ڕێككەوتن یان ڕێك - كەوتن ( كەوتنی تەواو)
2019-04-04 08:42:51
ژوان ئەحمەد سەعید
شەش مانگە ، 13 كۆبونەوە كراوە، سەدان كادری بێموچەی یەكێتی رەوانەی سەر شاشەكانی تەلەفزیۆن كران تا داكۆكی لە ( گەڕانەوەی شكۆ، هاوسەنگی، شەراكەتی راستەقینە، ملنەدان بۆ پاشكۆی) بكەن.
ئەمانە ئەو چەمكانە بون كە شەش مانگە سەركردایەتی یەكێتی دەرخواردی بنكەی جەماوەری خۆیانی دەدەن، زۆر بەدەنگی بەرز هاوار كرا ئیدی شوێن كەس ناكەوین، ڕێگە نادەین پارتی بە خواستی خۆی یاری بە موقەدەراتی خەڵك بكات، ناكرێ سەركایەتی تەسلیم بە پارتی بكرێتەوە.
شەش مانگە واتان لە كادر گەیاند كە گرێكوێرەی ڕێك نەكەوتن لەگەڵ پارتی، پۆستی پارێزگاری كەركوكو وەزیری دادی عێراقو سیستمە.
بەڵام بە قودرەتی قادر، شەش مانگ هیچ نەكرا، 13 كۆبونەوە هیچی پێ نەكرا، كەچی بە قودرەتی تەكنەلۆژیا، بە یەك پەیوەندی تەلەفونی ڕێكەوتنەكە كرا.
ئایا هەڕەشەكەی بارزانی بوو زەنگی مەترسی لێدا بۆ سەر پرۆژەو بەرژەوەندیەكانی هەولێرو ناوچەكانی ژێردەستی پارتی؟؟!!!
گفتی داتاشینی پێگە بوو بۆ كوڕو كچوو خزم و خوێش ئەمەی كردو بە چەند خولەكێك گرێكوێرەكە نەك نەكەوتە دەم بەڵكو بە دەمێ: كرایەوە؟؟؟!!
چاوەروان بوم ئەوانەی كە زۆر توند بونو لە وەفدی دانوستانكارو سەركردایەتی یەكێتین، وەڵامێك بۆ هەرەشەكانی بارزانی بدەن بەخەڵك نەك بە خۆیان!!!
چاوەروان بوم پارتی بێتە سەرچۆك چونكە دواجار حكومەت بەبێ یەكێتیش پێك بێت لە حكومەتێكی نیوە یان كەم ئەندام زیاتر نەدەبوو كە بارزانی ئامادە نیە ڕیسكی لەو شێ,ەیە بە كوڕەكەی بكات، مەگەر شەڕی ناوخۆ هەڵبگیرسێنێت كە ئەوەش مەحاڵە بۆ هەردولا لە سایەی بەرژەوەندیەكان!!
ئێتسا تەنیا یەك شت ماوە ئەوییش دەنگدانە بە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم، كە بەم رەفتارو ئاكارانەتان دڵنیام فشار دەخەنە سەر فراكسیۆنی یەكێتی بۆ ئەوەی دەنگی پێ بدەن
ئەم ( كەوتنەتان بەبێ ( ڕێ) پیرۆز، ئەمە ڕێك - كەوتن بوو نەك ڕێكەوتن... ئەگەر بەو شێوەیەش بێت ئەوا حزبەكەمان توشی سزای قورس دەكەن
بیریشتان نەچێ، جارەكانی پێشوو كادر لە پشتی رێكەوتنەكەتان بوو، بەڵام ئەم جارە تەنها خۆتاننو تەنها خۆیشتان بەرپرسیارن لە بەرامبەر ئەم ڕێكەوتنە زۆر خراپە، باجەكەشی هەر خۆتان دەیدەن دڵنیابن