Draw Media

خه‌ته‌كه‌ خاوه‌

خه‌ته‌كه‌ خاوه‌

2019-04-08 07:45:38


د. شێركۆ عەبدوڵا

× خه‌به‌رێكم پێ یه‌ به‌گم، قایشى تێ هه‌ڵنه‌كێشراوه‌.
ـ ئه‌زانم كوڕم.. دیعایه‌كه‌ى كه‌لـله‌پووته‌.
× یه‌عنى بیستووته‌؟!
ـ ئه‌وه‌ قسه‌ى ئه‌مڕۆى نى یه‌..ده‌مێكه‌ خه‌ریكیه‌تى.. گوایه‌ ئه‌یه‌وێ ئه‌م دائیره‌یه‌ بكات به‌ ئه‌لیكترۆنى.
× جا وه‌ڵـڵاهى به‌گم چاویشى ده‌رێ و ملیشى بشكێ و رووى بابى بابیشى ره‌ش بێ، ئیقتیراحه‌كه‌ى خراپ نى یه‌.
ـ رۆڵه‌ گیان ئه‌و ئیداره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ى ئه‌و مه‌به‌ستێتى له‌ هى ئۆمه‌تى محه‌مه‌د ناچێ.. نه‌وعێكه‌ به‌تایبه‌ت بۆ خۆى دروست كراوه‌.
× چۆن یه‌عنى؟.. تێم گه‌یه‌نه‌.
ـ مه‌سه‌له‌ن ئه‌گه‌ر بیه‌وێ به‌س جه‌ماعه‌ته‌كه‌ى خۆى بانگ بكات، له‌ گروپه‌كه‌یاندا ته‌بلیغیان ئه‌كات.
× یان له‌ واتسئاپ.
ـ ئافه‌رم.. ئه‌گه‌ریش بیه‌وێ دڵى میسته‌ریشمان لێ بڕه‌نجێنێت (ریپۆرت)مان ئه‌كات.
× ئه‌ى زۆڵ!!!
ـ رقى له‌ هه‌ر براده‌رێكى ئێمه‌ش هه‌ڵسێ (بلۆك)ى ئه‌كات.
× واو!!!
ـ كه‌ مامه‌حه‌مه‌ییش بۆ كۆمپانیایه‌ك شتێك بكات په‌نجه‌ ئه‌نێ به‌ (پۆك)دا.
× كوڕه‌ ئه‌مه‌ زۆر بلیمه‌ته‌. ئێ!!
ـ بۆ ده‌ركردنى ته‌علیماتى تازه‌ش، ئه‌چێ ته‌علیماته‌ كۆنه‌كان ئه‌هێنێ و (كۆپى په‌یست)یان ئه‌فه‌رمووێ.
× ئه‌ى بۆ مه‌سه‌له‌ى خه‌به‌رى ناخۆش و ئه‌مانه‌؟
ـ (شه‌یر ئۆڵ) ئه‌كات.
× شه‌یر ئۆڵ؟!!.. جا ناترسێ خه‌ڵكه‌كه‌ تووڕه‌ ببن و مه‌زبه‌ته‌ى لێ بكه‌نه‌وه‌ و بۆى بنێرن؟
ـ نه‌خێر ناترسێ.. ئه‌ڵێ پێم نه‌گه‌یشتووه‌... به‌داخه‌وه‌.. خه‌ته‌كه‌ خاوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand