نەوەی نوێ لە نێوان بزنس و گڵۆپەکەدا
2019-04-23 20:56:34
دانا رەشید
یەکێک لەو کەسایەتیە دیارو تا رادەیەکی زۆر ئەگەر گونجاو بێ بۆ وتن ( قسە لە ڕووانەی) کە بەم دوایە دەرکەوت رابون مەعروفە ، رابون پێش دروست بوونی بزوتنەوەی گۆرران دەنگیمان دەبیست وەلی گۆرران سەرەتا وەک بزوتنەوەیەکی جەماوەری لەسەر بنچینەی رای ئازاد و ئازادی رادەربڕین و رەخنە گرتن ، یەکێک لەو رەخنە گرە ئیجابیانەی دەرکەوت رابوون مەعروف بوو ،
هەتا ئەو کاتەی گۆرران لەگەڵ رەوتی ئێش و ئازارەکانی جەماوەردا بەرامبەر حکومەت و پەرلەمانی گەندەڵ و حیزبی کۆمپانیاو دەسەڵاتی بنەماڵە دەجەنگاو لە ململانێێ توندا بوو ، قسەو کارو ئاکاری هەم رابون و هەم ئەوانەی ئەوکات لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن بوون بەرز دەنرخێندرا ، چونکە لەسەر دروشمە بنچینەییەکانی بزوتنەوەی گۆرران کار دەکرا ، بێ گومان گەورەترین دروشم ( گۆڕینی سیستەمی حکومرانی ، نەهێشتنی مەحسوبیەت و مەنسوبیەت ، دوور خستنەوەی دەستی بنەماڵە لە حکومەت و سیستەمی حوکمدا ، دەستورێکی نیشتمانی بۆ هەرێمی کوردستان ، ئازادی و دیمۆکراسی و ماف فەراهەم بکرێت ، سەرانی حیزب راستەوخۆ دەست وەرنەدەنە کاروباری حکومەت ، ئازادی رۆژنامە نوسی ، سەروەری دادوەری ، ....... هتد) وەلی کاتێک ئەم بزوتنەوەیە لە رەوتی خۆی لایداو کەوتە سەر سەودای جۆرێک لە بنەماڵە کردن و قۆرخ کردن و بە گژا چونەوەی رەخنەو واتە بوو بە ستایلێکی تری هەمان کوالیتی حیزب لە باشوری کوردستان ، ئەوکات رابون مەعروف کە هاتە دەنگ وەک چۆن هەمان رابون ئێستە لە نەوەی نوێ هاتۆتە دەنگ ، جا لێرەدا دەکرێ بپرسین گەلۆ ئەم دەنگە تا چەند دەنگێکی رەواو رابون و پڕ رەخنەی جدی بوە و هەیە ؟
بەندە بەش بە حاڵی خۆم ئەوکاتەی لە ناو گۆرراندا بوو بەرگریم لێ دەکرد ، چونکە ئەوەی ئەو دەیوت راستیەکی حاشا هەڵنەگر بوو ، ئاخر دیار ترین دروشمی بزوتنەوەی گۆرران بریتی بوو لە شەفافیەت کە قسەت لەگەڵ هەر گۆرانخوازێک بکردایە یەکەم وشە نا دوەم وشە دەیوت شەفافیەت ، کاتێ خودی شەفافیەت دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە ، ئەگەر دەنگ هەڵنەبڕیت و نەیەیتە دەنگ ئەوا بێ شک خودی خۆت دەکەویتە ژێر پرسیارەوە گەلۆ کەوتویتەتە گیرفانی کام لایەن و کام کۆمپانیاو بەرژەوەندیەوە ، ئیدی سیاسەت و کاری رێکخراوەی دەبێتە قسەو ئاخاوتنێکی تەواو فریودەر و هەڵخەڵەتێنەرانە ، رابون لێرەوە دەنگ هەڵدەبرێت واتە سەرەتای دەرکەوتنی کیشەکە ، سەرەتای بە بنەماڵە کردن و بە کۆمپانیا کردن و سەرەتای تاریکاندن و سەرەتای بە لارێ بردنی ماف و دەنگی خەڵک ، رابون دەیوت ئەو میلەتەی دەنگی خستە پاڵ دەنگی بزوتنەوەی گۆرران بێ گومان بۆ ئەم کارو کردەوانەی ئەمڕۆ دەنگیان نەداوە ، هەر بە هەمان ریتم و لۆجیک ئێستە دەلێ ، ئەوەی دەنگی داوە بە نەوەی نوێ و پەرلەمانتاران بێ گومان بۆ ئەم بە کۆمپانیاو بنەماڵە کردنە دەنگی نەداوە ، کەواتە بەم لۆجیکە دەنگ هەڵبرینی هەم رابون مەعروف و هەم هاورێکانی بەدەر لەوەی چ نەوەی نوێ و چ (بزنس مان) شاسوار عبدالواحد دەخەنە ژێر پرسیارەوە ، کۆی گشتی جوڵانەوەکەو تەواوی دەنگ دەرانیشی رادەچڵەکێنێت کە ئیدی هۆشیارتر بن لەوەی کە هەن ، برواو سیقە دەبەخشێتە هەوادارو دەنگ دەرانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە ئیوە دەنگتان داوە بە بەرنامەو پرنسیبەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ژێر دروشمی روناکی گڵۆپێک ، نەک بزنس مان و خاوەن کۆمپانیایەک ، لێرەوە تێک چون و پەرت بوونی فکرو ئایدیا دێتە گٶرێ کە دوو کەرت بوون و چەند کەرت بوون دروست دەبێ و جارێکی تر حیزبێکی تری بنەماڵەیی و کۆمپانیاو باندێکی تری حیزبی دەچیتە سەر ئەوانی تر ،
بۆیە دەبێ جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە راشکاوی پشت گیری رابون و هاورێکانی بکەن و بۆ بەرگری لە خۆیان و لە دەنگدەرانیان چ شاسوار عبدالواحید وەک سەرۆکی جوڵانەوەکە یەک لا بکەنەوە و لە نێوان کۆمپانیاو بزنس و حیزب و حکومەتدا سنوربەند بکەن کە یا سەرۆکی نەوەی نوێ بێ یا بزنس مان و خاوەن کۆمپانیا بێ ، لە لایەکی تر نەوەی نوێ بە رێگەی دروشمەکانیدا بەرن نەک بە لارێێ خواستە بنەماڵەیەکان و پیلان و پلانەکانی خوشکو برا بەرن .