گۆڕانی کۆمەڵایەتی پێویستی بە بەشداری کۆمەڵگەیە یان بە سەرکردەیەک ؟
2019-05-08 14:06:07
شنیار ئەنوەر
گۆڕانی کۆمەڵایەتی پێویستی بەپاڵەوانێک نیە دوای لێمان ببێ بە تەوق، بەڵکو پێویستی بە ھۆشیاری خەڵکە، لە کۆنکدا ئەو کەسانە کێ بوون، کە توانیویانە دەورێکی کاریگەر ببینن لە کۆمەڵگە و تەواوی جیھاندا ؟
مارتین لوسەر کینگ وە غاندی، رۆسا پارکس، هەتادوایی .....
لەرێگەی ئەم فیگەرانەوە توانیومانە لە ھێزو توانای کاریزما بگەین.
ئایا ئەم پاڵەوانانەی مێژو بۆچی ترسناکن؟
چونکە ئێمە ھەست بەوەناکەین کە پەیوەندیەکەی فیزیکیمان بە مانەوە ھەیە، ئەوان سەرکردەیەکەی گەورەی گۆرانی کۆمەڵایەتی بوون و پێمان وایە مێژو یەکجار ئەمانە دروستدەکات!
وا ھەست دەکەین کە ئێمە ھێزمان نیە بۆ بەشداریکردن لە گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی، ئێستا تۆ ھەستناکەیت کە ئەتوانیت ( دووسەد و پەنجا ھەزار ) کەس کۆبکەیتەوە دژی گەندەڵی و نا یەکسانی، کە لەوڵاتەکەدا دەکرێت.
وە پێتان وایە ھێزی مارتین لوسەر کینگتان نیە، وە ھەست بە بچڕان ئەکەن لەگەڵیاندا، تەنھا ئەوەندە نەبێ کە مارتین لوسەر کینگ کەسێکی تابلێی تایبەتە، وە ھەستەکەین کە ئێمە کەسانی ئاساین و چاوەرێی کەسێکین ژیانی خۆمان و وڵاتەکەمان بگۆڕێت.
بیرت نەچێ ئەم پاڵەوانانەی کۆمەڵگە، کە کۆمەڵگەیان ڕێکخستوە وە ئەو خەڵکانە بەتەنیا نەبوون کە بوونەتە ئەو پاڵەوانە، بەڵکو ھێزیان ھەبووە لەرێگەی کۆمەڵگەوە، وە ھەموو ئەوشتانەی کردویانە لەرێگەی خۆیانەوە نەبووە.
جیاوازیەکی گەورە ھەیە لە نێوان ھیرۆ ( hero) لەگەڵ سوپەر ھیرۆ ( superhero)، سوپەر ھیرۆ زۆربەی کردارەکانی بە تەنیایە، وەک ئەوەی بەتەنیا خۆیان بەسەر بینا بەرزەکاندا سەردەکەون و دەفڕن و پێویستیان بە ھیچ کەس نیە، وەلێ ئەمە لە کۆمەڵگەدا جیاوازە و کەسی سەرکردە دەیەوێ بگات بەھەموو خەڵک و پەیوەندی دروستدەکات، سوپەر ھیرۆ پشت بە خۆی دەبەستێت بەڵام خەلک پشت بە سوپەر ھیرۆ دەبەستن. ئەمما رێکخەرانی کۆمەلایەتی ھەولدەدەن ھێز دروستبکەن لەناو کۆمەڵگە وە بەڕاستی دەیانەوێت یارمەتی خەڵک بدەن و دەستیان بگرن و پێکەوە بن، وەک لە زۆربەی ئەفلام کارتۆنەکاندا ئەیبین باتمان کە سوپەر ھیرۆیە دەیەوێت جیھان لەیەک خراپەکار یان چەند خراپەکارێک پاک بکاتەوە، کەچی نایەوێت ئاراستەی کۆمەلگا بگۆرێت، بەکورتی ئیش لەسەر ھۆشیاری تاک ناکات.
چەمکی گۆرانی کۆمەلایەتی، پەیوەندی بە دادپەروەریەوە ھەیە، لە یەکسانی کۆمەلایەتیدا ئەو رێگایانەیە کە چۆن کۆمەلگە ئارامی و سەقامگیری دەستەبەرەکات بۆ کۆی تاکەکانی کۆمەلگە، کاری دادپەروەری کۆمەڵایەتی ئەوەیە کە کۆمەڵگە بگۆڕی بۆ یەکسانی زیاتر.
با نمونەیەکی سلڤادۆرتان بۆ باسکەم، بەھۆی ئەوەی کە تاوان لەو وڵاتەدا لە شەودا زۆربووە، خەڵک بێ بەش بوون شەوان تا درەنگ لە دەرەوە بن.
ھەندێک گەنج چۆن توانیان چەلینج بکەن؟!
ھەندێکیان بڕیاریاندا بە گروپ شەوان بچنە دەرەوە پیاسە بکەن، دوای گەڕانەوەیان ھەستێکی زۆر خۆش و تایبەتیان ھەبوو، بەلام بۆ ھەفتەی دواتر خەڵکێکی زیاتریان کۆکردەوەو کە بون بە ١٣ کەس، ھەفتە بە ھەفتە ژمارەیان زیادی ئەکرد، دوای دوو مانگ توانیان دووسەد ھەزار کەس کۆبکەنەوە ھەموو ھەفتەیەک لەشەودا رایان دەکرد و پیاسەیان دەکرد، سلڤادۆر یەکێک بوو لە ھەرە ترسناکترین ولاتەکان لە دنیادا !
دوای سێ سال تەنھا ٢٠٠ ھەزار کەس نەبوون، بەڵکو بوون بە پێنج سەد ھەزار کەس، دواتر بوون بە ھەزاران کەس لە ھەفتەی یەک رۆژدا کچان و کوڕان زیاتر ئەھاتنە دەرەوە، کە ئەم چەندین کەسە ئاگایان لە ولاتەکە و خەڵکە دەبوو وە چاودێربوون بەرامبەر ھەرشتێک کەڕووبدات لەوێ، ئێستا یەکێکە لە شارە ئارامەکان.
ئێمە پێمان وایە وا پاڵەوان نین، وە باشترین نین و چاوەڕێی کەسێکین کە ژیانمان بگۆرێت، بەڵام بیرتان نەچێت تا جەند ھۆشیاربیت و بەرژەوەندی کەسی وەلا بنێیت لەرێگەی بیرکردنەوەو قوڵبونەوە و خونێندنەوەوە خۆت پەروەردە بکەیت، ئەوا ھیچ توانای خۆت پێ لە پاڵەوانەکانی مێژوو کەمتر نابێت، وە دەتوانیت دەورت ھەبێ لە گۆرانکاری کۆمەلاتەتیدا، حەزی دەسەلات دەتوانێت تاک بگۆرێت بۆ دیکتاتۆر، بەڵام ئەوە کۆمەڵگەیە دەتوانێت رێگری بکات لە دیکتاتۆر،
تۆ راستەقینەیەیت وە ھەریەک لە ئێمە، پێکەوە دەتوانین دەورمان ھەبێت لە گۆرینی کۆمەڵگە.