زه‌ره‌رو قازانجه‌كانی كورد له شه‌ڕی ئهمریكاو ئێران‌دا
2019-05-18 12:09:26
شێرزاد شێخانی
ئه‌گه‌ری پێكدادانی نێوان ئهمریكاو ئێران رۆژ به‌رۆژ زیاتر ئه‌بێ ، ئاماژهكانیشی زۆر به‌روونی ده‌ركه‌وتون . چه‌ك وجبه‌خانه‌ی ئه‌مریكا هێدی هێدی ئه‌گوازرێنه‌وه بۆ ناوچه‌ی كه‌نداو و سه‌ر سنووره‌كانی ئێران و، دیبلۆماسییه‌تی شه‌ڕیش كارایه‌و، وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش له‌ئاماده‌باشیدان . هه‌ڵبه‌ت ئه‌م جوڵه سه‌ربازییانه‌ش مه‌سره‌فێكی زۆر ئه‌خاته سه‌رئه‌ستۆی ئه‌مریكاوه ، ئه‌مه‌ش له‌خۆرایی نیه ، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه ته‌نها ترساندنی ئێران بێت ، ئه‌مریكا وه‌كو تاكه زلهێزی دونیا ده‌یان بژارده‌ی تری به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئه‌وه‌تا ته‌نها سزا ئابوورییه‌كانی ئێرانی له‌په‌لوپۆ خستوه‌و خه‌ریكه به‌ره‌و داڕمانێكی ته‌واوی ئه‌بات .
زۆر لهشیكاره سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تیش له‌هه‌وادارانی نه‌زه‌رییه‌ی موئامه‌ره ، وای بۆ ده‌چن كه ئه‌مریكا راستگۆ نه‌بێت له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێرانداو، پێیان وایه مه‌سه‌له‌كه هه‌مووی ترساندن‌و تۆقاندنه، دواتر به‌رێكه‌وتنێكی سیاسی وه‌زعه‌كه ئارام ئه‌بێته‌وه . به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وردی رووداو‌و پێشهاته‌كان بخوێنینه‌وه زۆر به‌وازحی هه‌ست به‌هه‌مان دیمه‌نی شه‌ڕی ئهمریكاوعیراق ئه‌كه‌ین كه له‌ئاكامدا بوه هۆی روخانی رژێمی سه‌دام . له‌هه‌ردوو رووبهرووبوونهوكاندا كێشه‌ی ئه‌مریكا جبه‌خانه‌و چه‌كه قوڕسه‌كانی ئه‌م دوو رژێمه بووه . سه‌دام به‌وه تۆمه‌تبار كرا كه‌وا چه‌كی كۆكوژی هه‌یه ، به‌تایبه‌تیش هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ، ئێستا ئێرانیش هه‌مان تۆمه‌تی ئه‌خرێته پاڵ . له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌دام هۆكاری لادانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه بو كه‌وا رژێمه‌كه‌ی بوه مه‌ترسی به‌سه‌ر رژێمه هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له‌كه‌نداو ، ئێستا به‌هه‌مانشێوه ئێران تۆمه‌تباره به‌ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌رژێمه هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا. له‌شه‌ڕی عیراق و ئه‌مریكادا پاساوی ئه‌وه‌ش هێنرایه‌وه كه‌وا رژێمی سه‌دام دیكتاتۆره‌و پێویسته لابچێ و ئازادی بۆ عیراق بگه‌ڕێته‌وه ، بۆیه شه‌ڕه‌كه‌شیان ناونا ( پرۆسه‌ی ئازادی عیراق ) ، هه‌مان ئه‌م قسه‌یه‌ش ده‌رباره‌ی ئێران ئه‌وترێ . كه‌واته له‌هه‌ردو شه‌ڕه‌كاندا یه‌ك سیناریۆ دووباره ئه‌بێته‌وه ، بۆیه ململانێی ئه‌مریكا و ئێران حه‌تمه‌ن به‌ره‌و شه‌ڕێكی خوێناوی ئه‌ڕوات . به‌تایبه‌تیش هه‌مو سه‌رۆكێكی ئه‌مریكی پێویستی به‌شه‌ڕێكی ده‌ره‌كی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ خولێكیتری سه‌رۆكایه‌تی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكا ، ئه‌و شه‌ڕانه‌ی ئه‌مریكاشمان بینی له‌سه‌رده‌می جۆرج بۆشی باوك و بیل كلینتۆن وجۆرج بوشی كوڕ وباراك ئۆباماش ، بۆیه دۆناڵد ترامپیش پێویستی بهشهڕیكی ده‌ره‌كی هه‌یه بۆ مسۆگه‌ركردنی خولی داهاتوی .
هه‌ر هه‌مان ئه‌و شیكارانه‌ی له‌ئه‌گه‌ره‌كانی شه‌ڕی نێوان ئهمریكاو ئێران ئهكۆڵنهوه، به‌شێكیان باسی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌ش ئه‌كه‌ن و كاریگه‌ریه‌كانی به‌سه‌ر كورده‌وه ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه كورد له‌م شه‌ڕه‌دا زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بێ ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه كورد ئه‌سڵه‌ن خۆی به‌شێك نیه له‌و ململانێیه‌دا ، ئیدی نازانم بۆچی ماڵی كورد وێران ئه‌بێ له‌م شه‌ڕه چاوه‌ڕوانكراوه‌دا.
شه‌ڕی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌رز نابێ تا پێویستی به‌هاوكاری لوجیستی كورد‌و ته‌نانه‌ت عیراقییه‌كانیش هه‌بێ ، شه‌ڕی ئه‌مجاره ، شه‌ڕی موشه‌ك و فرۆكه‌و چه‌كه قوڕسه‌كانه وه‌كو ئه‌وه‌ی بینیمان له شه‌ڕه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌ی به‌لقان و سوریا‌و دژ به‌داعش له‌عیراق ، ئه‌مه‌ش پێویستی به جوڵه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر ئه‌رز نیه، به‌تایبه‌تیش ئه‌مریكا مه‌به‌ستی نیه خاكی ئێران داگییربكاو خۆی بهاوێته ناو زۆنگاوێكی هاوشێوه‌ی فێتنامی ساڵی شه‌سته‌كان، چونكه رووبه‌ری ئێران زۆر له‌وه فراوانتره سوپای ئه‌مریكا بتوانێ داگییری بكات ، جگه له‌مه‌ش ئه‌مریكا زۆر په‌رۆشی میلله‌تانی ئێران نیه تا رژێمه‌كه‌یان بۆ بگۆڕێ و دیموكراسیه‌تیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات . ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی وئیسرائیل پاڵیان پێوه ئه‌نێ بۆ شه‌ڕ له‌دژی ئێران وچه‌كه كۆكوژه‌كانی نه‌وه‌ك شتی تر. سروشتی شه‌ڕه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ، شه‌ڕی چه‌كه قوڕسه‌كانه، له‌وه‌شدا ئه‌مه‌ریكا پێشه‌نگه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ، چه‌كی وای به‌ده‌سته‌وه‌یه كه به‌بێ ناردنی یه‌ك سه‌ربازی ئه‌نجامه‌كان یه‌كڵایی بكاته‌وه ، گه‌لانی ئه‌مریكاش ئاماده‌نین باجی هیچ موغامهرهیهكی سه‌رۆكه‌كانیان به‌خوێنی رۆڵه‌كانیان بده‌نه‌وه ، بۆیه ئاسان نیه رای گشتی ئه‌مریكا به‌وه رازی بێت ته‌رمی سه‌دان وهه‌زاران رۆڵه‌یان بگه‌رێته‌وه ئه‌مریكا له‌پای گۆڕینی رژێمێكی دیكتاتۆری له‌ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتدا.
پێموایه هه‌مان سێناریۆی عیراق دووباره ئه‌بێته‌وه به گۆڕانكارییه‌كی بچوك ، ئه‌ویش خۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌مریكایه له‌شه‌ڕی مه‌یدانی سه‌ر ئه‌رز ، گورزی یه‌كه‌م وكهمهرشكێنیش ، به‌هێرشی ئاسمانی چڕ‌و موشه‌كه دوورهاویژهكان ده‌ستپێئه‌كات ، به‌تایبه‌تیش به‌ئامانج گرتنی هێزی فرۆكه‌وانی ئێران ، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕی پێنجی حوزه‌یرانی نێوان ئیسرائیل وده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان له‌ساڵی 1967 روویدا ، كاتێك فرۆكه‌كانی ئیسرائیل كتوپڕ هێرشێكی چڕیان كرده سه‌ر فرۆكه‌خانه عه‌سكه‌رییه‌كانی میسر‌و سه‌دان فرۆكه‌ی جه‌نگیان هه‌ر له‌ناو فرۆكه‌خانه‌كاندا په‌كخست ، به‌مشێویه وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك هێزی ئاسمانی ئێران پهكئهخهن . دواتر به‌موشه‌كی دوورهاوێژ بنكه سه‌ربازی وئابووری وئه‌منیه‌كانی رژێمی ئێران بۆردومان ئه‌كه‌ن و ئه‌وانیش له‌په‌لوپۆ ئه‌خه‌ن ، ره‌نگه ئه‌مه‌ش ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی راپه‌رینی خه‌ڵكی ئێران كاتێك رژێمه‌كه‌یان توانای سه‌ربازی و ئه‌منی له‌ده‌سئه‌دات و رێگه خۆش ئه‌كات بۆ راپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری، لێره‌شدا ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی یه‌كه‌م ئامانجیان ئه‌پێكن، ئیدی ئه‌كه‌ونه هه‌ڵوێستی تهماشاكهرو، دووریش نیه هاوكاری هێزه ئۆپۆسزیۆنهكانی ئێرانیش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لهراپهڕینهكهدا رۆڵیان هه‌بێ .
ئه‌وه‌ی باسیش ئه‌كرێ گوایه هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌كو میلیشیاكانی شیعه‌ی عیراق و حزبوللای لوبنانی وحوسیهكانی یه‌مه‌ن و جه‌ماعه‌تی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی دێنه ناو شه‌ڕه‌كه بۆ دیفاعكردن له‌ئێران ، من پێموانیه ئه‌مانه بكه‌ونه جوڵه دژ به ئه‌مریكا ، چونكه هه‌ر جوڵه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه واتای كۆتاییهاتنیانه، بۆیه ئه‌مانه خۆیان ناخه‌نه نێو ئه‌م ملمڵانییهی ئهمریكاو ئێرانه‌وه . خۆ ئه‌گه‌ر خۆشیان خسته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه به‌ماوه‌یه‌كی كورت ده‌مكوت ئه‌كرێن . بۆ حزبوڵڵا ئه‌وه ئیسرائیل ئاماده‌یه له‌باشووری لوبنانه‌وه ده‌مكوتیان بكات ، بۆ حه‌ماسیش ئه‌وه هه‌رده‌م سوپای ئیسرائیل ئه‌توانێ له‌ناویان ببات . بۆ حوسیهكانیش هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی رووبه‌روویان ئه‌بنه‌وه، بۆ میلیشیا عیراقیه‌كانیش ، باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ كامێكیان ئامادبن خۆیان بۆ ئێران به‌كوشت بده‌ن ته‌نانه‌ت مه‌رجه‌عیه‌ت و هێزه گه‌وره‌كانی شیعه‌ش خۆیان به‌دوور ئه‌گرن ، چونكه باش ئه‌زانن به‌مه كۆتاییان پێدێت و له‌پرۆسه‌ی سیاسی عیراق ودهسگرتنیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه دوور ئه‌خرێنه‌وه . ره‌نگه میلیشیای عه‌سائیب بێنه ده‌نگ، به‌ڵام كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆیان نابێ ، چونكه ئێستا نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌عیراقدا بوونیان هه‌یه و، حكومه‌تی عیراقیش هاوپه‌یمانی ستراتیجی ئه‌مریكایه‌و رێكه‌وتنێكی ئه‌منیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، بۆیه لێره‌دا حكومه‌تی عیراق ناچاره به‌رپه‌رچی ئه‌و میلشیایه بداته‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ی پێش چه‌ند ساڵێك له‌دژی سوپای مه‌هدی كرا، ته‌نانه‌ت پێشبینی ئه‌وه‌ش ئه‌كه‌م مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان فه‌تواش ده‌ربكه‌ن بۆ رێگرتن له‌به‌شداری شیعه له‌م شه‌ڕه‌دا .
له‌كۆتاییدا پێموایه شه‌ڕه‌كه كتوپڕ ئه‌بێ ، به‌دووری نازانم دهستپێشخهرهكهشی ئیسرائیل بێت ، چونكه ئێستا مشت‌ومڕێك له‌ناو ئیداره‌ی سه‌رۆك ترامپ هه‌یه له‌سه‌ر خۆ به‌دوورگرتنی ئه‌مریكا له‌م شه‌ڕه‌دا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ده‌ستی پێكرد ، بێگومان ئه‌مریكا پاساوێكی ده‌ست ئه‌كه‌وێ بۆ هاتنه ناو شه‌ڕه‌كه‌وه به‌بیانوی پشتگیریكردن له‌هاوپه‌یمانه ستراتیژه‌كه‌ی . ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بو، وابزانم سیناریۆی تریش هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێران رابكێشرێته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه ، وه‌كو ئه‌و سیناریۆیه‌ی له‌مرۆژانه‌دا له‌میرنشینی فوجیره رێكخرا كاتێك ته‌قه له‌چه‌ند به‌له‌مێك كرا‌و ئێران پێی تۆمه‌تباركرا ، خۆ ئه‌مكارانه زۆر ئاسانه‌و، ئه‌مریكا ئه‌توانێ سیناریۆی وا دابرێژی بۆ دۆزینه‌وه‌ی پاساوێك هه‌تا ئه‌گه‌ر بچوك و درۆش بێت بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه .
هه‌ندێ هه‌رزه‌كاری سیاسی كورد پێیانوایه كه ئه‌م شه‌ڕه‌ی داهاتو ده‌بێته هۆی گۆڕینی نه‌خشه‌ی جوگرافی ناوچه‌كه‌و، ته‌نانه‌ت باس له‌دروستبونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردیش ئه‌كه‌ن، به‌ڵام من پێموایه ئه‌مه دووره له‌راستییه‌وه، چونكه بینیمان ئه‌و شه‌ڕو ململانێیانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا روویاندا‌و زیاتر له ده ساڵیشه به‌رده‌وامه ، وه‌كو شه‌ڕه‌كانی سوریا‌و لیبیا‌و یه‌مه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌فغانستانیش، هیچیان نه‌بونه هۆكاری پارچه پارچهبونو دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تی نوێ له‌م ناوچانه‌دا، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێستا شه‌ڕه‌كان زیاتر بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌و پاراستنی سنووری ئه‌م وڵاتانه‌و شه‌رعیه‌ت گێڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی ، بۆیه ئه‌و شه‌ڕه‌ی داهاتووش نه قازانجی بۆ كورد هه‌یه‌و نه زیان ، كورد ته‌نها تهماشاكارێك ئه‌بێ وهیچیتر ..