بۆ ئه‌نفال ................
2018-04-13 14:17:22
ڤیان فه‌ره‌ج
ئێمه هیچكات ناتوانین هه‌ڵسه‌نگاندنیكى گونجاو بۆ گرفتى كه‌سه‌كانى ده‌وروبه‌رمان بكه‌ین و هه‌مان ئه‌و ئازاره بچێژین كه ئه‌وان هه‌یانه...، كاتێكیش كه پێیان ده‌ڵێین هاوخه‌متانین، ئه‌وا درۆیه‌كى گه‌وره‌یه‌و خۆمان و ئه‌وانى پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنین..
درۆ ده‌كه‌ین گه‌ر بڵێین له هه‌نسكى رۆژانى جه‌ژنى مناڵێك ده‌گه‌ین كه به‌یانى جه‌ژن چاوه‌روان بوه باوك جه‌ژنانه‌ى بداتێ و ئه‌مێستا بۆخۆی پیاوێكه‌و ده‌یه‌وێ به‌ر له‌هه‌مو شت و كه‌سێك به‌یانیان مناڵه‌كانی به‌سه‌ر بكاته‌وه..له نوزه‌ڵه‌ى قه‌یره‌كیژیێك ده‌گه‌ین كه ده‌ستگیران عه‌یامیكه بیێچاره فه‌رامۆشى كردووه‌و له هه‌نیسكه بیێده‌نگه‌كانى مه‌رده ژنیێكیش ده‌گه‌ین كه ٣٠ ساڵه كۆرپه‌كانى ده‌كاته ژن و پیاوو ده‌یه‌ویێت له‌و رێگایه‌وه گریانه‌كانى بكاته هیوا..
ئێمه درۆ ئه‌كه‌ین كه ده‌مانه‌ویێت هاوخه‌مى ئه‌و دایكانه بین كه ته‌نانه‌ت ئێسك و پروسكى گه‌ڕاوه‌و دۆزراوه‌ش سه‌بورى دڵیانه...........
تكایه من هاوخه‌مى هیچكامێكتان نیم..چونكه ئیتر درۆم بى ناكرێت...من هه‌ست به‌ئازار ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و ئازاره‌م نیه كه‌ئێوه هه‌تانه..، بۆیه بمبورن كه راستگۆیانه ناتوانم هه‌مان ئه‌و ئازاره بچێژم كه ئێوه هه‌مو ساڵێك له‌مرۆژه‌دا ده‌یچێژن و برینه‌كانتانی تیا ده‌كولێته‌وه.. تاكه شتێك له‌م رۆژه‌دا ده‌توانم بیڵێم ئه‌وه‌یه كه راستگۆیانه پێتان بڵێم ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئێوه كرا هه‌رگیز نه‌نه‌وه‌كانتان و نه هی هیچ قه‌وم و گروپێكی تری مرۆڤایه‌تی نه‌یبینێته‌وه...