Draw Media

'هەموو دەسەڵاتێک دیکتاتۆرە'

'هەموو دەسەڵاتێک دیکتاتۆرە'

2019-05-20 12:52:37


د. شوان عەبدوڵا حەمەد

بە هەزارەها هۆکاری مێژوویی، کۆمەڵایەتی و ژیانی کۆنترۆڵی ژیانی مرۆڤ دەکەن. یٔەم هۆکارانە هەمویان یەک پارچە تەواو دەکەن و دەبنە دەیان لایەنی دەست نیشان کردنی یٔەو ژیانە. با مرۆڤ وەک تاکێک، لە هەر کۆمەڵگەیەکدا بێت، خۆی ببێتە بەرێوەبەری خۆی. با هەموان و کۆمەڵگە بە گشتی کاربکەن بۆ یٔەم یٔامانجە، واتە تاک ببێتە بەرێوەبەری خۆی. یٔایا پێویست بە شوێنێک، ناوەندێک، بڕیاردەرێک هەیە کە من وەک مرۆڤێک بەرێوە ببات؟ هیچ هۆکارێک هەیە کە من وابەستەی دەسەڵاتێک، گروپێک یان دەوڵەتێک بکات، کە فەرمانم پێ بکات و بیەوێت بەرێوەبەرم بێت؟ با ڕێگەیەک بدۆزینەوە، کە خۆمان بە ملیۆنانمان خۆمان بەرێوەببەین، با یٔەم سەر زەوی و یٔەم نیشتمانە بکەین بە فەرمانڕەوای هەریەکەمان، با من یٔەو بریارانەی کە پەیوەندە بە خودی ژیانی خۆمەوە، خۆم وەریان بگرم و دەریان بکەم. دەتوانرێت لە ژێرەوە لە رەگ و ریشەوە تاک پەروەردە بکرێت، رێک بخرێت، و دەستە و تاقمی دڵخوازی خۆیان دروست بکەن. چونکە هەرچەندە من دەمەوێت خۆم بەرێوەبەری ژیانی خۆم بم، بەڵام کۆمەڵێک هەمیشە دەیانەوێت ژیانی من و هەزارانی وەک من بەرێوەببەن. بۆیە هەتاکو فشارم هەبێت و بتوانم بەرگری لە مافەکانی خۆم بکەم، پێویستە لە دەستە و تاقمی دڵخوازی خۆمدا کۆببەمەوە، چونکە بە تەنیا کاریگەریم نابێت. لە ناو یٔەم تاقمەدا هەم بریاری دەست پێشخەری و بەرێوەبردنی خۆمم هەبێت و هەم لەگەڵ یٔەندامانی تری تاقمەکەمدا یەکتر تەواو بکەین و هەمیٔاهەنگ بین.

حاشا هەڵنەگرە، بیرۆکەی باڵادەستی و دەسەڵاتخوازی راستەوخۆ دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە کاتێک لاسەنگەکانی بەرێوەبردن کەمێک بە لای خەڵکە بەرێوبراوەکەدا دەشکێتەوە. واتە چەندە یٔێمە وەکو تاکی کۆمەڵگە بریارەکانی بەرێوەبردنی ژیانی خۆمان بگەڕێنینەوە بۆ خۆمان، یٔەوەندەش جێ پێی دەسەڵات و دەسەڵاتخوازەکان لەق دەبێت و بەرەو لێژایی و هەڵدێر خلۆر دەبنەوە. یٔێمە هیچ ناچارنین هێز و دەسەڵاتی بریاری بەرێوەبردنی ژیانی خۆمان بدەینە دەست کۆمەڵێکی دەستەبژێر، یان چینێکی دەسەڵاتدار و چەوسێنەر و بیانکەین بە ناوەندی بریاری ژیانی هەمومان، چونکە هەموو دەسەڵاتدارێک دیکتاتۆرە.

ئەگەر تەماشای مێژوو بکەین، دەبینین چینە دەسەڵاتدارە چەوسێنەرەکان، هەمیشە خاوەن یٔەو دەسەڵاتە نەبون. بە نمونە پێنج هەزار ساڵ لەمەوپێش و لەسەردەمی چاخی بەردینی نوێ 'نیۆلیتیک' سەردەمی دایکسالاری بوە و کۆمەڵگە لەسەر بنەمای پێکەوە ژیان و هاوسەنگی بەرێوە چوە، کشتوکاڵ و بەروبووم بە هەرەوەزی بەرهەم هێنراوە و بە هاوبەشی و یەکسانی بەسەر تاکەکانی کۆمەڵگەدا دابەشکراوە، واتە ژیانێکی هەرەوەزی بونی هەبوە. کاتێکیش دەسەڵاتداری دروست بوە و کۆمەڵگە کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی چینێکی دەسەڵاتخواز و خۆسەپێن، تاکەکانی یٔەو کۆمەڵگەیە هیچ کات بەو دەسەڵاتە رازی نەبون. بەڵکو یٔاشتی و یٔارامی هەرگیز بەرقەرار نەبوە، تەنها شەر و پێکدادانەکان لە خوێناویەوە ووردە ووردە گۆڕاوە بۆ ڕەوشی نە شەڕ و نە یٔاشتی. یٔەمە مانای تەسلیم بونی چینی چەوسێنراوەی کۆمەڵگە نیە، بەڵكو یٔەمە مانای یٔەوە بوە کە یٔەو چینە بۆ ماوەیەک لە سوڕی مت بونی خۆیدا ماوەتەوە هەتا هێز و بیری خۆی کۆکردۆتەوە و دووبارە کەوتۆتەوە ڕوو بە ڕوو بونەوەی چینی باڵادەست. یٔەمەش مانای یٔەوەیە کە هیچ کاتێک دەسەڵاتدارە خۆسەپێنەکان دەسەڵاتی راستەقینە نین، بەڵکو هەمیشە خەڵکی دڵ لەرزاو و لە ژێر فشار و ناجێگیرن و هەمیشە ترسیان لە سێبەری خۆشیان هەیە؛ چونکە دەزانن کە دوایی دەسەڵاتی یٔەوانیش دوورنیە. لە سەردەمێکدا کە باڵا دەستی و زوڵمی دەسەڵاتەکان دەگاتە لوتکە و کۆمەڵگە چیتر بەرگەی یٔەو ڕەوشە نالەبارە ناگرێت، یٔیتر یٔەوانەی کە لەلایەن دەسەڵاتەوە بەرێوە دەبرێن، یەک یەک و دوو دوو دەکەونە خۆیان و دێنە لای یەکتری و بیر لە بەرێوەبردنی ژیانی خۆیان و رێکخستنەوەی ژیانی خۆیان دەکەنەوە. هەڵبەت یٔەمە مانای یٔەوە نیە کە بێ هیچ یٔامادەکاری و هەوڵێک یٔیتر بەرێوەبەرەکان و دەسەڵاتی خۆسەپێن بەرەو داروخان دەچێت و خۆری یٔاوا دەبێت. بەڵکو بەپێچەوانەوە قۆناغی سەرکوتکاری زیاتر و کڕین و دەستەمۆکردنی یٔەو کەسانە دێت کە دەنگ و سەریان بەرز کردۆتەوە. دەسەڵات هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچونی خۆی، هێشتاش یٔەگەر یٔەوانەی یٔاڵای بەرەنگاربونەوەی دەسەڵاتیان بەرزکردۆتەوە، بە تۆکمەیی یٔیش وکارەکانی خۆیان رێک بخەن سەریٔەنجام داروخانی دەسەڵاتدار بەدیدەهێنن.

ئەوەی لێرەدا جێگەی سەرنجە، ئەوەیە کە قۆناغی دروست بونی دەنگی نارازی بەرامبەر بە دەسەڵاتداری مانای ئەوەیە کە چیتر دەسەڵاتداران بە تەنیا کۆمەڵگە بەرێوەنابەن، بەڵکو تێکەڵەیەک لە دەسەڵاتدار و چینەکانی بەرێوەبردراوی کۆمەڵگە دروست دەبێت و دەسەڵات پێویستە لە بیری لێکدانەوەیەکدا بێت بۆ ئەو چینە. لێرەدا بابەتی دەوڵەت و دەسەلاتدار و فەرمانڕەوا واتای خۆیان لە دەست دەدەن و هزری دیموکراسی و خۆبەرێوەبردن لە ناو خەڵکدا قورسایی پەیدا دەکەن و دەبنە ڕاستیەکی یٔاشکرا. لێرەدا دەسەڵاتدار ماوەتەوە بەلام ڕوو بە ڕووی لێپرسینەوەیەکی توندوتۆڵی کۆمەڵگە و تاکە چالاکەکانی دەبێتەوە. لێرەدا بە پێچەوانەی بیرکردنەوەی باوەوە، نە ڕاپەڕین و نە تووندوتیژی پێویستە، بەڵکو یٔەوەی پێویستە کە کۆمەلگە بەو شێوە رێکخراو و پەروەردە کراوەی خۆیەوە یٔیتر فشاری مەزن بۆ سەر دەسەڵاتدارەکان دروست بکات بۆ یٔەوەی داواکاریەکانی خەڵک جێبەجێ بکەن و دەسەڵات و حکومەت و دام و دەزگاکانی بخەنە خزمەتی هاونیشتیمانیەکانیەوە. دواجاریش یٔەگەر دەسەڵات خۆی بەرگەی فشارەکانی نەگرت و داروخا، کۆمەڵگە پێویستە وەک پێشینەیەک جێگرەوەیەکی راستەقینەی دیموکراسیانەی ساز و یٔامادە کردبێت هەتا بازنەکە دووبارە نەبێتەوە و تاقمێکی تری خۆسەپێن نەکەونە پێگەی دەسەڵاتداری و چەوساندنەوەی چینەکانی کۆمەڵگە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand