چی بوو؟
2019-04-22 18:30:31
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا كه من به‌شێك نیم له‌و بێنه‌و بردانهی پێكهێنانی حكومه‌ت و منیش وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیهكیتر ئه‌و درێژه پێدانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌كه‌ماندا نابینم به‌ڵام ڕۆژانه ده‌یان كه‌س پرسیاری ئه‌وه‌م لێ ئه‌كه‌ن كه چیان كرد‌و چی بوو؟ و چی ئه‌گوزه‌رێت..؟ جا بۆیه پێم باش بوو كه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه به نوسینێك به هه‌مووان بده‌مه‌وه..
قوربان، سه‌ره‌تا گۆڕان دووای ئه‌وه‌ی كه له یه‌كێتی نا ئومێد بوو..!! بڕیاری دا كه (بیگۆڕێت)..!! رۆیشت و هاوپه‌یمانێتیه‌كی له‌گه‌ڵ پارتی واژۆ كرد و له‌و لاوه یه‌كێتی حه‌ماس گرتی و كه‌وته پاكێج و ماكێج و ئه‌نواعی ئه‌گه‌ریان هێنایه پێشه‌وه هه‌ر له دوو ئیداره‌یی و بوون به ئۆپۆزسیۆن و بایكۆته‌وه تاوه‌كو هه‌رێم هه‌رێمی…!!
به‌یانیه‌ك بینیمان كه لیژنه‌یه‌كی باڵا له یه‌كێتی و پارتی دروست كرا بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌ك له نێوانیاندا كه ده‌كرێ ناوی لێ بنێین لیژنه‌ی ( بهركوڵ) ..!!
لیژنه‌ی بهركوڵهكه هێشتا ده‌می نه‌كێشابوو كه له ناكاو لیژنه‌یه‌كی باڵاتر هاوپه‌یمانێتیه‌كی واژۆ كرد و لیژنه‌یه‌كی تری دامه‌زراند بۆ نوسینی ناوه‌ڕۆكێك بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ی كه واژۆ كرابوو..!! واته لیژنه‌ی ( ئه‌مبه‌ر ئه‌وبه‌ره ناسكه دولبه‌ره) پێك هات ..!!
ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و لیژنه‌یه پاش ماندوو بوون و خواردنه‌وه‌ی چه‌ندین پیاڵه چا و به‌ستنی كۆمه‌ڵێك كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی پێیان ڕاگه‌یاندین كه شوكور له گه‌یشتن به كۆتایی نزیك بوونه‌ته‌وه و بڕیاریان داوه كه لیژنه‌یه‌ك دروست بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی كاركردنی لیژنه‌كه‌ی پێشوویان…!! و ئه‌و لیژنه نوێترهش پاش كۆمه‌لێك بێنه و برده‌و سه‌فا و مه‌روا له نێوان سلێمانی و هه‌ولێردا مژده‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تریان بۆ گه‌یاندنی په‌یامی لیژنه‌كان به یه‌كتر پێ ڕاگه‌یاندین.. واته به كوردیه‌كه‌ی ( لیژنه‌ی ته‌ته‌ر) پێكهێنرا…!!
ئێستا لیژنه‌ی ته‌ته‌ر په‌یامه‌كانی خۆی گه‌یاندوه به لیژنه‌ی ( میكانیزم) و لیژنه‌ی میكانیزم راسپارده‌كانی خۆی به‌رزكردوه‌ته‌وه بۆ لیژنه‌ی (ئه‌مبه‌ر ئه‌وبه‌ره ناسكه دولبه‌ره) و لیژنه‌ی ئه‌مبه‌ر ئه‌وبه‌ره ناسكه دولبه‌ره ڕاپۆرتی خۆی پێشكه‌ش به لیژنه‌ی بهركوڵ كردوه و لیژنه‌ی بهركوڵیش چاوه‌ڕوانی بڕیاری لیژنه‌كه‌ی له خۆی باڵاتره و هه‌موو ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه لیژنه داماوه‌كه‌ی میكانیزم هێشتا ناوه‌ڕۆكی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی پێ نه‌گه‌یوه تا بزانێت میكانیزم بۆ چی بدۆزێته‌وه..!!
ئه‌مه سه‌باره‌ت به كاره پراكتیكیه‌كان..!!
له باره‌ی خودی چی ئهگوزهرێتیشهوه ئه‌وا پێویسته باس له‌م راستیانه بكه‌ین..
دیاره هه‌ر هه‌موو حزبه‌كان هاوپه‌یمانێتیان به جیا جیا دوو دوو و سێ سێ له نیوان خۆیاندا ئیمزا كردوه به بێ ڕه‌چاو كردنی ئه‌وه‌ی كه له یه‌ك له خاڵه‌كانی هه‌ر هه‌موو هاوپهیمانێتیهكدا هاتووه كه هیچ لایه‌نێك به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لایه‌نه‌كه‌ی تر بۆی نیه هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ لایه‌نێكی تردا بكات…!! واته قوربان، هیچ یه‌ك له‌و هاوپه‌یمانێتیانه پێ ناچێت تا سه‌ر بن و هاوپه‌یمانێتی كاتین ته‌نیا بۆ به‌ده‌ست هێنانی كورسی ..!!
هه‌موو ئه‌م گفتوگۆ و موزایه‌ده نه‌ته‌وه‌یی و سازان و دانوستان و پاكێج و ڕێكه‌وتن و كۆبونه‌وه‌و هاوپهیمانێتیانهش له‌كاتێكدان كه هه‌ر هه‌موو حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان په‌یتا په‌یتا ئه‌یده‌ن به گوێماندا كه ( مه‌رجیان نیه و مه‌رجیش له‌كه‌س قبوڵ ناكه‌ن)..! هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌ڵێن چاوه‌ڕوانی هیچ لایه‌نێك ناكه‌ن و هه‌مووانیش چاوه‌ڕوانی یه‌كترن..!!
هه‌مووان باس له شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و سه‌روه‌ری یاسا و خۆشگوزه‌رانی و مافی مرۆڤ و بودجه و مووچه و كابینه‌یه‌كی ره‌نگاوره‌نگ و خه‌پان و نه‌رم و نیان و فره حزبی و فره فره‌یی ئه‌كه‌ن ..!! كه‌چی پارتی هه‌ر وه‌ك نه‌ریتی هه‌میشه‌یی خۆی هه‌رچی هه‌یه و نیه بۆ خۆی بردوه و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی نهگبهتیشی هه‌راج كردوه بۆ ئه‌وانیتر و یه‌كێتی و گۆڕانیش به‌ربوونه‌ته گیانی یه‌ك بۆ به‌ده‌ست هێنانی پۆستی چایچیهك له فه‌رمانگه‌یه‌كدا و له كاتێكدا كه یه‌كێتی ئیدیعای ئه‌وه ئه‌كات كه له هه‌موو كات یهكریزتر و یه‌ك دهنگتره..!! بۆ هه‌ر پۆستێك پێنج بۆ شه‌ش كاندیدی هه‌یه و گۆڕان هه‌موو گۆڕانكاریه‌كانی جێ هێشتوه و دڵی به چه‌ند كورسیه‌ك خۆشه..
سه‌یره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له ناو حزبه‌كانی خۆیانا خۆیان به ئه‌سكه‌نده‌ری مقدونی ناگۆڕنه‌وه (سی ڤی) یان ته‌قدیم كردوه و ئاماده‌یی خۆیانیان پیشانداوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی ( جێگری راوێژكاری به‌ر پرسی مه‌كته‌بی جێگری سه‌رۆكی به‌شی لیژنه‌ی ناوه‌ندی كاروباری نیوده‌وڵه‌تی سه‌رپه‌رشتیاری كۆمسیۆنی یاسایی فدراسیۆنی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و باخچه‌ی ساوایانی هه‌رێم) ..!!