فۆرمێكی نوێی سه‌ركۆنه‌كردن له گه‌رمیان
2019-04-05 14:00:47
د. هەردی مێد
له هه‌رێمی كوردستان دوو ئامرازی گرنگی هاوڵاتیان بۆ سیاسه‌تكردن و سه‌ركۆنه‌كردن، كه هه‌ڵبژاردن و خۆپیشاندانی شه‌قامن، تا راده‌یه‌كی زۆر له كاریگه‌ری و مانا و گوزارشته‌كانیان به‌تاڵكراونه‌ته‌وه. گره‌وی سه‌ره‌كی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی ئۆتۆریتێر بریتیه له كاریگهریخستن و ناكاراكردنی فۆرمه‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی. به‌ڵام، سه‌ڕه‌رای هه‌موو فشار و په‌له‌قاژه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ده‌ستپێشخه‌ری هاوڵاتیان و ئاگایی ئه‌فراندن له داهێنانی فۆرمی نوێی شاریی بۆ خه‌بات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له بره‌ودایه. ئه‌مڕۆ له دونیایه‌ك ده‌ژین كه به هۆی ئامرازه‌كانی گه‌یاندن و كۆمینیكاسیۆن هه‌م بیر و بیرۆكه، هه‌م ئامراز و مه‌یلی ئه‌فراندن خێرا به دونیادا ده‌خولێنه‌وه و خه‌ڵكی به گشتی سود له ئامراز و كه‌رسته‌كانی یه‌ك دی ده‌بینن بۆ خۆڕێكخستنه‌وه و كاراكردنی خه‌باتیان له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵات.
له‌م ساڵانه‌ی دوایی له ئه‌وروپا كارێكی زۆر له مه‌ڕ تاگ، وێنه، ئیماژ، دروشمه نوسراوه‌كانی سه‌ر دیواره‌كانی شاره‌كان كراون و له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ده‌بیاتێكی باش له به‌رده‌سته كه سه‌رقاڵی شهنوكهوكردنی گره‌وه (issue) سیاسی، كولتوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئێسته‌تیكی ئه‌م نوسرا و دروشمانه‌ن و وه‌ك به‌شێك له له ئامرازی هۆشیاركردنه‌وه، وه‌سیله‌ی كرده‌ی ده‌سته‌جه‌معی، سه‌ركۆنه‌كردن و به‌ره‌نگاری شار ته‌ماشایان ده‌كه‌ن.
له‌م دیدگایه‌وه، له كوردستاش هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكان به‌م ئاقاره‌دا زۆرن هه‌ر له خانه‌قینه‌وه بگره كه لیژنه‌ی هه‌ره‌وه‌زی شاره‌كه ده‌ستێكی باڵایان له‌م ڕووه‌وه هه‌یه تا شوێنه‌كانی دی كوردستان هه‌ست به ئه‌فراندن و داهێنانی دی له فۆرمه‌كانی خه‌بات و به‌ره‌نگاری مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌تا له گه‌رمیان و له‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشوو خه‌ڵك و هاوڵاتی ساده بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات، هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و به‌گڕخستنی هه‌ست و وزهییان، هاوتا دروستكردنی كۆئاگاییهك له هه‌مبه‌ر كه‌موكوڕی و كه‌لێنه‌كانی نێو خزمه‌تگوزاری گشتی خه‌ڵك دێن له سه‌ر چاڵ و چهوێڵێكانی شه‌قام و ڕێگا گشتیه‌كان ناوی ئه‌و به‌رپرسانه ده‌نوسن كه به‌رپرسن له دۆخه‌كه. ئه‌م كاره تا بڵێی كاریگه‌ر و گرنگه له رووی ره‌مزی و كرده‌ییه‌وه چونكه دروستكردنی رایه‌ڵێكی راسته‌وخۆیه له نێوان كهموكوڕیهكه و ده‌سه‌ڵات.
ئه‌م فۆرمه نوێییه له خه‌بات و به‌ره‌نگاری له راستیدا به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی جێی ستایشه، ئه‌وه‌نده‌ش هاندان و بیركردنه‌وه له باره‌یانه‌وه له پێناو كاراكردن و به‌هێزكردنیان هه‌م له رووی كرده‌ییه‌وه، هه‌م له رووی ئاگایی و هزرییه‌وه.