Draw Media

لەبارەی پرسی نەوتەوە

لەبارەی پرسی نەوتەوە

2019-05-13 20:03:57


کازان سەباح ھەورامی

پێویستە سەرجەم كێشەكان لەگەڵ بەغدا پێكەوە چارە بكرێن، نەك تەنیا نەوت، وەك كێشەی بودجە و پێشمەرگە و ناوچە كوردستانییەكان و سەرجەم كێشەكانی تر، چونكە تا ئێستا لە ناوچە دابڕێندراوەكان تەعریب دەكرێت و كەرتی نەوتی عیراقیش زۆر بە خراپی بەڕێوەدەچێت و یاسای نەوت و گاز نییە، بۆیە ھەمووان گلەیی لە شێوازی بەڕێوەبردنی نەوت و گاز دەكەن”.

ھاورێیان تایاسای نەوتو گاز لەپەرلەمانی عێراق پەسەن نەکرێت نەوت رادەستی بەغدا ناکرێت حكومەتی عیراق زۆر جار بێ ھەرێمی كوردستان ھەنگاو دەنێت بەبێ ئەوەی ھیچ حسابێک بۆ دامەزراوەکانی نەوتی کوردستان بکات، بۆ وێنە لە دانانی كۆمپانیای نیشتمانیی (سۆمۆ) كە نوێنەری ھەرێمی تێدا نییە لەکاتێکدا لەسەردەمی نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق سەرجەم بەرێوەبەرو کارمەندەکانی بەلایەنگران و کەسانی ئەو پرکراونەتەوە، بۆیە ناكرێت ھەر باسی ڕادەستكردنی ٢٥٠ھەزار بەرمیل نەوت بكرێت بە بەغدا، بەڵكو پێویستە حكومەتی عیراق حیساب بۆ ھەرێمی كوردستان بكات، كە ئەوە زۆر گرنگە، هەروەها پێویستە بنەمایەك بۆ ئیدارەدانی نەوت دابنرێت و حكومەتی هەرێم تێیدا بەشدار بێت، نەك تەنیا ئێمە نەوت ڕادەستی ئەوان بكەن”.
لێرەدا گرنگە ھەرێمی کوردستان لەرێگای چوونی شاندی باڵای نەوت و گاز بۆ بەغدا بگەنە لێگەیشنێک لەوبارەوە و پێشبینی دەکەم یەکەم سەردانی کاک نێچیرڤان بارزانی دوای سوێند خواردنی بۆ بەغدا بێت تالەسەر پرسی نەوت لەگەڵ بەغدا قسەبکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand