Draw Media

پەرلەمانی دانیمارك چۆن دابەشكراوەو پەرلەمانی كوردستان چۆن؟

پەرلەمانی دانیمارك چۆن دابەشكراوەو پەرلەمانی كوردستان چۆن؟

2019-05-20 11:07:14


فەرهاد سەنگاوی
ئایە ئێمەی كوردستانی، بۆ مافی مرۆڤ و مافی كەمینەكان؟! دیموكراتتر، ئازادیخوازتر، پێشكەوتوتر، مافخوازتر، مرۆڤترین لە دانیماركیەكان؟!
دانیمارك: دەوڵەتێكی شاهی دەستوری پەرلەمانیە. 
لە ساڵانی 1700ز دەوڵەتەو ( 319 ) ساڵە خۆی خوكمڕانی خۆی دەكات، لە ساڵی 1849ز یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كردوەو 170 ساڵە پەرلەمانی هەیە.
دانیماركیەكان لە گەلانی ئەسكەندەنافی ( ئیندۆئەوروپین) قژ زەردو چاوشینن، كەمێكیان تۆزی ( تۆخ) ترن، نەوەی ئەو سەربازە ئیسپانیانەن، كە ناپلیۆن ناردبونی بۆ پارێزگاری كۆشكی شاهانەی دانیمارك لە كاتێكدا ناپلیۆن گاردی شاهی دانیماركی برد بۆ شەڕ، چونكە هاوپەیمان بوون، لەولاشەوە خۆی بە فێڵ شای دانیماركی دەپاراست، بۆ ئەوەی كودەتای بەسەردا بكاو كردی ئیتر سەربازە ئیسپانیەكان لە دانیمارك مانەوەو توخمێكی كەمێك سەوزە لە دانیماركدا تۆو بون و بە ئاستەم هەستی پێدەكەی. 
دانیمارك سەردەمێك بەریتانیاو زۆرێك لە ئەوروپاشی داگیركردبوو، دانیماركیەكان بەدەوری ئەفریقادا سوڕاونەتەوە بەبەلەم و بە كەنداوو دیجلەشدا سەركەوتون بۆ كوردستانی كۆن، تەنانەت چونەتە ئەمریكاش، خۆیان شانازی بەوەوە دەكەن كە نەوەی ( ڤایكینگ) ( چەتەكانی دەریا)ن 900 ساڵ لەمەوبەر.
داهاتو سەرچاوەی ژیان و ئابوری و سروشتی و.. هیتد. لە دانیماركدا تەنها بەرازو دارستان و هەندێ كشتوكاڵە بەڵام دانیماركیەكان بە ژیری و زیرەكی و چالاكی خۆیان یەكێك لەگەلە داهێنەرو دەوڵەمەندو خۆشگوزەرانەكانن.
روبەری دانیمارك: 42.933 كم2 یە.
دانیشتوانی دانیمارك: 5.749.000 كەسە لە ساڵی 2017 
ژمارەی كورسەكانی پەرلەمانی دانیمارك: 175 كورسیە كە ( 4 ) كورسی دوو كەمینەكەی گرینلاندو فەیونەشی لەگەڵە، كەواتا دانیمارك خۆیان 173 كورسی پەرلەمانیان هەیە.
•    گرینلاند: ئەبوایە ناوی وایتلاند بوایە چونكە هەموی بەفرێكی سپیە، خەڵكی گرینلاند، بەرەگەز، ئیندۆ ئەوروپی نین و سەربە خێزانی ( زەرد)ن، لە توخمی چین و كۆریا و یابان و مەنگولین، مێژو زمان كەڵچەر، خاك، هەموو شتیان سەربەخۆو جیاوازە، سەررەش و 100% لە دانیمارك جیاوازن، دوورو دابڕاو بەستەڵەك و كزو كۆڵەوارن، نەدانیماركین و خۆیان گۆڕی بێ بۆسەر نەتەوە داگیركەرەكەیان و نەموخابەراتی بێگانە داگیركەرەكەن، خاكەكەیان جەزیرەیەكی زۆر گەورەیە كە ( 50 ) جار لە دانیماركی دایك و حوكمڕان گەورەترە.
•    گرینلاند: زێروئەكاس و بەردی گران و نەوت و غاز و سامانی ئاوی و زۆر شتی تریشی تێدایە، كە دەتوانێت هەزار دانیمارك بەخێو بكات.
•    روبەری گرینلاند: 21.660.000 كم2 كە دانیمارك خۆی 42.000كم2 یە.
•    دانیشتوانی گرینلاند: تەنها 56.500 كەسن، ئەم نەتەوەو نیشتیمانە جیاوازە كە ( 5 ) سەعات بە فڕۆكە لە دانیماركەوە دوورە تەنها ( 2) كورسیان دراوەتێ، واتا دوو نوێنەریان لە پەرلەمانی دانیماركدا هەیە,
•    فەیۆنە : نەتەوەیەكی جیاوازو سەربەخۆن، ئۆتۆنۆمیان هەیە ئاڵاو پارەو پاسپۆرت و حكومەتیان هەیە، لەژێر سەپەرشتی دانیماركدان، ( 7 ) سەعات بە فڕۆكە لە دانیماركەوە دورن.
•    روبەری خاكەكەیان: 1399 كم2 یە
•    ژمارەی دانیشتوانەكەی 49.290 كەسن.
•    ئەندامی پەرلەمان و كورسی بۆ گەلی فەیۆنە لە پەرلەمانی دانیمارك تەنها ( 2 ) كورسیە. 
خۆات بەراورد بكە لە نێوان ماف و ئازدی و سەروەری و پارێزگاری دەستور و هۆشیاری – دانیمارك و كوردستان.
ئایە ئەمە مافە بە كەمینەكانەكانی كوردستان دراوە، ئایە (11) كورسی بۆ كەمینە وەكو ژمارەو كورسی، راستە زۆر زۆرە بەڵام خۆ كەمینەكان لێی سودمەند نین، بەڵام دەبێ، ( بە ژمارە بە یاسا بە دەستور) كەچی هەم لە زیانی كەمینەكانە و هەم لە زیانی كوردەو هەم لە زیانی دیموكراسی، لە كاتێكدا وەكو دانیماركیش دیموكرات بین، كەمینەی كوردستان بە كۆتا نەبێ – بەبەخشین نەبێ هەرهەمویان رەنگە هەردو كورسی بهێنن.
ئەگەر لە خزمەتی كەمینەو دیموكراسی بێت، نەك ( 11) كورسی با 20 كورسیش پیرۆزیان بێت، بەڵام ئەی بۆچیە؟! 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand