وا نابێ..!
2019-05-07 17:23:49
شەپۆل عەلی عەسکەری
وا حەوت مانگ تێپەڕ ئەبێو حکومەت ڕانەگەیندرا،هەرچەندە بەڕاگەیاندنی ئەم حوکمەتە ڕەنگاوڕەنگەی پارتیو یەکێتیو گۆڕان لەبارچونی ئۆپۆسیزێۆن ڕادەگەیەنێت.
ئەو ئۆپۆسیزێۆنەی ساڵی ٢٠٠٩ لەدایکبو کە ئامانجو ئاواتی بەدیهێنانی دادپەروەری سیاسیو کۆمەڵایەتیو ئابورییو ئارامییو خۆشگوزەرانی ئێوە بو.
سیاسەتی گۆڕان لەدوای نەوشیروان مستەفا بە ڕێژەی ١٨٠دەرجە گۆڕاوە،کەچی داواو جەخت لەجاکسازیی دەکاتەوە!ئاخر چۆن؟ چاکسازیی دەکەیو هەر ئەو حوکمەتەی تۆ بوتڵەئاوت تێگەرت هەمان حکومەتە وەزیرەکانت بەسەرۆکی پەرلەمانتەوە شار بەدەرکرد ئەو کات بە ٢٤ کورسی پەرلەمان هیچت بۆ نەکرا ئێستا بە ١٢ کورسی ئەیکەی!
چۆن ئەتوانی چاکسازی بکەی کە ئەکەویتە نێوان دو بەرداشی ئاشی چەقبەستوی گەندەڵی،هەر بۆ وەبیر هێنانەوەی خۆت ئەم دو حیزبەو بەپێی بەڵگەکانی ویکیلیکس تا پێشڕاگرتنی موچە لەبەغداوە ٢٠٪ بودجەی هەرێمیان بۆخیان بردووە کە دەیکرد ٢٥ملێۆن دۆلار ئەمە جگە لەداهاتی ناوخۆو ئەمە جگە لەمەلفەکانی جێبەجێ کردنی مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراقو گەڕانەوەی ناوچە جێ ناکۆکێکانو مەلەفی١٧ی شوباتو مەلەفی کوشتنی ڕۆژنامەنوسانو چالاکوانانی مەدەنیو هتد..
بەڵام ئاگادارنیم ئەمڕۆ ئەگەر تۆش بەم لادانە ١٨٠ دەرەجەیەت بتەوێ خوی ئەوان بگری ئەمەیان باسێکی ترە، لەهەمانکاتدا لەم پەلەپەلەی چوونە ناو دەسەڵاتەوە ئەمەشیان تێناگەم لە کاتێکدا ئەوەی کە بەئۆپۆسیزێنی دەتوانی بیکەی قەد لە ناو دەسەڵاتدا بۆت ناکرێ. هەرچەندە جێی داخە کە سەرکردایەتیەی ئەمڕۆی گۆڕان زۆر هیوای لەسەر بنیادنانرێ لەبەر لاوازی و بێ ئەزموونیان لە بەڕێوەبردن وئاراستە کردنی حیزبەکەیان بە تایبەت دوای شکست هێنانی هەڵبژاردنەکانی بەغدا وکوردستان کە شاهید حاڵی ئەم ڕاستیەن و دواتر بەرانبەروەرگرتنی پۆستەکان، وە ئەمە زۆر بەئاشکرا ڕەنگیان دایەوە بە بوونی پێنج لە ئەندامانی دانوستاندکاری گۆڕان کە کێبڕکێی پۆستیان هەیە لەم حوکمەتە دا. وە ئەمە بە لاوازترین خاڵ هەژمار دەکرێ بەڵکو ئەمە کارەساتە من زۆر بەدڵنەواییەوە ئەڵێم ئەگەر (نەوشیروان مستەفا) ئەمڕۆ لەژیاندا بمایە ئەم شێوەیەی هەرگیز قبوڵ نەبوولەدانوستاندنەکاندا.
چۆن دەبێ ئەندامی دانوستانکار پاڵێوراوی پۆستیش بێت دەبوایە گۆڕان کەسانێکی دابنایە کە ئەزمونێکی باشیان هەبوایە لە گەمە سیاسێکان ، وە ئەمە جێی داخە سیاسەت لەم هەرێمەی ئێمە دا جۆر وشێوازێکی تایبەتی هەیە کە لە هیچ شوێنێکی دونیا دا وێنەی نیە ئەویش بڕیار و بیر وبۆچون و کرداری ڕۆژانە وهەڵوێست و هتد.. تەنها ئەو گروپە گورپەیی کە لە کۆنگرە گوماناوێکانی حیزبەکانیان دا سەردەکەون بۆ لووتکەی دەسەڵات.
هیوادارم ئەم ڤایرسە گۆڕانیشی نەگرتبێتەوە وەک یەکیتی ئەوەش بزانن بە چونتان بۆ ناو دەسەڵات دەبنە هۆکاری چەسپاندنی بە بنەماڵەکردنی حوکومڕانی لە هەرێم بۆ هەتاهەتایە و کارکردن بە سیستمی ( باوک بۆ کوڕ)کە ئەمە بە گەورەترین گورزی کوشندە دادەنرێت لە جەستەی ئەوە نیمچە دیموکراتەیە کە لەم هەرێمە دا بەدیدەکرا ، بە داخەوە ئەم جۆرە حوکمڕانیانە ئەگەر بە هەر جۆرێک بێ و بتوانێ ماوە یاساییەکەی خۆشی تێپەڕێنێ هەر سەرکەوتونابێ لە کۆتایی دا لە بەر ئەوەی حوکومڕانیەکەی زیرەک (رشید) نیە و زیاتر وویستە بۆقەتیزکردنەوە و کۆکردنەوەی ناوەندی بڕیارە ئەویش وویستی خودی مەسعود بەرزانیە بۆ قەتیزکردنەوەی بڕیار لەناو سیستمی حوکمڕانی جا چ لە ناوحکومەت بە گشتی و پارتی بە تایبەتی بە وەلا نانی برازاکانی و خۆشکردنی ڕێگا بۆ کوڕەکانی لە ئایندەدا و جەخت کردن لە سەر مەسرور وەک جێنشینی خۆی،وە گۆڕانکاریە سەرەکێ کانیش زیاتر دەردەکەون دوابە دوای دەستباکاربوونی مەسروربارزانی ئەویش بە لادانی دەست ودائیرەی نێچیری ئامۆزا وزاوا بۆ مەسروریزمەکان.
ئەمڕۆ ئەگەر بمەوێ بەراوردی پراکتیزکردنی سیاسەت لە هەرێمدا بکەم تا ڕادەیەک خۆی لە شێوازی پاکستان دەبینێتەوە ئەویش خاوەندارێتی حزب بۆ بنەماڵە دەگەرێتەوە نەک بۆ میللەت هەرچەندە ئەوان لە زۆر بواردا زۆر پێشکەوتوون کە خاوەنی موشەکی ئەتۆمین بە هەرحاڵ ئەمە باسی ئێمە نیە تەنها بۆ نموونە هێنامانەوە.
ئەزمون وهۆشیاری سیاسی ودانایی لە دانوستاندا پایەیکی زۆر گرنگە بۆ ئەوکەسی سیاسی سەرکەوتوو و بە تایبەت ئەوانەی کە مەبستی چاکسازی لە جۆری حوکمڕانی دەخوازن سەرکردایەتی گۆڕان و یەکێتی دەبوایە تۆزێ بیریان بکردایەتوە پێش ئەوەی هەنگاو بنێن بۆ چونە ناو حکومەت لە کاتێکدا دڵنیام کە مەسعود بارزانی هەموو کارێکی دەکرد بۆ سەرکەوتنی ئەم حوکمەتە لەبەر سەرکەوتنی کوڕەکەی بەتابەتی دوا بە دوایی شکستە سیاسێکانی ، هەر بۆیە بە ٤٥ کورسی پەرلەمانەوە دەستبەرداری زۆر لە بە ناو استحقاقی انتخابی خۆی بو .
لە لایەکی ترەوە بونی نێچیروان بارزانی بە سەرۆک هەرێم بەلای من تەنها خۆی لە خانەی (تڕۆ تەرفیع)ەکەی یەکێتی جاران زیاتر نیە و زۆر دڵنیام خۆشی ئەم ڕاستیە تێگەیشتوە و دەشزانێ ئەگەر قبوڵی نەکات یا بەدەردەکەی باوکی ئەبەن یا وەک زاواکانی صدام حسین ی بەسەر دێ. ئەوەی لە ماڵی بارزانی نزیک بێ ئەم ڕاستیانە دەزانێ پێشتر ڕوویداوە وەک لە ناوبردنی مێرگەسووریەکان و تەحجیم کردنی ماڵی شێخ محمد خالد ی خاڵی مەلا مستەفا بە لێسندنەوەی شێخایەتی و سەرۆکایەتی یا (خودان)ی بارزان بۆ مەسعود بارزانی.
واقعی ئەمڕۆی کوردستان بە ئاشکرا دروست بون و هاتنە پێشەوەی جیلی سێیەم لا پارتی و جیلی دووەم لای یەکێتی و گۆڕان ، ئەوەتا دەبینین ئێستا نەک کۆڕ بەڵکو کوڕەزاش هاتە کایەوە هەر یەکە لە ڕێگای جیاواز وەک ڕێکخراوە مەدەنێکان یا دەزگاکانی ڕاگەیاندن یا کۆمپانیاکانەوە وردە وردە دەیانهێننە پێشەوە وبەشداری کۆبونەوە باڵاکانی سەرکردایەتی حیزبەکان دەکەن و هەندێ حیزب هەیە هەموو ڕاگەیاندن ودەزگای سەربازی وئەمنی و بودجەی لای بنەماڵەیەی سەرکردەیەکە، هەر بۆیە لە ژێر سایەی ئەم ئەحزابانەی ئەمڕۆ هەر وەک ئەوەی کە کورد باشترین میللەتانی جیهان هەژمار دەکرێ لە گەمەی (مار و پەیژە) هەموو جارێک دەگاتە خاڵی ٩٨ بەڵام لە کۆتا هەنگاو دا ژمارە یەک دەهێنێ ودەگەڕێتەوە چوارگۆشەی یەکەمی پێش حوکمی عوسامنی بە دامەزراندنی ئیمارەتەکانی ئەڕۆ وەک( بارزان و تاڵەبان) وئەگەر ئەم هەواڵانەی گۆڕانیش ڕاست بێ ئەوا کوڕەکانیی کاک نەوشیروانیش پشکێکیان پێ ئەبڕێ وە السەلام.
جا کوردە تێبگە ئەمە ویستە، بەڵام وویستێکی نامۆ ویستێکە پێمان ئەڵێ کە هێشتا سەرکردایەتی بڕیار بەدەستی کورد بەپێی یاساو ڕێساکانی دونیای سیاسەت (ناقص اللاهلیه)یە واتە هێشتا زۆری ماوە بگاتە ئاستی ئەوەی بزانێ یا تێبگا بۆ ئەوەی هەنگاوی یەکەم بنێ بۆ دۆزینەوەی خۆی لە سەر نەخشە جەنجاڵەکەی جیهان.