كاتی هات، ئێمە یان ئێوە بڵێن خواحافیز!
2019-05-02 07:12:07
كوردۆ فەرەج
بەژوەندییەكانی هەر دوو بنەماڵەی یەكێتی و پارتی بۆ هەمیشە لە كوردستان كۆتایی نایات، كاتژمێر لەدوای كاتژمێر، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، ساڵ لە دوای ساڵ و هەڵبژاردن لە دوای هەڵبژاردن، "بەچكە" پێگەیشتووەكانتانمان پێدەناسێنن، بەڵام یاسا خۆی دەكوژێت، كوڕو و كوڕەزا و برازای هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیش دەبنە دێوەزمەی ناو ژیانی تاكی كورد.
شەوانە كە دەخەوین و بەیانی كە دەست دەكەینەوە بە ژیان، لە پێناو ژیانی شكۆمەندەتر تێدەكوشین، بەڵام كوڕو كوڕەزا و برازای بنەماڵەكانتان نەك كۆتایی نایات، بەڵكو ڕۆژ لە دوای ڕۆژی نەوە دەخەوەنەو دەبنە مڵۆزم بۆ سەر تاك بە تاكی كۆمەڵگەی كوردی.
هەر لەساتی لە دایكبوونیانەوە تا مردنیان، لە داهات و قوتی خەڵك پشكی خۆیان هەیە و دەبنە خاوەنی هەزار ملیۆن دۆلار، بەڵام موچەی فەرمانبەرێكی ماندوو بە ڕەوا نابین، كە لە مانگی پێنج دا مانكی یەكی پێدەدات، بەڵام دیسانەوە وەرگرتنی موچەكەی بە خەون دەزانێت، بەڵام لە یادی لە دیكبوونی بەچكە مەسولێك یان مەسولێك زیاتر لە 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان دەكرێت.
بەڵام حاكم گۆران قادر، كە لە پێناو دروستبوونی دەوڵەتی كورد و ریفراندۆمە درۆینەكەی بەرپرسانی كورد، لە شاخێكی قەزای ئاگری نیشەجێ دەبێت، تا بزانێت دزانی كوردی "بەرپرسانی كورد" دەوڵەت ڕابگەیەنن و هەزارانی وەك حاكم گۆران لە سایەیدا بحەسێتەوە، بەڵام بەو خەونەوە خۆی لە گۆڕنا، نە دەبێتە یەكەم كەس و نە دەبێتە كۆتا كەس.
حاكم گۆران قادر ماوەی چەند مانگێك چوەتە شاخ، لە چیایەكی قەزای ئاكرێ نیشتەجێبووە، بە ووتەی خۆی تا دەوڵەتی كوردی ڕانەگەینرێت ناییەتە خوارەوە، بەڵام دوێنی شەو (30ی نیسانی 2019) لە ڕێگای پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە تەقەی لە خۆی كرد لە (1ی ئایاری 2019) لە كاتژمێری (9:00) سەرلەبەیانی كۆچی دوای كرد.
بۆیە بە ڕاستی پێم وایە ئەوەندەی بنەماڵەكانی تاڵەبانی و بارزانی لە خەمی گەورە بوونی كوڕ و كوڕەزا و برازان بۆ جێگرەی باوك و مامیان، ئەوەند لە خەمی بەرژەندی هاوڵاتیان دا نین و هەزار حاكم گۆران خۆی لەم پێناودا بكوژێت، یەك بەرپرسی ئەم وڵاتە ئامادە نیە دەست لە كاربكێشێتەوە، بەڵام ئەگەر خۆكوشتنی كەسێك ئەگەر چی هاوڵاتییەكی ئاسایی بێت، لە وڵاتێكی وەكو ئەوروپا بێت، ئایا هەمان هەڵوێستی ئەم نا بەرپرسانانەیان دەبێت؟
ڕۆژ دێت و شەو دەڕوات، هەرجار بەچكەیەك دەهێننە سەرشاشە و بەم میللەتەی دەناسێنن، لەگەورە بۆ بچوك لەبەری هەڵدەستن، بەڵام یاسا و سەروەرییەكانی خاكی كوردستان لە ژێر قاچەكانیانە، نەتانەت حاكم و پارێزەی سەروەری یاسا لەبانگەشە و ئێوارە خوانەكانی بنەماڵەدا بەدوای پارەو نانێك و پێكێك مەیدا دەناڵێنن و شەوانە مینۆی كارەكانی سبەینێ ناو دادگاكان وەردەگرن، ئەم دیموكراسییەیە كە دەبێت ناوچەكە چاوی لێ بكەن.
ئەوەی ماوەتە بێڵێن هەرێمی كوردستان نە بە مانای پاشایەتی، پاشایەتییە، نە دەستاودەست كردنی دەسەڵاتی بەشێوەیەكی دیموكراسیدا تێدا دەكرێت، بەڵكو دەبێت هەتا تاكی كورد مابێت چاوی لەوە بێت ئاخۆ كام كوڕ و كوڕەزا و برازایەكی تاڵەبانی و بارزانی دەسەڵات دەگرنە دەست، پێشتر هەمیشە پێم وابوو كە ئەمانە هیچیان لە سەدام و قەزافی و عومەر بەشیر و دەیانی تر زیاتر نییە، رۆژێك دێت ئەمانەش لە كورسیی دەسەڵات بهێنرێنە خوارەوە و دادگایی بكرێن لە سەر تاك بە تاك كورد و لەسێدارە بدرێن، هێندە گوێمان لێتان گرت و خەباتی شاخ و شارتان پێ فرۆشتین، هەموو سەرخان و ژێرخانی ئەم وڵاتەمان پێدان، بەڵام هێشتا ژیان بە هاوڵاتییەك ڕەوا نابینن، بۆیە ئەو قەناعەتم بۆ دروستبووە كە ئەمانە فیرعەون و سەرەخۆرەی میللەتی كوردن، یان ئەوان یان ئێمە دەبێت بڵێن خواحافیز.