ئایا هه‌رێمی كوردستان قه‌یرانه ئابوری و داراییه‌كه‌ی تێده‌په‌ڕێنێت؟
2019-05-12 20:41:35
محه‌مه حسێن
له‌وه‌ته‌ی حكومه‌تی فیدراڵی عێڕاق پاره‌ی مانگانه‌ی موچه‌خۆرانی كوردستانی له ٣١٧ ملیار دیناره‌وه زیادكرد بۆ ٤٤٥ ملیار‌و دواتر حكومه‌تی هه‌رێمیش پاشه‌كه‌وتی سه‌ر موچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی لابرد، جۆرێك له گه‌شبینی باڵی كێشا به سه‌ر بازاڕه‌كانی كوردستاندا. رۆژانه‌ش پرسیاری ئه‌وه‌ی كه چۆن و كه‌ی قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی كوردستان كۆتایی دێت دووباره ده‌كرێته‌وه. هه‌رچه‌نده ئێستا بوژاندنهوهیهك ده‌ستی پێكردووه له ئالوگۆڕی ناو بازاڕه‌كانی كوردستاندا، به‌ڵام له راستیدا زیاده‌ڕۆییه‌ك هه‌یه له‌م گهشبینیهدا، چونكه نه جیاوازی ژماره‌كانی پاره‌و داهاتی كوردستان و نه كۆی ئه‌و ڕێكه‌وتنه سیاسی و ئابوریه‌ش له نێوان به‌غداو هه‌ولێردا هه‌یه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه مژده‌ی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی كوردستان بدات.
راسته كورستان له ئێستادا زۆر باشتره له ساڵانی نێوان ٢٠١٥ و ٢٠١٨، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه داراییه‌كه گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ دۆخی پێش ٢٠١٤، ئه‌وا هێشتا زۆری ماوه تا ئابوری و بازاڕه‌كانی كوردستان سوڕی قه‌یرانه‌كه تێپه‌ڕێنن. بۆنمونه ته‌نها له بواری هه‌لی كار دروستكردندا، كوردستان پێویستی به ٣٠٦ هه‌زار كاری نوێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاریهكهی له ١٣.٣% ی ساڵی ٢٠١٥ ه‌وه دابه‌زێنێت بۆ ٣%، كه ئاستێكی قبوڵكراوی بێكاریه، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ندی عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و شیكاریه سیاسیه‌كان.
باسه‌ره‌تا ئه‌وه به بیربهێننینهوه كه مانای تێپه‌ڕاندنی ئه‌وه‌ی به كوردی پێی ده‌وترێت قه‌یرانی ئابوری و دارایی (Recession) چیه؟ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه، لانی كه‌م ئه‌م مه‌رجانه پێویسته: گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی (GDP)، گه‌ڕانه‌وه‌ی كڕیار بۆ بازاڕه‌كان و گه‌شه‌ی ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌كان، به‌شێنه‌یی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی خانوبه‌ره، راگرتنی هه‌ڵكشان و داكشانی نرخه‌كان له مه‌دای ٢% دا، كه‌مبونه‌وه‌ی بێكاری و دروستبوونی ده‌رفه‌تی كاری سه‌قامگیر له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌رجێكی تر كه له كوردستاندا پێشتر نه‌بووه‌و ئێستاش هیچی لێچاوه‌ڕوان ناكرێت وه‌ك ئاڵوگۆڕی بۆرسه‌و قه‌رزی نیشته‌جێبوون و به‌هایی نه‌ختینه‌یی و نرخی سو‌و.
ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كه به مانای گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ دۆخی پێش ٢٠١٤، ئه‌وا ژماره سه‌ره‌تاییه‌كانی ئابوری كوردستان پێمان ده‌ڵێن كه هێشتا قه‌یرانه‌كه تێنه‌په‌ڕیوه، به‌ڵكو زۆریشی ماوه. هه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێستا له به‌غداوه دێت و هه‌م سروشتی ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه سیاسیه‌ش كه نیمچه رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئێستای نێوان هه‌ولێرو به‌غدای دروستكردووه به‌و جۆره نیه كه هێنده دڵی پێخۆش بكرێت.
جارێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هیچ رێكه‌وتنێكی سیاسی و دارایی نه‌كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ته‌نها یاسای بودجه‌یه وئه‌م یاسایه‌ش ته‌نها بۆ ٢٠١٩یه. كه‌واته چارههسهرێكی كاتیه.
له ساڵی ٢٠١٣، بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، كه له به‌غداوه ده‌هات، ١٤.٤ ترلیۆن دیناری عێراقی بوو، به‌ڵام له ساڵی ٢٠١٩ ئه‌گه‌ر هه‌موو ٥٢٠ ملیار دیناره‌كه‌ی موچه‌خۆران و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش خه‌رج بكرێت ئه‌وا بودجه‌كه‌ی ته‌نها ٦.٢٤ ترلیۆن دینارده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م ژمارانه وردبكهینهوه بۆ رێژه‌ی سه‌دی، ئه‌وا ده‌بینین بودجه‌ی فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان له ٢٠١٩دا ٤٤%ی هه‌مان ئه‌و بودجه‌یه كه له ساڵی ٢٠١٣دا وه‌ریگرتووه. به‌راورد به دۆخی پێش قه‌یرانه‌كه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم زیاتر له ٥٥% كه‌می كردوهه، ئه‌مه گه‌ر بێت و هه‌رێم به‌شه بودجه‌ی هه‌ر ١٢ مانگه‌كه‌ی به‌ته‌واوی وه‌ربگرێت، به هی پێشمه‌رگه‌و موچهخۆرانیشهوه.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌كه‌ی دروستیكردووه، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ربه‌خۆیانه نه‌وت ده‌فرۆشێت. به پێی داتاكانی ئیراق ئۆیڵ ڕیپۆرت، هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی نه‌وته‌كه‌ی ٤٧٧ هه‌زار به‌رمیل بووه له مانگی ئازارداو ٣٩٢ هه‌زار له مانگی نیساندا، ئه‌گه‌ر تێكڕای هه‌ردوو مانگه‌كه وه‌ربگرین، ده‌بینین رۆژانه ٤٣٤،٥٠٠ به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه جگه له‌وه‌ی بهمهسفاكانی ناوخۆی ده‌فرۆشێت.
هیچ داتا و زانیاریه‌ك له سه‌ر داهات وههناردهكردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له‌مساڵدا بلاونهكراوهتهوه، دیارنیه چه‌ندی داهاته‌كه بۆ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان وتێچووی هه‌نارده‌كردن و و بازاڕیكردن ده‌ڕوات، وه چه‌ندیشی وه‌ك داهاتی كۆتایی ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی كوردستان. به‌پێی لێدوانێكی نافه‌رمی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كوردستان، له ئێستادا هه‌رێم نزیكه‌ی ٣٣ دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت بۆ هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وته‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی هه‌رێم به ٤٣٤،٥٠٠ به‌رمیل بخه‌مڵێنرێت و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ٣٣ دۆلار بگه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی كوردستان، ئه‌وا داهاتی ساڵانه‌ی ئه‌م نه‌وته نزیكه‌ی ٦.١٣ تریلیۆن دیناره، كه‌واته هه‌موو داهاته نه‌وتی و فیدراڵیه‌كانی هه‌رێم پێكه‌وه ده‌گاته نزیكه‌ی ١٢.٤ ترلیلیۆن دینار، ئه‌مه‌ش كه‌متر له ٨٦% بودجهكهیهتی له ٢٠١٣دا.
جگه له كه‌مبونه‌وه‌ی داهاته‌كانی، حكومه‌تی هه‌رێم قه‌رزێكی زۆری ده‌ره‌كی و ناوخۆیی له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه بووه. ئه‌م قه‌رزانه له ئێستادا به زیاتر له ١٤ ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت كه ده‌كاته زیاتر له ١٦ ترلیۆن و نیو دیناری عێراقی. ئه‌م قه‌رزانه به‌قه‌ده‌ر هه‌موو داهاته‌كانی هه‌رێمه له ماوه‌ی ساڵ‌و نیوێكدا ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت و به‌رهه‌می رۆژانه‌ی وه‌ك ئێستا بمێننه‌وه.
وێنه‌كه له ئێستادا ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌میشه سێ مانگ و زیاتریش له‌دوای كاتی ئاسایی دابه‌شكردنی موچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتیهوهیه. تاقه بۆڕیهكهی كه ته‌نها ده‌روازه‌ی هه‌نارده‌كردنی نهوتهكهیهتی بۆبهندهری جیهان له ئێستادا بۆته بابه‌تی ناكۆكیه‌كی یاسایی له نێوان ده‌وڵه‌تی عێراق و توركیا‌و پێ ئه‌چێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ژوری بازرگانی نێوده‌وله‌تی له فه‌ره‌نسا ئه‌م ناكۆكیه یكلایی بكاته‌وه، به پێی ده‌زگای واشنتۆن ئینستیتوت.
له پشت ئه‌م بوژاندنه‌وه رێژه‌ییه‌ی ئابوری و بازاڕی كوردستان، هه‌میشه نیگه‌رانیه‌كی قوڵ هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و رێكه‌وتن و شه‌راكه‌ته ئابوریانه‌ی هه‌رێم به عێراق و توركیا‌و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بواری نه‌وته‌وه گرێده‌دات. به‌شێكی ئه‌م نیگه‌رانیانه پهیوههسته به لاوازی پێگه‌ی هه‌رێمه‌وه له‌م رێكهوتنانهدا، چونكه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێت و پێگه‌ی قانونی نه‌وته‌كه‌شی هه‌میشه له‌ژێر پرسیاردایه به هۆی سكاڵا به‌رده‌وامه‌كانی عێراق له دادگا‌و ناوه‌نده جیهانیه‌كان.
دیوێكی تری نیگه‌رانیه‌كان په‌یوه‌ندی به سروشتی ئه‌و پرسه هه‌ڵواسراوانه‌ی نێوان هه‌ولێر به‌غداوه هه‌یه كه تا ئێستا ماونه‌ته‌وه‌و له هه‌ر كات و ساتێك‌دا ده‌شێت به پێی میزاجی به‌رپرسه سیاسیه‌كان بجوڵێنرێن. ئه‌م ناسه‌قامگیریه هه‌م متمانه‌ی به بازاڕ و بوژاندنه‌وه ئابوریه‌كه‌ی ئێستا كه‌مكردۆته‌وه و هه‌م ترسێكی زۆریشی دروستكردووه ده‌رباره‌ی به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا. ته‌نها له سێ حه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندجارێك میدیا كوردیه‌كان هه‌واڵی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان له لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه بڵاوكردۆته‌وه ئه‌مه‌ش به بیانوی ئه‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی ته‌سلیمی سۆمۆ (كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی عێراق) نه‌كردووه كه له یاسای بودجه‌دا بۆی دیایریكراوه، ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
جگه له‌مه‌ش تا ئێستا هیچ رێكه‌وتنێكی سیاسی و دارایی وئابوری له نێوان هه‌رێم وبه‌غدا روینه‌داوه له باره‌ی پرسه‌كانی نه‌وت و بودجه‌و ناكۆكیه داراییه‌كانی تری په‌یوه‌ست به خاڵه‌سنوریه‌كان و پێشمه‌رگه. ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها رێكه‌وتنێكی كاتیه له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌دا، له‌باشترین ئه‌گه‌ردا ته‌مه‌نی ئه‌م یاسایه‌و ئه‌م وبودجهیه بۆ یه‌ك ساڵه.