نیوه‌كه‌ى قوباد له‌دیدى فازڵ میرانى
2019-04-08 07:40:44
فارس نەوڕۆڵی
له‌دیدارێكى میدیایى فازڵ میرانى سه‌باره‌ت به بارودۆخى كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كانى پارتى و یه‌كێتى و به‌ڕێوه‌چونى حكومڕانى له‌كوردستان ئاماژه‌ى به به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى دا، میرانى گوتى قوباد تاڵه‌بانى نیوه‌ى هى ئێمه‌یه‌و نیوه‌ى هى یه‌كێتى ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه كاردانه‌وه‌ى له‌ناویه‌كێتیدا به‌دواى خۆیدا هێناو تائه‌و شوێنه‌ى قوباد تاڵه‌بانى، ڕونكردنه‌وه‌ى دا.
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م قسه‌ى میرانى بوه باس و خواسى ناوخه‌ڵك له‌چى ڕوانگه‌یه‌كه‌وه میرانى ئه‌م قسه‌یه‌ى كرد، بۆ جارێكى دیكه‌و له‌یادى 60 ساڵه‌ى ده‌رچونى ڕۆژنامه‌ى خه‌بات میرانى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سه‌رنجه‌كانى له‌سه‌ر دۆخى كوردستان و حكومه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌كانى پارتى و یه‌كێتى و لایه‌نه‌كانى دیكه خسته‌ڕو له‌ئاستێكى باڵا‌و په‌رۆشى كوردستانیدا قسه‌ى كرد، جارێكى دیكه به‌لایه‌نه‌كانى وته‌وه هێزى كورد له‌یه‌كانگیریماندایه.
ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمه ئاماژه‌ى پێبده‌م میرانى جارێكى دیكه باسى له نیوه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره وتى (ئه‌گه‌ر براده‌رانى یه‌كێتى عاجز نه‌بن)، ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێ قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌م یان ته‌فسیرى ئه‌و قسه‌یه‌ى میرانى بكه‌م پێش هه‌موو شتێك ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم ئه‌م نوسینه‌م له‌ئه‌نجامى ئه‌وه‌دا نوسیوه دواى قسه‌كانى میرانى له‌ساڵیادى خه‌باتدا هه‌ندێ هاوڕێ ئه‌و پرسیاره‌یان لێكردم بۆچى فازڵ میرانى دوجاره ئه‌م قسه‌یه ده‌كات له‌میدیادا.
بۆیه ئه‌م بابه‌ته‌م كرده وتارێك، مه‌رجیش نیه ئه‌م خوێندنه‌وه‌و ته‌فسیره‌ى من به‌دڵى به‌ڕێزان فازڵ میرانى و قوباد تاڵه‌بانى بێت له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێت ئه‌وه بزانین قسه یان ده‌قێك یان وتارێك تا ئه‌و كاته‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى خاوه‌ندارى ده‌كات كه‌هه‌ر لاى خۆى بێت و له‌فه‌زاى گشتیدا بڵاو نه‌بوبێته‌وه ئه‌و كاته‌ى كه‌ده‌كه‌وێته نێو پانتایى گشتى ئیتر ده‌بێته موڵكى گشتى یان قسه‌ى گشتى به‌تایبه‌تى ده‌بێته ماده‌یه‌ك بۆ قسه‌كردن له‌لایه‌ن ڕاڤه‌كاران و موفه‌سیره‌كان و ڕاى گشتیه‌وه، بۆیه منیش وه‌ك هه‌ركه‌سێكى دیكه مافى ئه‌وه‌م هه‌یه ته‌فسیرى قسه‌كه‌ى فازل میرانى بكه‌م له‌دیدى خۆمه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ى بزانین یه‌كێتى و یه‌كێتیه‌كان هه‌قیانه له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ى میرانى عاجز بن یان ئه‌وه تێگه‌یشتنى هه‌ڵه‌یه وا ده‌كات هه‌ڵچونێكى میدیایى دروستبكات ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته له‌تێگه‌یشتنێكى زانستیه‌وه ده‌ستنیشانى ڕاستى و هه‌ڵه‌كان و مه‌غزاى ئه‌و قسیه‌ى میرانى بكه‌ین و، ماناى شاراوه‌ى ئه‌ودیو ڕوكه‌ش بخوێنینه‌وه به‌ڵام حه‌قیقه‌تى لۆژیكى و حه‌قیقه‌تى ڕاڤه‌كردنى پێبده‌ین، ئه‌مجا ده‌توانین ده‌ستنیشانى ڕاستى ناوقسه‌كه‌مان ده‌ستكه‌وێت، ئه‌وه‌ى فازل میرانى گوتى و تا ئه‌و شوێنه‌ى به‌نده له‌جیهانبینى میرانى گه‌یشتوم ده‌زانم ئه‌و ده‌زانێت چۆن و له‌چ سیاقێكدا قسه‌ده‌كات باشیش دۆخى سیاسى گشتى ده‌خوێنێته‌وه و له‌سایكۆلۆژیاى كوردستانى و حزبى كوردستانى باش تێده‌گات، بۆیه دڵنیام قسه‌كانى میرانى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هێزى كوردیه نه‌ك ترازان و یارى پێكردن و گومان دروستكردن چون ئه‌و قسه‌یه‌ى میرانى له‌سه‌ر نیوه‌كه‌ى قوباد جگه له‌وه‌ى لێدوانێكى سیاسیه له‌هه‌مان كاتدا بوعدێكى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه.
ئه‌گه‌ر له‌گفتوگۆكانى نێو فه‌زاى گشتى كۆمه‌ڵایه‌تى كوردستان وردبینه‌وه ده‌بینین كه‌سێك بۆ ده‌ربڕینى متمانه‌و خۆشه‌ویستى بۆ كه‌سى دووه‌م یان سێیه‌م ده‌ڵێت نیوه‌ى له‌ئێمه‌یه یان ده‌ڵێت له‌خۆمانه ئه‌م گفتوگۆ كۆمه‌ڵایه‌تیه نیشانه‌ى متمانه‌یه به‌وى دیكه، له‌ڕووى سیاسیشه‌وه میرانى ده‌زانێت قوباد تاڵه‌بانى كوڕى كێیه، باوكى قوباد خوالێخۆش بوو جه‌نابى مام جه‌لال مێژویه‌كى دورودرێژى خه‌باتى هه‌یه كه‌وه‌ك به‌ڕێزیشیان ئاماژه‌ى پێداوه له‌قوتابخانه‌كه‌ى پارتیه‌وه ده‌ستى پێكردوه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى پارتیدا تائه‌وكاته‌ى كۆچى دوایى كرد، په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌وى له‌ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی‌دا هه‌بووه مه‌راسیمى پرسه‌كه‌ى مام جه‌لال نیشانی‌دا كه‌سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تى پارتى چه‌ند به‌خه‌میه‌وه بوون.
كه‌واته ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئه‌وه دێنێ كه‌میرانى له‌سه‌ر نیوه‌كه‌ى قوباد قسه بكات له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌گه‌ر فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندى سیاسى و ئه‌وانه‌ى ئێسته‌و ئاینده قسه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و فه‌لسه‌فه‌ى سیاسى بكه‌ن ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قوتابخانه‌ى یۆنانى كۆن ، له‌كوردستانیش هه‌موو ئه‌و هێزه سیاسیانه كاره‌كته‌رو سه‌ركرده‌كانیان ڕۆژێك له‌قوتابخانه‌ى پارتیه‌وه ده‌ستیان به‌كوردایه‌تى كردووه خۆیان یان مامۆستاكان و سه‌ركرده‌كانى پێشویان بۆیه له‌و دیده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت په‌یوه‌ست بونێكى ڕۆحیان به‌و قوتابخانه‌وه ده‌مێنێت، ئه‌گه‌ر هێڵێكى كاڵیش بێت، چونكه هێشتا ئه‌و ئامانجه‌ى ئه‌و قوتابخانه‌ى بۆ دروستبووه نه‌هاتوه‌ته دى بۆیه هه‌مان ئه‌و قوتابخانه‌یه خه‌مى گشتیه كه‌واته له‌مه‌سه‌له‌ى كورد بوندا ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و قوتابخانه‌یه ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه میرانى ئه‌رێنى وتى قوباد نیوه‌ى هى ئێمه‌یه چونكه ئێستا قوباد موڵكى گشتیه نه‌ك خێزان و حزبێك له‌به‌رئه‌وه موماره‌سه‌ى حوكمڕانى ده‌كات، واته ژماره‌یه‌كى جیاوازه له‌ناوخێزانه‌كه‌ى كه‌دێته ناویه‌كێتى ژماره‌ى حزبه ، كه‌موماره‌سه‌ى حكومه‌ت ده‌كات ژماره‌ى حكومه‌ته‌و حكومه‌تیش موڵكى هه‌مووانه ، كه‌واته له‌م ڕوانگه‌یه‌وه قسه‌كه‌ى میرانى دروسته، جگه‌له‌وه پێدانى ئه‌و ناونیشانه بۆ قوباد ده‌ستكه‌وتى مێژووییه چونكه مه‌غزاى قسه‌كه‌ى میرانى ئه‌وه به‌قوباد ده‌ڵێت هه‌ركاتێك نێوان پارتى و یه‌كێـتى ساردى یان گرژى تێكه‌وت ده‌كرێت تۆ خاڵى هاوبه‌ش و پردى لێكتێگه‌یشتن و تاڵى مه‌عاویه بێت، ئه‌ى بۆچى براده‌رانى یه‌كێتى و كاك قوباد زویرده‌بن ؟
یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان له‌ئه‌نجامى ئه‌و مێژه‌وه تاڵه‌ى نێوان لایه‌نه كوردستانیه‌كانه نه‌توانراوه قۆناغى دڵه‌ڕاوكێ و بێ متمانه‌یى تێپه‌ڕێنین بۆیه هه‌مو لایه‌ك قسه‌ى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى لا خراپه‌و به‌گومانه‌وه ده‌یخوێنێته‌وه، ئه‌مه یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانى توڕه‌بونى هه‌ڤاڵان له‌یه‌كێتى به‌ڵام پێویسته له‌م قۆناغه‌دا ئیتر ئه‌وه تێپه‌ڕێنین كه‌هه‌رچى پارتى وتى خراپه و هه‌رچى یه‌كێتى وتى خراپه ده‌بێ به‌چاك بڵێین چاك و خراپیش وه‌ك خۆى ته‌فسیر بكه‌ین، هۆكارێكى دیكه ئه‌و باڵباڵێنه‌یه هه‌ركه‌سه‌و بۆ خاڵى لاوازى ئه‌وى دیكه ده‌گه‌ڕێت، ئه‌گینا قسه‌ى فازل میرانى له‌ته‌وازوعى سیاسى و مه‌عریفیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و مه‌به‌ستى ئه‌رێنى له‌پشته له‌سه‌ر ئاستى فكر بۆ تێكه‌ڵكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان به‌تێگه‌یشتنى سیاسى هه‌م كۆمه‌ڵایه‌تى ، بۆیه بۆئه‌وه‌ى بتوانین دۆخى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان گه‌شه پێبده‌ین نابێت هه‌موو قسه‌یه‌كى یه‌كتر به‌گومانه‌وه بخوێنینه‌وه به‌شێوازى بیركردنه‌وه‌ى سه‌رده‌مه ناشرینه‌كان ته‌فسیر بۆ قسه‌ى یه‌كتر بكه‌ین، چونكه ئه‌و ته‌فسیره هه‌ڵانه به‌ره‌و ترازان و نارۆشنى سیاسیمان ده‌بات، له‌به‌رئه‌وه ته‌فسیره‌كان حه‌قیقه‌ت ده‌ده‌نه چه‌مكه‌كان، له‌م باره‌یه‌وه نیتچه ده‌ڵێت (ڕاستیه‌كان بونیان نیه ئه‌وه‌ى حه‌قیقه‌تى هه‌یه ته‌فسیره‌و عه‌قڵ چوارچێوه‌یه‌كى ده‌داتێ بۆئه‌وه‌ى تێبگه‌ین)، كه‌واته بۆئه‌وه‌ى سه‌رگه‌ردانیه‌كان بڕه‌وێنینه‌وه پێویسته ئه‌وانه‌ى ته‌فسیر بۆ سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، وردتر بابه‌ته‌كان بخوێننه‌وه بۆیه ده‌مه‌وێت بڵێم له‌ته‌فسیره‌كاندا لێكدانه‌وه‌ى هه‌ڵه بۆ قسه‌كانى فازل میرانى كراوه، دواجار به‌ڕوانینى من ئه‌و قسه‌یه‌ى ده‌ڵێت (نیوه‌كه‌ى قوباد هى ئێمه‌یه) لێوان لێوه له‌یه‌قین ده‌ربڕینێكى ئه‌قڵانیه‌و مه‌غزایه‌كى ڕێزى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیه ئه‌مه حه‌قیقه‌تى لۆژیكى و ڕاڤه‌كردنه بۆ مانا شاراوه‌كانى.