تێروانینی یه‌كێتی و گۆڕان له ۲۳ـی حوزه‌یران
2019-04-17 13:17:40
دانا مەنمی
هه‌رێمی كوردستان له ناو هاوكێشه‌یه‌كی ئاڵۆزی ناوخۆی و ناوچه‌یی جیۆسیاسی و ستراتیژییدایه ، دوای میراتی جه‌نگی داعش و له پاش قه‌یرانی ئابوری هه‌رێمی كوردستان كابینه‌ی نۆیه‌م پێكده‌هێنرێت ،له‌لایه‌ك ده‌بێ دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ڕێكبخاته‌وه ، به‌تایبه‌ت هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له بواری ئابوری‌دا دوای ئه‌ویش ئاشته‌وایی نیشتیمانی له نیو لایه‌نه‌كان وبنیاتنانه‌وه‌ی متمانه له نیو خه‌ڵك و حكومه‌تدا ، له‌لایه‌كی تر په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكبخاته‌وه‌و ئه‌و ماده ده‌ستوریانه‌ی كه خزمه‌ت به هه‌ردووحكومه‌ت ده‌كات بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ، كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌م ده‌رفه‌تی له‌به‌رده‌ستدایه هه‌میش مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه ، له‌لایه‌ك ده‌توانێت هه‌م ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزێته‌وه هه‌میش به‌رگری له خۆی و كیانه‌كه بكات .
گۆران و یه‌كێتی له ململانییه‌كی توند‌و چڕدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و داتاشینی جێگر بۆ یه‌كتری ، یه‌كێتی به‌هۆی ململانێی باڵه‌كانی ناوخۆوه بۆ هه‌ر پۆستێك زیاتر له كاندیدێكی هه‌یه ،ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ناكۆكی و ململانێی توندی ماڵه گه‌وره‌كه‌یه كه بووه‌ته قوربانی باڵ و سه‌رو قاچ ! هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیشه له دوای وه‌فاتی نه‌وشیروان مسته‌فا دامركایه‌وه و به‌هه‌مان ده‌ردی یه‌كێتی چوو گواستنەوەی موڵك و ماڵی بزوتنەوەی گۆران و گرده‌كه‌و كۆمپانیای وشه‌و كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن له‌سه‌ر كوڕ‌و بنه‌ماڵه‌ی ڕێكخه‌ری كۆچكردوو كۆتایی به رۆحییه‌تی بزوتنه‌وه‌كه هێنا و ئیتر بێزووی به ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌كرد ،كه‌سانی سه‌یرو سه‌مه‌ره هاتنه پێشه‌وه‌و سیاسه‌ت و پاره‌یان پێكه‌وه گرێدا‌و پێگه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیان به‌سته‌وه به پێگه‌ی ئابوری ده‌سه‌ڵاته‌وه ،سیاسه‌ت بووه به‌شێك له داواكردنی وه‌زاره‌تی سیادی نه‌ك خزمه‌تگوزاری و شه‌ریكایه‌تی چاڵه نه‌وت و فراوانكردنی بازرگانی حیزبی وسیاسه‌تیان كرده به‌شێك له پاره‌په‌یدا كردن .
یه‌كێتی و گۆران پارتییان قبوڵ نییه و شه‌ڕی جێگری پارتی‌یش ده‌كه‌ن ، ئاخر سه‌رۆكی هه‌رێم جگه له پۆسته سیادییه‌كه‌ی له ناو سیسته‌می حوكمرانی له كوردستاندا جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌و سه‌رۆكی حكومه‌تیش ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه ، یه‌كێتی و گۆران له ۲۳ـی حوزه‌یرانی ۲۰۱۵ له نه‌خشه ڕێگای هه‌موواركردنه‌وه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا به‌راوورد به بۆچونه‌كانی ئێستایان ۱۸۰پله پێچه‌وانه‌ی یه‌كترو قسه‌كانی ڕابردوی خۆیانن ، یه‌كێتی له له ۲۳ـی حوزه‌یرانی ۲۰۱۵دا له پرۆژه یاسایه‌كدا داوای یه‌ك جێگیر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئێستا داوای دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن ، بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیش له له ۲۳ـی حوزه‌یرانی ۲۰۱۵دا داوا‌و پێداگیریان له سه‌ر دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم كردووه ، كه‌چی ئێستا تێروانینان گۆڕاوه‌و داوای یه‌ك جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن .
هێشتا زیادكردنی جێگری دووه‌م له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌كێتی و له حكومه‌ت بۆ گۆران به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه وپارتی بڕیاریداوه له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان رابگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خەڵكی كوردستان بەكۆبونەوەی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی بۆ پێكهێنانی حكومەت سەرقاڵ نه‌كات ،چونكه لەماوەكانی رابردوودا پارتی چەندین كۆبونەوەی لەگەڵ یەكێتی و گۆران كرد دەربارەی پێكهێنانی كابینەی حكومەت و كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.
ئیستا یه‌كێتی و گۆران شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یی شنه‌بایی كورسییه‌كی گه‌رم بۆ بژێوی و ده‌ستكه‌وتی حیزبی ده‌كه‌ن ،ته‌ماحی كورسی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت سەری پرۆژە گشتییە سیاسی و نیشتیمانییەکانیشی خوارد ،به دوری نازانم به دڵنیاییه‌وه سه‌ری میله‌تیش له نێوان به‌رداشی یه‌كێتی و گۆران دا ده‌خورێت .