Draw Media

پیاو سالاری له‌ كوردوستان نه‌ما .. ئێستا پیاو ئه‌تۆرێ.

پیاو سالاری له‌ كوردوستان نه‌ما .. ئێستا پیاو ئه‌تۆرێ.

2019-05-21 17:06:09


زەبەنگ بەهادین
له‌ دوای راپه‌رین سه‌رجه‌م كلتور و نه‌ریته‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌تی یه‌كان به‌ره‌و گۆرانكاری رۆشتن , ئه‌مه‌ سروشتێكی ئاسایی ژیانه‌ , هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌ڵۆژی و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی به‌روی جیهاندا تاك شێوه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت دیدبینی و هه‌ڵپه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ گه‌وره‌تر ده‌بن , له‌ ساڵانی پێش راپه‌ریندا واتا پێش ساڵی 1991 رژێمی به‌عس كۆمه‌ڵگای عێراقی داخستبو له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌  به‌روی جیهاند له‌ نێویشیدا كۆمه‌ڵگای كوردی , به‌ شێوه‌یه‌ك بوو هه‌رچی نه‌ریته‌ كۆن و باوه‌كان هه‌بوو بوو بونه‌ ره‌مزێكی هێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ پاك و خاوێنی , به‌ڵام راپه‌رین هه‌موو ده‌رگاكانی شكاند و له‌ رێگه‌ی ئامێره‌ میدیایی یه‌كان و له‌ رێگه‌ی گه‌شت و هاتنی بیانی یه‌كان بۆ وڵات چاوی تاكی كوردی كرایه‌وه‌ ,جیهان بووه‌ گوندێكی بچوك .  كه‌مالیات و جوانكاری یه‌كانی ژیان زیادی كرد , له‌ پاڵ ئه‌م كردنه‌وه‌یه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی كوردی كاری كرد بۆ زیاتر كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و به‌ مه‌ده‌نیه‌ت كردنی كۆمه‌ڵگا له‌ رێگه‌ی رێكخراوه‌كانی پاراستنی مافی ژن و مافی مندال و تێكه‌ڵ كردنی سیستمی خوێندن به‌ سیسمی ئه‌وروپی و گۆرانكای له‌ هه‌ندێ له‌ یاساكانی پێشوتری خێزانی .
هێدی هێدی جڵه‌وی به‌ره‌و پێش چونه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك زیادی كرد و به‌ شێوه‌یه‌ك بێ به‌رنامه‌ بوو ره‌نگه‌ بڵێن ئێستا له‌ ده‌ست هه‌مووی ده‌رچووه‌ , كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ پێشكه‌وتنه‌كانمان پله‌ به‌ پله‌ نه‌بووه‌ به‌ڵكو به‌ بازدانی گه‌وره‌ گه‌وره‌ بووه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م , دووه‌م پێشكه‌وتنه‌كان هێنده‌ی له‌ روی روكه‌شی و بابه‌ته‌ رواڵه‌تی یه‌كانه‌وه‌ن نیو هێنده‌ له‌ ئاستی بیر و عه‌قڵدا نی یه‌ , پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای ئه‌وروپی به‌ قۆناغی ته‌ندروستی خۆیدا تێپه‌ری بۆیه‌ ده‌بینین ئێستا رێچكه‌یه‌كی تا راده‌یه‌كی باش  ته‌ندروستی گرتۆته‌ به‌ر به‌ڵام پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ هاوته‌ریبی شارستانی یه‌تی ئه‌روپی ناروا به‌ رێوه‌ به‌ڵكو به‌ شێوه‌یه‌كی نا ته‌ندروست به‌ هاوته‌ریبی به‌ره‌و كۆمه‌ڵگای توركی ده‌روا , كۆمه‌ڵگای توركیش كۆمه‌ڵگایه‌كه‌ پرێتی له‌ نه‌ریتی نه‌گونجاو له‌ ویستی نه‌خوازراو له‌ تیكه‌ڵ بونی  ناراست .
ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌ مه‌به‌ست كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ره‌و ئه‌م ئاراسته‌یه‌ بردوه‌ له‌ پێناوی شاردنه‌وه‌ی پاره‌و نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی خۆیان له‌ خه‌ڵك به‌ بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه‌ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا كۆمه‌ڵگایه‌كی وێران دروست ده‌بێ له‌ كوردوستان , ده‌سه‌ڵات له‌ رێگه‌ی درامای توركی و هاورده‌ی توركی و ئاسانكردنی گه‌شت و گه‌ران بۆ  توركیا هه‌روه‌ها هێنانی زۆرێك له‌ كۆمپانیا توركی یه‌كان بۆ‌ كوردوستان خه‌سڵه‌تی كۆمه‌ڵگا كوردی گۆری بۆ كۆمه‌ڵگای توركی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ هه‌موو روی یه‌كه‌وه‌ له‌ چێر هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ توركی یه‌یه‌ تا ئێستاش  .
نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌ت لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات , ساتێك ئافره‌ت له‌ كوردوستان ئه‌بێته‌ خاوه‌ن دارایی خۆی به‌ بێ بیرێكی ته‌ندروست و چه‌نده‌ها ریكخراو ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ پاراساتنی مافی ئافره‌ت و یاسا رێگه‌ی ئاسان ده‌كاته‌وه‌ بۆ جیابونه‌وه‌ی ئافره‌ت له‌ پیاو له‌ بری رێكخستنه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ به‌ دانیشتنێك كۆتایی به‌و خیزانه‌ ده‌هێنن بێ گۆیدانه‌ مندال َو داهاتوی كۆمه‌ڵگاكه‌ ئه‌و ریكخراوانه‌ش هیچ به‌رنامه‌یه‌كی گونجاوییان نی یه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی خێزان باشكردنی كۆمه‌ڵگا , لێره‌وه‌ دارمان دروست بوو له‌ ناو خێزانی كوردی , بابه‌ته‌كان گۆران به‌ جۆرێك ژن ئێستا خاوه‌نی پاره‌یه‌ خاوه‌نی سه‌یاره‌یه‌ خاوه‌نی فیلایه‌ خاوه‌نی ئیشی باشتره‌ له‌ پێاو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لی كاری بۆ مێینه‌ ئاسانتره‌ وه‌ك له‌ نێرینه‌  ده‌بینین گه‌نجه‌ تازه‌كان نیره‌كان بێ كارن و می یه‌كان له‌ بری كارێك دوو كار یان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌بینین كاتێك هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی ژنه‌كه‌ به‌مه‌ش خه‌سڵه‌تی یه‌كسانی نامێنێته‌وه‌ له‌ ناو خێزانه‌كه‌ به‌ڵكو ده‌سه‌ڵات له‌ پیاوه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ ژن , له‌ كۆمه‌ڵگاهی ئه‌وروپی شتێك نی یه‌ به‌ ناوی ژن و به‌ ناوی پیاو هه‌ردولایان پێیان ده‌وترێت مرۆڤ , به‌ڵام له‌ كۆمه‌ڵگای كوردی نه‌ك پیاو سالاری نه‌ماوه‌ بگره‌ ده‌رگایه‌ك به‌روی ژن دا كراوه‌ته‌وه‌ سه‌ربه‌ستی ره‌های ده‌وێت و ده‌یه‌وێت هه‌میشه‌ پله‌یه‌ك له‌ پێش پیاوه‌وه‌ بێت وه‌ هه‌ندێ جار تۆڵه‌ی ژنانی پێش خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ به‌ ده‌ست هێنانی ئازادی ره‌ها ره‌نگه‌ هه‌ندێك به‌ كارێكی ئاسایی وه‌ری بگرن به‌ڵام درك به‌وه‌ نه‌كه‌ن ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ ته‌ندروست نی یه‌ به‌ره‌و به‌ ئه‌وروپای بونمان نابات به‌ڵكو به‌ره‌و توركیا بونمان ده‌بات ,به‌ جۆرێكمان لێ  دێت ئه‌گه‌ر ووریا نه‌بین چی له‌ دراما توركی یه‌كان ده‌بینین رۆژانه‌ لێره‌ دێنه‌ دی , ساڵ له‌ دوای ساڵ رێژه‌ی جیا بونه‌وه‌ زۆرتر ده‌بێت , رێژه‌ی هاوسه‌رگیری كه‌م ده‌بێته‌وه‌ , خێزان په‌رت و بڵاو ده‌بێته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك پیاو ده‌بێته‌ به‌خێوكه‌ری منداڵ له‌ كاتێكدا سروشتی پیاو په‌روه‌رده‌كردن نی یه‌ ده‌بینین ره‌وشتی مناڵانیش ده‌گۆرێت , ئێستا له‌ ناو كۆمه‌ڵگای كوردی توشی نه‌هامه‌تی یه‌ك بووین پیاو ئه‌تۆرێ , مناڵه‌كانیش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌با , پیاو ئه‌ناڵێنێ به‌ ده‌ست ژنه‌وه‌ , پیاو بێ ئیشه‌و ژن خاوه‌ن ئیش و پاره‌ن  پیاو ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌ ژن ده‌سه‌لاتداره‌ . بوینه‌ته‌ كۆمه‌ڵگای توركی , زۆرێك كه‌نال َكراونه‌ته‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ تێكدانی كۆمه‌ڵگا نه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی , ئه‌گه‌ر كارێك نه‌كرێت بۆ هوشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و یه‌كسان كردنی ژن و پیاو ئه‌وا سه‌رجه‌م پایه‌كانی خیزان له‌ كوردوستان ده‌كه‌وێت ساتێكیش پایه‌ی خیزان كه‌وت و پیاو سالاری بوو به‌ ژن سالاری له‌ بری ئه‌وه‌ی هه‌ردوكیان ببن به‌ مرۆڤ ,ئه‌و كات ده‌بینین  رێژه‌ی كوشتنی ژن زیاد ده‌كات مناڵی بێ لانه‌ و بێ باوك زیاد ده‌كات تیكچونی خیزانه‌كان به‌روهه‌ڵكشان ده‌چێت رێژه‌ی جیابونه‌وه‌ش ساڵ به‌ ساڵ زۆرتر ده‌بێت , ره‌نگه‌ له‌ چه‌ند ساڵی داهاتوو پیاو چیتر له‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری نزیك نه‌بێته‌وه‌ ساتێك ئه‌بینێ ئازادی یه‌كان زه‌وت ده‌كرێن له‌ بری ئه‌وه‌ی یه‌كسانی دروست بكان جیگیری خیزانی پیكه‌وه‌ بنێت,  له‌به‌ر ئه‌وه‌ پیاو ده‌چێته‌ ئاستێكه‌وه‌ پێكه‌وه‌ نانی خێزان به‌مجۆره‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌  , كاری رۆشنبیران و ده‌سه‌ڵات و ریكخراوه‌كانه‌ رێره‌وی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا رێك بخه‌نه‌وه‌و به‌ره‌و ئاراسته‌ی ته‌ندروستی به‌رن و تاكه‌كانی كورد ده‌ربهێنن له‌ كه‌وتنه‌ گۆمی كۆمه‌ڵگای توركی یه‌وه‌ , ده‌نا نه‌ك لێره‌ به‌ دوا پیاو ئه‌تۆرێت بگره‌ ئیتر پیاو ده‌رده‌كرێت له‌ ماڵ ئه‌و كات له‌ بری به‌ دێهێنانی یه‌كسانی ده‌سه‌لاته‌ ره‌هاكان له‌ لایه‌كه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ لایه‌كه‌ی دی وێرانه‌كان پانتایی یه‌كی دی ده‌گرنه‌وه‌  .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand