ئاهه‌نگی ده‌رچوون!
2019-05-03 19:32:53
سەردەشت عەزیز
گه‌ر گه‌ڕانێك به‌ناو ئینته‌رنێت بكه‌یت به‌شێكی زۆری وتاری داهێنه‌ران و كه‌سه سه‌ركه‌وتوه‌كانی جیهان بۆ خوێندكارانی زانكۆیه به‌تایبه‌ت له‌ئاهه‌نگی ده‌رچووندا، زۆر قورسه بۆ خوێندكارێكی زانكۆ له‌دره‌وه‌ی زانكۆكه‌ی ده‌ستی بگاته به‌و كه‌سه سه‌ركه‌وتوانه به‌ڵام زانكۆكه‌ی بۆی ده‌هێنێته ناو هۆڵی خوێندنه‌كه‌ی ، زانكۆكانی جیهان كه‌سه سه‌ركه‌وتوه‌كان ده‌خه‌نه به‌رده‌م خوێندكاره‌كانیان تا پێیان بڵێین ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌مان ده‌توانن.
ئه‌ی زانكۆكانی كوردستان ساڵانه له‌ئاهه‌نگی ده‌رچوون چیده‌كه‌ن؟ بێجگه گۆرانیبێژ، ئێوه كێتان بینیوه قسه‌بكات؟ لێره هه‌موو كه‌س ده‌چێته ناو زانكۆكانمان بۆ قسه‌كردن و گۆرانی وتن ته‌نها كه‌سه سه‌ركه‌وتوه‌كان نه‌بێت.
خوێندكار كهخوێندن ته‌واو ده‌كات له‌هه‌ر بوارێكدا بێت پێویستی به‌هاندان و به‌رچاو ڕوونی هه‌یه له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ركه‌وتووی بواره‌كانی خۆیان.
زانكۆی ئێمه هیچ نابه‌خشێته خوێندكار، وه خوێندكاریشمان هیچی ناوێت، هه‌ربۆیه ئه‌م ساڵانه‌ی پێشوو هیچ شوێن و ده‌زگایه‌ك هێنده‌ی زانكۆكانمان خه‌ڵكی بێ به‌رهه‌میان نه‌خستوه‌ته ناو كۆمه‌ڵگاوه.
تۆ كاتێك بانگهێشت ده‌كرێیت بۆ ئاهه‌نگی ده‌رچوون چیت بیرده‌كه‌وێته‌وه؟ ئایا وه‌ك زانكۆكانی ده‌ره‌وه هه‌ستده‌كه‌یت ئه‌مڕۆ وانه‌یه‌كی گه‌وره فێردهكرێیت یان بیرت لای ئه‌وه‌یه گۆرانیبێژه‌كه كێیه یان چی به‌رپرسێكی نه‌زان قسه‌ده‌كات.
ئێمه بایی ئه‌وه خه‌ڵكمان هه‌یه قسه بۆ خوێندكار بكات، بۆ نمونه ماوه‌ی پێشوو كه كۆچه‌ر بیركار هاته كوردستان، له‌بری ئه‌وه‌ی ببرێته كۆلێژی زانست و ئه‌زمونی خۆی بۆ خوێنكاران باسبكات، كۆچه‌ر قسه بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی ده‌كات كه هیچ ئاره‌زوویان لهبیركاری نیه، یاخود له‌بری ئه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆ پرسیاری ئاڕاسته بكه‌ن ده‌زگاكه‌ی كوڕی سه‌رۆكی حكومه‌ت پرسیاری ئاڕاسته ده‌كات.