گه‌روی هورمز یان دڵی جیهان!
2019-05-16 20:14:40
هه‌وراس شوانی
گه‌روی هورمز یه‌كێكه له گرنگترین وگه‌وره‌ترین ئه‌و ده‌رچه ئاویانه‌ی كه بۆ ئالوگۆری بازرگانی به‌كار ده‌هێنرێت له جیهاندا، كه بۆته هه‌مزه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له لایه‌ك، كه‌نداوی عمان وده‌ریای عه‌ره‌ب وزه‌ریای هادی له لایه‌كی تره‌وه، وه تاكه ده‌روازه‌ی ئاویه بۆههریهكه له ولاتانی عێراق، كوێت، به‌حرین، قه‌ته‌ر. هه‌روه‌ها ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی ئاوییه بۆ هه‌ریه‌كه له ولاتانی سعودیه و ئیمارات، وه داده‌نریت به خاڵی به‌یه‌ك گه‌یشتنی هه‌رسێ قاره‌ی ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌وروپا.
گه‌روی هورمز به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی شوێنه‌كه‌یه‌وه له كۆتایه‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا وه‌كو دڵی جیهان ناسێنرا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و گرنگییه زۆره ستراتیژیه ده‌گه‌ریته‌وه كه گه‌روی هورمز له خۆیی ده‌گرێت، به‌شیوه‌یه‌ك بۆته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ تێپه‌ربونی سه‌دا 40 نه‌وتی گواستراوی ده‌ریایی له جیهاندا، هه‌روه‌ها سه‌دا 90 نه‌وتی ناوچه‌كه‌ی پێدا تێ په‌ڕ ده‌بیت، وه چاوه‌ڕوان ده‌كریت بۆ ساڵی 2020 ڕێژه‌كه‌ی بگاته سی ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا، جگه له تێپه‌ر بوونی غازی وڵاتی قه‌ته‌ر كه خۆی له 35 ملیۆن ته‌ندا ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها تێپه‌ربونی هه‌زاران كه‌شتی بارهه‌ڵگری بازرگانی به‌و ده‌رچه‌یه‌دا.
به گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی جنێف كه ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی واژوی له‌سه‌ر كردوه، ماف ئه‌دات به داخستنی كاتی یاخود هه‌میشه‌ی ئه‌و ده‌رچه ئاویانه له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌و ده‌رچه یاخود ئهوتهنگهبهره ئاوییانه‌وه، له كاتی دروست بوونی هه‌ر مهترسیەك بۆ سه‌ر سیاده وشكۆی ئه‌و ولاتانه له لایه‌ن ئه‌و كه‌شتی وبارههڵگره بازرگانی وسهربازیانهی كه پێدا تێپه‌ر ده‌بن، له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه وڵاتی ئێران وه‌كو كارتێكی فشار دژی نه‌یاره‌كانی، وه مناورهیهكی سیاسی هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌روی هورمز ده‌كات.
له حاڵه‌تی داخستنی گه‌روی هورمز له لایه‌ن ئێرانه‌وه، جیهان توشی ناسه‌قامگیری ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بیت وئابوری به‌شێك له‌ولاتان توشی داڕوخان ده‌بێت وكاریگه‌ری نه‌رێنی وخراپی به‌سه‌ر وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت، وه وڵاتانی به‌كاربه‌ری نه‌وت به‌جێده‌هێلیت، به‌شێوه‌یه‌ك وڵاتی عێراق له 98%ی نه‌وتی، وڵاتی سعودیه له 90 %ی نه‌وتی ، وڵاتی ئیمارات 99%ی نه‌وتی، وڵاتی قه‌ته‌ر وكوێت له 100% نه‌وتیان به‌م گه‌روه‌دا تێپه‌رده‌بن و ڕه‌وانه‌ی بازاره‌كانی جیهان ده‌كرێن، له حاڵه‌تی داخستنی گه‌روی هورمزدا به‌شیوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی به‌شێك له‌م ولاتانه ئابوریه‌ن هه‌ره‌س دێنن.
وه كاریگه‌ری داخستنی گه‌روی هورمز ته‌نها وڵاتانی وه‌به‌رهێنی نه‌وت ناگریته‌وه، به‌ڵكو كاریگه‌ریه‌كی راسته‌وخۆ ومه‌ترسی داری ده‌بیت به‌سه‌ر وڵاتانی به‌كارهێنه‌ری نه‌وت كه له رێگه‌ی گه‌روی هورمزه‌وه نه‌وتیان بۆ ده‌چیت له‌وانه: وڵاتی یابان، كه له 35% ی نه‌وتی گه‌روی هورمزی بۆ ده‌چیت، وهه له 85% پیداویسته نه‌وتیه‌كانی ولاتی بۆ پڕ ده‌كاته‌وه، وڵاتی كۆریای باشور كه له %14 ی نه‌وتی گه‌روی هورمزی بۆ ده‌چێت، وه پێداویسته نه‌وتیه‌كانی له ناوخۆی ولاتدا به‌ڕیژه‌ی 72% بۆ پرده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ولاتی ئه‌مریكا 14% ی نه‌وتی گه‌روی هورمزی بۆ ده‌چیت و پیداویسته نه‌وتیه‌كانی به‌رێژه‌ی 18% له ناو خۆی وڵات‌دا بۆ پڕ ده‌كاته‌وه، پاشان ولاتی هیند له 12% ی نه‌وتی گه‌روی هورمزی بۆ ده‌چیت و پێداویسته نه‌وتیه‌كانی وڵاتی به‌ڕێژه‌ی 65 % بۆ پڕ ده‌كاته‌وه ، ئینجا وڵاتی چین له 8% و ولاتی مصر له 8% ، جگه له هه‌ندێك وڵاتی تر .
وڵاتی ئێران وه‌كو تاكتیك، یاخود یاریه‌كی سیاسی گه‌ره‌كیه‌تی به بیانوی هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ستانی دڵی جیهانه‌وه چه‌ند ئامانجیك بپێكێت كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ئامانجی ئابوری ، ئامانجی سه‌ربازی وئامانجی ته‌كنه‌لۆجی، به‌شێوه‌یه‌ك له ڕوه ئابوریهكهوه ده‌یه‌وێت په‌یام بداته ئه‌مریكا ووڵاتانی هاوپه‌یمانان، كه له حاله‌تی هێرشكردنه سه‌ر ئێران، ئه‌ویش له توانایی دا هه‌یه ئابوری جیهان بشێوێنیت وكاره‌ساتێكی جیهانی ئابوری بخولقێنێت.
وه له ڕوه سه‌ربازیه‌كه‌وه، ئیران ده‌یه‌وی مه‌ترسیه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له خۆی دوور بخاته‌وه ولاتانی جیهان هان بدات بۆ ناوبژی كردن و دوور كه‌وتنه‌وه له په‌لاماری سه‌ربازی.
وه به نسبه‌ت ئامانجه ته‌كنه‌لۆژیه‌وه، ئێران ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌روی هورمزه‌وه هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئه‌مریكا وهاوپهیمانهكان به‌رامبه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی بگۆڕێت ووه‌كو هێزێكی ئابوری كاریگه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ل دا بكه‌ن .
دبلۆمی باڵا له یاسای گشتی
ماسته‌ر له یاسایی ده‌ستوری
خوێندكاری دكتۆرا له یاسای ئابوری ودارایی گشتی
مامۆستایی زانكۆ