به پڕنسیپه‌کانی دیموکراسی، وه هه‌روه‌ها بیر له دروستکردنی ئارسته‌یێکی سیاسی نه‌کاته‌وه وه‌کو کۆمپانیای سیاسیPolitical Company ،به‌لکو ده‌بێت ئه‌م هێزه خاوه‌ن دیدیێکی نیشتمانی بێت بۆ سیاسیه‌تکردن و واقیعی جیۆپۆله‌تیکی هه‌رێمی کوردستان Kurdistan Region of Geopolitics وه‌کو خۆی دیراسه بکات!. له بارودۆخی ئێستاشدا جارێ زه‌حمه‌ته ئه‌م مۆدیله پڕاکتیزه بکرێت، چونکه هه‌م باردۆخی سیاسیه‌که چه‌قی به‌ستوه، هه‌میش کۆمه‌لگا ماندو بووه به‌ده‌ست ململانێ سیاسیه‌کان و فه‌شه‌لی هێزه سیاسیه‌کان. به‌لام له چه‌ند سالی داهاتو ئه‌م مۆدیله سیاسیه، به به‌رگێکی په‌روه‌رده‌ی سیاسی نیشتمانی National Political Education هه‌ر له دایک ده‌بێت، ئه‌م له‌دایک بوونه‌وه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر کات، جوهدی کۆمه‌لگا، گۆڕانی کۆده جیۆستراتیژه‌کانی ناوچه‌که و گۆڕانی باردۆخی سیاسه‌تی کۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی!.
خوێندکاری دکتۆرا له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وله‌تیه‌کان، زانکۆی یوفۆی روسیای فیدڕال