Draw Media

حزب چۆن بۆتە بەڵا؟

حزب چۆن بۆتە بەڵا؟

2019-04-30 16:10:48


سەرکەوت شەمسەدین

ئێمە لە پەرلەمانی عێراق حەوت کوتلەی کوردستانیمان هەیە، پارتی خاوەنی ۲٥ کورسی ، یەکێتی خاوەنی ۱۸ کورسی، هێزەکانی تریش لە دەرەوەی پارتی و یەکێتی گروپێکی پێکەوییمان پێکهێناوە بۆ کاری هاوبەش ژمارەمان ۱٥ کورسی یە.

گروپە ۱٥ پەرلەمانتارەکە و تارادەیەکیش یەکێتی هاوران وە پشتیوانن بۆ ئەوەی لە لیژنەی دارایی کاک ئەحمەدی حاجی رەشید بکرێتە مقرر (بریاردەر) لیژنەکە چونکە شارەزاییەکی زۆری هەیە و ئەزمونی رابردویش نەزیهی و دڵسۆزی ئەوی سەلماندوە، کۆمەڵی ئیسلامی بخۆی دوو کورسی هەیە بەڵام ئێمە ۱٥ کەس وە بەشێک لە یەکێتی ئەگەر هەموشیان نەبێت کار بۆ ئەوە دەکەن مامۆستا ئەحمەد ببێتە بریاردەر.
بەڵام پارتی لە سەرکردایەتیەوە فەرمانیان بۆ هاتوە کە دژایەتی کاک ئەحمەد ی حاجی رەشید بکەن ئەویش تەنیا وەک رق و کاردانەوەیەکی شەخسی ، تەنانەت پەرلەمانتارانی پارتیش هاوران کە مامۆستا ئەحمەد حاجی رەشید باشترین بژاردەیە بۆ ئەو پۆستە، وە بۆ کوردستانیش کەسێکی شارەزامان پێویستە بۆ ئەو جێگەیە و پۆستێکی هەستیارە.

بەڵام لەبەر ئەوەی پارتی حزبێکە رقی شەخسی و عینادی و بەرژەوەندی بنەماڵە دەخاتە پێش بەرژەوەندی کوردستان ئیتر دەستی لەگەڵ شەیتانیش تێکەڵ دەکات دژی کەسێک کە بەدڵی ئەوان سیاسەت ناکات. 
ئەم سیاسەتە #حزبییە #مەرکەزییە #دیکتاتۆرییە #تاکرەوییە وایکردوە پەرلەمانتارەکانیشیان بێ ئیرادەبکرێن و بکرێنە بتێک بۆ خزمەت بەرژەوەندی بنەماڵە دژی ویستی خەڵک و خۆیان.

لە ناو پەرلەمانی عێراق ئەو پەرلەمانتارانە ازادی کاری پەرلەمانیان زیاترە وە راستەوخۆ پەیوەستن بە خەڵکەو نەک لە حزب، ئەوە بەرهەمدارتر و زیاتریش کاردەکەن.

لە ئێستادا حزب، بەتایبەت حزبی مەرکەزی و تاکرەو بۆتە بەڵا بەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق و بەهۆیەشەوە هاوڵاتی و پەرلەمانتار لەیەکتر دورکەوتونەتەوە، بەشێک لە پەرلەمانتاران هەڵدەسورێنرێن لە لایەن حزبەوە.

* ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand