واز لە چەواشەکاری بێنن
2019-05-12 17:40:36
شنیار ئەنوەر
ئەوانەی نامەم بۆ ئەنێرن و ئەلێن بۆ بێ دەنگی یان ئەلێن بۆ ھاوسەرەکەت ھەشت سال لەگەل شاسوار ئیشی کردوەو قسەی نەکردوە؟!
یەکەم ، سەرکەوت سێ سال ئیشی کردوە لە NRT نەک حەوت سال و ھەشت سال
دووەم، سەرکەوت ھیچ پەیوەندیەکەی کارکردنی لەگەل شاسوار عەبدولواحید نەبوە کە لە NRT بو پەیوەندی راستەوخۆی لەگەل ئاوات عەلی ھەبو. وە کارکردنی ئێن ئارتی لە واشنتۆن تەنیا بۆ پشتیوانی میدیای ئەهلی کردی وە پێشخۆی پێشنیاری بۆ دوو کەسی تر کرد کە ئەوان کار بۆ ئێن ئارتی بکەن بەڵام بەهۆی ئەوەی پارەکەی کەم بوو ئەو دوو کەسە (رەنگە خۆیان ئەم نوسینە بخوێننەوە) ئامادەنەبون کاربکەن بۆ ئێن ئارتی. بۆ زانیاریتان سەرکەوت پێش ئێن ئارتی لەرێکخراوی کادکا لە واشنتۆن بە موچەی پێنج هەزار دۆلار و سەرجەم تێچوی تەندروستی و خانەنشینی و زەمالەی خوێندنەکەی کاریدەکرد بەڵام لەبەر ئێن ئارتی وازیهێنا کە پارەیەکی زۆر کەمتربو، ئێن ئارتی هیچ تێچویەکی تەندروستیش بۆ سەرف نەدەکرد.
بۆ ئەوەی بتوانێ بەردەوام بێ لە ئێن ئارتی (چونکە پارەکەی زۆر کەمبوو)بەپارت تایم بەشێوەی کۆنتراکت لەگەل وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کاری دەکرد (کاری زمانەوانی، شیکاری دەکرد). بۆ زانیاریتان، سەرکەوت پێش ئێن ئارتی لە میدیای ئەهلی نوسراو ئەزمونی زیاتر لە ٤ ساڵ کارکردن و کارمەندی باڵوێزخانەش بوو پێش ئێن ئارتی لە ئەمریکا بوو وە سەدان پەیوەندی شەخسی و کارگەری هەیە و هەنو ئەوانەی بەکارهێنا بۆ ئێن ئارتی و نەوەی نوێ.
وەنزیک بونەوەی پەیوەندی سەرکەوت و شاسوار پەیوەندی بە چەند جار سەردانکردنی شاسوار عبدولواحیدەوە ھەبو بۆ ئەمریکا چەند مانگێک پێش لە دروست بونی نەوەی نوێ، کە ئێستا نامەوێ بچمە ناو وردەکاری سەردانکردنانەوە.
دروستبونی نەوەی نوێ
راستە زۆر کەسمان لێ دلگران بو زۆرکەس پێی وتین کە نەبینە بەشێک لەم پرۆژەیە بەلام ئێمە لە رۆژگارە سەختەکاندا شانماندایە بەر ئەم ئەرکە و وە پێشتر لە نزیکەوە ئیشمان لەگەڵ زۆرێک لەو هاورێیانە بە سەرۆکی جوڵانەوەکەشەوە نەکردبوو، وە بەراستی ھەمو کەسێک ئەبێ خۆی بە ئەزمونەکەدا بروات چونکە ناکرێت بە هۆی قسە و قسەڵۆکە وە بریار لەسەر کەسانی تر بدەیت. بەلکو ئەبێت بەر ئەو ئەزمونانە بکەویت.
سێھەم/ بەراستی وەسفی سەرکەوت ناکەم. مشتێک لە خەرمانی راستیەکانتان پێئەلێم، ئێمە ھەر ھاوژینی یەکتر نەبوین دو ھاورێی زۆر نزیکیش بوین. بۆیە ئەزانم کە چۆن بوەو کە چی کردوە. زۆر بە نیەتی پاک و دلسۆزی کاری کردوە، تەنانەت کەمترین کات بۆ ژیانی خێزانیمان مابویەوە، لە کوردستان کاتێک سەرۆکی جولانەوەکە گیرا (۲٠ ی ۱۲ ی ۲٠۱۷)، شەورۆژ لەسەر خەت بو، لەگەل قونسیلەو پەیوەندیەکانی دەرەوەدا. بەشداری یەک خۆشی نەدەکرد ئەیوت من چۆن ئەتوانم بچمە دەرەوەو ئەو لە زیندان بێ! ئەوە باسی ئەوەناکەم چی بۆ جولانەوەکە کردوە، بەراستیش منیش و سەرکەوتیش بەشێوەیەکی کاتی ھاتبوینەوە وە بریاربوو دوای هەڵبژاردن برۆینەوە هەربۆیە سەرکەوت خۆی بۆ ئەنجومەنی باڵا کاندید نەکرد وە سەرکەوت تا مانگی ٤ ی ۲٠۱۸ لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە گرێبەستی هەبوو، دوتر کەوتینەوە ناو خۆپیشاندان.بەڵام بە تەکلیفی زۆری سەرۆکی جوڵانەوەکە وازی لە ئیشەکەی وەزارەت دەرەوە هێنا و کاندیدبونی قبوڵکرد، ئەوەش ئەرکێکی گەورەبوو وە منەت نیە، بەڵام گرنگە حەقیقەتەکان بزانن پاشان بریاربەن...
گومانم نیە زۆربەمان بە نیاز پاکی و
خەونی گەورەوە ھاتینە ناو ئەم جولانەوەیە کە زۆرێکمان بەتایبەت لە کچەکان کە بارەگەی هیچ حیزبێکمان نەبینیبو، بەلام نەوەی نوێمان ھەلبژاردو ھەمومان بەکار و پلانی نوێوە لە دەوری ئەم جولانەوەیە کۆبوینەوە. ئێمە شتێکمان ئەویست کە جیاوازبین لەوانی تر.
سەبارەت بە من و نەوەی نوێ
من چوار مانگەوە گەراومەتەوە بۆ ئەمەریکا و پلانی زۆر جوان لە مێشکا بو کە سود بە نەوەی نوێ بگەیەنم لەناویشیانا بەتایبەت بۆ خانمان. لەو ماوەیەدا کە لە ئەمەریکا بوم کاتێک سەرۆکی جولانەوەکە گیرا، سیناتۆر و زۆر کەسم و ئاگادار کردوە کە تەواوی نامەکان و ئیمەیلەکان ھەن. تەنانەت یەکێ لە ھاورێ کوردەکانیش شاھیدە وتم ئەگەر تا چەند رۆژێکی تر بەرنەبێت ئەوا لێرەوە خەلکانێکی زۆر کۆدەکەینەوە بۆ پشتیوانی. سەرەرای ئەوەی سەرقاڵی زۆری خوێندنم بەڵام ئەو روداوانە ئازارمان ئەدەن.
دوای نا کۆکیەکانی ناو نەوەی نوێ
پەیوەندیم بە سەرکەوتەوە کرد. وتی باوەرم پێبکە من بریاری خێرام نەداوەو شەش مانگە بیردەکەمەوەو زۆریش لەگەل ئەو برادەرە قسەم کردوە، کە بارودۆخەکان باشتر بن بەلام ئەو سەرۆکی حێزبەکەیەو بریارەکان لای ئەوە کە ھەمو شتێک باش بکات یاخود خراپتری بکا، بۆیە نامەوێ بەشێکبم لەم پرۆژەیە و چیتر بەرپرسیاری کارەکانی نەوەینوێ هەڵناگرم.
لەکۆتایدا،
من تەنھا شتێکی کەمم گێراوەتەوە. کات و رۆژگار راستیەکان زیاتر ئاشکراتر دەکەن. زۆربەمان راستیەکان باش ئەزانین وە ئەزانین کێ راستەو کێ ھەلەیە، لەبەر ئەوە باشترە یەکتر تاوانبارنەکەن. ئەوانەی چەپلە بۆ ناشرینیەکان لێئەدەن بەیانی بەرگی پەشیمانی لەبەردەکەن.
تێبینی: ئەوەی ئێمە لە حەملەی کوردستان بۆ کاندیدەکانمان کرد بەتایبەت کاندیدی ژمارە یەک (من لەسلێمانی و سەرکەوت لە بادینان) ۱ لە سەدی سەرکەوت کە سەرۆک لیست بو ریکلامی بۆخۆی نە دەکرد، کە دەگەرا ریکلامی بۆ کاندیدەکانی تر دەکرد.ئیتر پارەی چی و خۆفرۆشتنی چی.