Draw Media

کێ لە پشت ئاژاوەکانی کەرکوکەوەیە؟

کێ لە پشت ئاژاوەکانی کەرکوکەوەیە؟

2019-05-20 11:43:37


كامیار سابیر

ئەمانەی خوارەوە، سوود لەو ئاژاوانە، دەبینن:-

١- موخابەراتی تورکیا، بە تایبەتیی ئەو ناسیۆنالیزمە دیینییە-گائیفییەی لە ئیخوانیزمدا هەیە. 
٢- شۆڤینیزمی عەرەبیی، بۆ ئەوەی خۆی دەمەزەرد بکاتەوە و شەڕی نەژادیی بنێتەوە. هاوکات، بۆ ئەوەی عروبە، وەکو سیمبوڵیزمی عێراقییبوون، بەرجەستە بکاتەوە.

٣- شۆڤینیزمی کوردایەتیی، ئەو حیزبانەی ئەجێندای حیزبیی و بنەماڵەییان لەوەدایە و پرۆژە ئابوورییەکانیان کەمی کردووە، ئەمە دەکەنە بیانوو و دنەی شەڕی کورد و عەرەب دەدەن، بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان( نەک گەلی کورد) مەیسەر بێت.
٤- موخابەراتی ئەمێریکا و ئیسرائیل، لە رێگەی هەندێ لە قەومییەکانی عەرەبەوە، هەوڵی زیندووکردنەوەی فۆرمێکی تری داعش دەدەن، بۆ ئەوەی لەیەک کاتدا، حیزبە کوردییەکان و عەرەبە سوننەکان، جڵەو بکەن و لەم کێشمەکێشەی لەگەڵ ئێراندا هەیە، "سو‌و الاستفادە"یان لێ بکەن.

بۆ ئەوەی هەیەجانی ئیستیحماری کوردایەتیی( کەرایەتیی کوردایەتیی) نەمانگرێتەوە، دەبێ ئەم پرسیارانە بکەین؟

١- سەرۆک عەشیرەت و سەرۆک هۆزەکانی ئەو عەرەبانەی ئاژاوە دەنێنەوە، زۆربەیان، ئەحباب و ئەکرام و ئەعزاز لە پایتەختی هەرێمی کوردستان، دانیشتوون، یان لای کەم پێوەندییەکی زۆر صەمیمانەیان لەگەڵ قەومی سیاسییەکانی ریفراندۆمدا هەبوو و هەیە. کێ دەیانجوڵێنێ؟ ئەگەر سەرەگانی ئەم ناسیۆنالیزمە نەژادییە گائیفییەی کوردایەتیی لێتی نەدابێت، وەڵامەکەی زۆر ئاسانە؟

٢- نانەوەی شەڕی گائیفیی، نەژادیی و نەتەوەیی، لە بەرژەوەندیی هیچ گەل و پێکهاتەیەک نییە، بەتایبەتیی بە زیانی گەورە بۆ کورد دەشکێتەوە. ئەی بۆچی بەنزیینی پێدا دەکەن؟ کێ پێیدا دەکات؟ مەگەر بەشێک لە نەتەوەییە دەمار رەپەکانی کورد، نایکەن؟

٣- تورکیا و کەمپەینی ئەردۆغانیزم، بەتەواویی لە سوریادا شکستی خواردووە. هاوکات ریفراندۆم و داعشیشی لەدەستچوو، ئامادەیە زۆر شتی قێزەون بکات، بەس بۆ ئەوەی کورد و تورکمان، کورد و عەرەب، لە کەرکوکدا بەگژ یەکدا بکات و پلانە جەهەنمییەکانی خۆی جێکەوت بکات!

سەرەنجام، تاڵەبانیی وێڕای هەموو خراپییەکانی، بەڵام لەوەدا زۆر عەقڵانیی و واقیعیی بوو کە دەیگوت، چارەسەری کەرکوک وەکو عەمەلییاتی مێشکە، بەڵام ئێستا مێشکی ئەوانەی خۆیان بە یەکێتیی دەزانن، بەشێکی زۆریان دوای هەڵای قیڕەقیڕێک کەوتوون کە لەسەردەمی هەڵای ریفراندۆمەکە دەچێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand