ناوچەی نەبینراوی ژیان
2019-05-03 06:30:12
هێمن عەبدولقادر
شێخی سەعدی ئەفەرموێ :- یەکێک لە پاشایانی کۆن دارو دەستەکەی حیکایەتی (لەیل و مەجنون)ی بۆ ئەگێڕنەوە ، کە چۆن ڕووی لە سەحرا ناوە و تەرکی ئاوەدانی کردووە ، جڵەوی ئیختیاری لەدەست نەماوە ،
پاشا ئەمری کرد (مەجنون)یان هێنا و کەوتە لۆمەکردنی و سوکایەتی زۆری پێ کرد و پێی ووت لە (ئێمە چ زەرەرێکت دیوە وا خوی دەعبات گرتووە و تەرکی رەفیقانی خۆت و ئاوەدانیت کردووە)،
ئەوجا پاشا فەرمانی کرد کە (لەیلا) ببینێ تا بزانێت چ ڕوخسارێکی هەیە وا ئەم بەد بەختەی سەرگەردانی سەحرا کردووە ، دەست و پێوەند گەڕان و (لە یل)یان هێنا بۆ کۆشک ، پاشا کە مەجنونی بینی بەلایەوە زۆر ناشیرین بوو وا بیری دەکردەوە کە تەنانەت خزمەتکارەکانی کۆشک لە لەلیلا جوانتر بوون بۆیە دووبارەوە کەوتەوە سەر زەنشتی ، مەجنون زۆر لە سەر خۆیی ووتی پاشای گەورەم :-
(تۆ لە چاوی خۆتەوە سەیری مەجنونت کردووە بۆیە لەلات جوان نیە ، ئەگەر لە چاوی منەوە دەیبینی تۆش وەکو من دەکەویتە کێو و سەحرا)
..........................
(تا بجای ترنج در نڤرت ... بی خبر دستها برید ندی)
ئەوانەی کە تەنها ڕووکەشانە سەیری بابەتەکان دەکەن و لێیان دەڕوانن ، هەمیشە لۆمەی خەڵکی دەکەن ، ئاخر خۆ ئەوانەی کە لە کاتی پاککردنی سێودا دەستی خۆیان دەبڕن ، خۆ ناکرێت لۆمە بکرێن بەڵام ئەگەر لە چاوی ئەو ژنانەی کە دەستیان بڕدرا دیمەنەکە ببینن قەت لۆمەی کەس ناکەن ، چونکە مەعلومە ئەوان لە کاتی سێو پاککردنەکەدا جوانی (یوسف)یان بینیوە بۆ یە ئازاری بڕین دەچێژن
................................
لە مانۆڕی (شۆفێری)دا شتێک هەیە پێی دەڵێن ناوچەی کوێر یان ناوچەی نە بینراو ، ئەم ناوچەیە بە ئاوێنە نابینرێت ، ئیلا هەر ئەبێت زۆر بەووردی ئاوڕ بدەیتەوە و بەخێرایی تەرکیز بکەیت ئەم بینینی ناوچەی نەبینراوە پێویستی بە لێهاتوویەکی زۆر هەیە ، شۆفێری بەسەلیقە دەتوانێت ئەم کارە بکات
لە ژیانی هەمووماندا ناوچەیەکی (کوێر) یان نەبینراو یان تاریک هەیە ، هیچ کات ناتوانین ڕوداوەکان وەک خۆیان ببینین ئیلا یان دەبێت بەوردی ئاوڕ بدەینەوە یان لە چاوی ئەوانەوە دیمەنەکان ببینین
............................................
ئەگەر خەڵکی لە چاوی ئەوانی ترەوە دنیای بدیتبا رەنگە ئەم دنیا هێندە پڕ نەبوایە لەم هەموو لۆمە و سەرزەنشتکردنە ،
(گفتن از زنبور بی حاصل بود) باس کردنی ئازاری پێوەدانی زەردەواڵە بێ فایدەیە ،
ئیلا ( خورد ناخوردە نیش) مەگەر تەنها ئەو کەسەی کە پێوە درابێ.
عیشق ، ڕێز ، خۆشەویستی ، لێبوردن ، بێ دەنگی ، توڕە نەبوون ، بڕیار نەدانی پێش وەخت پێویستی بە (بەصیرەتی دڵ) هەیە نەک بینی چاو ناوچەی نەبینراو
نوقتە سەری دێڕ ......