گرێ سیاسیەکانی پارتی وهەڵدێرانی هەرێم
2019-04-18 15:06:58
عەبدوڵا ئەحمەد
پارتیی دیموکراتی کوردستان تائێستا گرێ کوێرەکانی حکومەتەکەکەی بەردەم مەسروربارزانی بۆ ناکرێتەوەوتونای یەکاڵاکردنەوەی کێشەو کۆسپەکانی بەردەم ئەو حکومەتەی بڕیارە دروست بێت نیە و ناشبێت ،پارتی لە ناوەڕۆکدا لەدۆخێکدایە کە کەس خۆزگە بەحاڵی ناخوازێ لەلایەک لە عێراقدا تا ئەم چرکە ساتە گیرۆدەی دەستی ڕیفراندۆم و ئاکامەکانیەتی لە لایەن هێزە عێراقیەکانە وە بەمیانڕەو توندڕەوەوە ،پارتی خۆی باش دەزانێ ئەو هێزانە هەرکاتێک بیانەوێ ڕیفراندۆم وەک ئەجێندایەکی ئەو حیزبە بۆ پارچە پارچە بونی عێراق و داماڵینی جەستەی وڵاتەکەیان وەک کارتی فشار بەرامبەری بەکاری دەهێنن،
لەناوخۆی هەرێمیشدا سەرەڕایی زۆرینەی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنەکەی سی ئەیلولدا، بەڵام هەرگرێ و بەربەستیەکانی بەردەمی زۆرترن لەوەی کە بتوانێت وابەئاسانی و ڕاگوزەر حکومەت پێکبهێنێت،ئەگەر پارتی وا وێنای حزبەکانی دەرەوەی خۆی بکات کە لە نێوماڵی خۆیاندا شێواو شڵۆقبن ئەوابەرامبەر ئەو لەدروستکردنی حکومەتی هەرێمدا بەتایبەتی تر یەکێتی، پێدەچێت یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن ئەوەش بەڕوونی دیارە کەچەندین جار نەچوونە ژێر هەژموونی پارتیەوە لەدروستکردنی کابینەکەی مەسرور بارزانی و سەرئەنجام بەڕێکنەوتن لێی هاتنە دەرەوە،لەناوخۆی گۆڕانیش ئەگەر زۆرینەی ناو بازنەکە لەگەڵ چونە ناو حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بن ئەوا لەدەرەوەی ئەوبازنەیە هەواداری ناڕازیی و کۆدەنگی جەماوەری هەڵسوڕاوی ڕازی و ناڕازی زۆر لەوە زۆرترە کە دژ بەچونە ناو ئەو حکومەتەوەن ،پارتی لەوە دڵنیایە ئەگەر بۆنەچونە ناوحکومەت خێمەیەک لەوبەر ی گردی زەرگەتە هەڵدرێت ئەوا بەلێشاو لەگردی زەرگەتەو لەوماڵی ئەوهەڵسوڕاوانەوە کە لانیکەم دەساڵی تەمەنی خۆیان بەخشی بەگۆڕان خێمەکە دەکەنە شارێک خرۆشاو لە ڕازی و ناڕازی بایکۆتخوازانی گۆڕان ،کەتەواویان دژی چوونە ناو حکومەتن کەئەمەش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەسروشتی ئۆپۆزسیۆنبونی گۆڕانەوە هەیە جیاوازلەهەموو حزبەکانی تر چونکە پێکهاتەی گۆڕان زیاتر پێکهاتەیەکی ناڕازیی و ئۆ پۆزسیۆنیە، لەوەی دەسەڵات خوازبێت ،پێچەوانەی ئەوەیە کەئێستا بەشێک لەسەرکردایەتیەکەیی و هەندێک پەڕلەمانتارانی بانگەشەی بۆ دەکەن، پارتی دیموکراتی کوردستان هەرلەسەر ئاستی عێراق
لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە بەزۆرینەی پەرلەمانی ،لەگەڵ ئەو غوبنە سیاسیەیی توشی بووە لەهەمانکاتدا لە گرێی سەرۆکۆماردا بەجۆرێک دەژی کەوەک نەخۆشێک دێتە ناونمایشی سیاسیەوە،نەخۆشێک کەتوانای سیاسیەکانی لەچەند جوغزێکی بچوک و سەیرو سەمەرەدا کۆکردۆتەوە وەک ڕێگەگرتن لەهاتنی سەرۆک کۆمار بۆهەولێرو،ناونەهێنانی لەمیدیا فەرمیەکانیدا وەک سەرۆک کۆمارێکی هەڵبژێردراوی سەرئەرزی واقیع،سەیرە حزبێکی تەمەن حەفتاو سێ ساڵەی خاوەن ئەزموون وپێشینەی سیاسی کە لەڕابردوودا لەگەڵ خوێنڕێژترین و دیکتاتۆرترین سەرۆکەکانی عێراق گفتوگۆ و مامەڵەی سیاسی کردووە ،کەچی ئەمڕۆ بەگرێیەکی نەفسی وە نەتوانێ مامەڵەی سیاسی لەگەڵ سەرۆک کۆمارێکدا بکات کە خۆی پشکی زۆرتری لەهەموو پارتەکوردییەکان زۆرترە
لەوپەرلەمانەی کەمتمانەیان داوەبە بەرهەم صاڵح وەک سەرۆک کۆمار،ئەم لۆژیکی ترس و گرێ دەرونیەیی پارتی بەرامبەر سەرۆک کۆمار سەرچاوەکەی هەرشتێک بێت ،سەرئەنجام بۆ پارتی وبۆ خودی سەرۆکەکەی جگە لە ناڕێکی و دورکەوتنەوەو ترازانی ماڵی کوردی پێناچێت هیچ دەسکەوتێکی تری بەدواوە بێت،پارتی ساڵەهایە دروشمی یەک ڕیزی یەکخستنی ماڵی کوردبەگوێی هەوادارانی کوردایەتیدا دەدات،نەدەبوو بەم شێوەیەیی ئێستا خۆی ببێتە سەرچاوەی ئەم لێکترازان شێواوییە،چ مەنتقێکی سیاسی لەوەدایە تۆ هەولێر و بەغدا بکەیتە خاڵی بە یەکگەیشتنی نێوان سیاسەتی نێو باڵە جیاوازەکانی شیعە وشیعە ، سوننە و سوننە،کوردو هەردوو لایان ، بەڵام تەواوی توانا میدیایی سیاسیەکانی خۆت بەکار بهێنێت بۆ دژایەتی دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆمار کەبەدەست کوردەوەیە،لانیکەم خودی سەرۆک کۆمار لەڕابردوودالەزۆر پرس لەزۆر کێشەی سیاسیدا وەک هاوبەش بووە لەگەڵتان و ئاشنان بەمێژوی یەکترو نەخشەڕێی سیاسی یەکتر
پارتی چی دەچێنێ و چی دەدورێتەوە
پارتی لەلایەک دەیەوێ لە ڕای گشتیدا وەک ئەندازیاری نەخشەڕێی یەکڕیزی دەرکەوێ،لەسەر هەمان ڕێ لەئەرزیی واقیعدا هەوڵی تێکدانی ئارامی ماڵی کوردی دەدات دەیەوێ ناکۆکیەکاکیەکانی نێوانی گۆڕان و یەکێتی لەسەرمێزی گفتگۆ دانێ،کۆمەڵی ئیسلامی بەحەوت کورسی و بزوتنەوەی ئیسلامی بێ کورسی لە یەک چواچێوەی سیاسیدا پیشانبدات،سۆسیالست لەگوڵەخانەوە مانۆڕبکات و یەکگرتوو پارچە پارچەبکات و سۆرانی بادینیەکانی لە دونیابینی سیاسی یەکتری داببڕێ ، ئەم گوتارانەی پارتی ئێستا ئاڕاستەی شەقامی سیاسی دەکات ، دەرخەری ئەوەن کە پارتی ئێستا لەسەر شانۆی سیاسی لە جیاتی یەکڕیزی خەریکی چنینەوەی بەرهەمی ناکۆکیەکیە کەسەرئەنجام بەزیانی خۆی دەشکێتەوە.
لەبەغداپارتی بەئێستاشەوە بە دژایەتی سەرۆک کۆمار جارێکی تر ئەوەی کە بانگەشەی بۆدەکرد بۆ یەکڕیزی لای هێزە عێراقیەکان وە ک دەوەن بەئاش دەردەکەوێ،لەمەشدا پارتی متمانەی ئەو دروشمە قەبانەی کەلەعێراقی سەردەمی عەبادیدابەرزی کردبۆوە لای تەواوی عێراقیەکان وەک دروشمی بەتاڵ و بێناوەڕۆک وێنادەکرێ و وەک حزبی بێ پلان و بێ ستراتیژ لە مەلعەبی سیاسی عێراقیدا گوزارشتی لێدەکرێت،کەواتە پارتی نابێت لەئێستادا وەک هێزێک کەجومگەکانی پەڕلەمانێکی بێ ئەرزش کەخۆی لەبناغەوە ئەودامەزراوەیەیی بەدەرکردنی یوسف محەمەد بێبایەخ و بێناوەڕۆک کرد لاف و گەزافی دیموکراسیەت و زۆرینە لێبدات ،چونکە پێش هەمووکەس خەڵک گومانی زۆری هەیەلەسەر پەڕلەمان دامەزراوەی پەڕلەمانی هەررێم بەجۆرێک هەرسێ حزبەکە پارتی و گۆڕان و یەكێتی بەشەرم و پەراوێزەوە خۆیان ئەدەن لە گفتگۆی وەرگرتنی سەرۆکایەتی پەرلەمان،پارتی لەڕابردوودا کارێکی بەسەر پەڕلەماندا هێناوە کە بەڕێوبەرایەتی گشتیەک لە وەزارەتەکانی وەبەرهێنان و دارایی زۆر زیاتر جێگەی بەیاخی حزبە بەشداربوەکان بێت وەک لە سەرۆکایەتی پەڕلەمان،ئەرێ بەڕاست پارتی چی دەچنێتەوە؟پارتی دەیەوێ چۆ ن خۆی لەم هەموو عوقدە نەفسیانە قوتاربکات کە نەک هەر خۆی گیرۆدەیە پێوەی بەڵکو ڕەنگی داوەتەوە لە کۆی پرۆسەی سیاسی هەرێمدا،ئەرێ بەڕاست ئەم حزبە بەشی ئەوەی خوێندەوارو خاوەن دنیابینی تیانیە لانیکەم ئەم وێنانە پیشانی سەرکردایەتی سەرۆکی حزبەکەیان بدەن و بڵێن چارەسەری ئەم گرێی حزبی وکەسیانە نەکەن هەرێمەکەش بەرەو هەڵدێر دەبەن