به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه له ٢٠٢٢
2019-04-03 10:18:41
دانا سه‌عید سۆفی
هه‌ڵبژاردنی یه‌كسان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه كه به هه‌لومه‌رجی یه‌كسان ئه‌نجام ده‌درێت، واته ركابه‌ران، چ ئه‌وانه‌ی كاندیدن یان ده‌نگده‌رن، هه‌لی یه‌كسانیان هه‌یه بۆ قۆناغه جیاوازه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. من لێره‌دا باس له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م، چونكه ئه‌م یاسایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چوارچوه‌یه‌ك نیه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه، چونكه هه‌لی یه‌كسان نادات نه به ئه‌كتۆره سیاسییه‌كان نه به هاوڵاتییان. به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌م یاسایه‌ی ئێستا سه‌نگی راسته‌قینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان نیشان نادات و گوزارشت له ئیراده‌ی سیاسی هاوڵاتیان ناكات به شێوه‌یه‌كی دروست.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه به‌رێوه‌بچێ و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نیشانده‌ری ئیراده‌ی هاوڵاتیان بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قه‌یرانی سیاسی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنێ، پێویسته گۆڕانكاری له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێ. دیاره ئه‌مه له‌پاڵ پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و رێكاره‌كانی تری نه‌زاهه‌ت و شه‌فافیه‌ت له هه‌ڵبژاردندا. من لێره‌دا هه‌ندێ پێشنیار ده‌خه‌مه‌روو بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن.
١. په‌یڕه‌ویكردن له سیستمی فره‌بازنه‌یی. ئێستا هه‌رێمی كوردستان بریتییه له یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، واته هه‌ر كاندیدێك ده‌توانرێ له‌هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ده‌نگی پێبدرێ، ئه‌مه واده‌كات به‌ده‌نگی ده‌نگده‌ری كه‌لار بتوانیت كاندیدێك له زاخۆ سه‌ربخه‌یت، ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌وانه‌یه ئه‌و كاندیده به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كه‌لار نه‌كات، له‌وانه‌یه هه‌ر نه‌شیبینیبێ. گرفتێكی دیكه‌ی یه‌كبازنه‌یی په‌یوه‌ندی به جیاوازی رێژه‌ی ده‌نگده‌رانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ده‌نگده‌ر له كه‌لار دووبه‌قه‌د زاخۆ بێ ئه‌وا دوو هێنده‌ی زاخۆ، كه‌لار نوێنه‌ر سه‌رده‌خات، ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه ناگونجێ. ده‌بێ ئه‌مه‌ش بڵێیین كه فره‌بازنه‌یی كاریگه‌ری ته‌زویریش سنوردارده‌كات، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ته‌زویر له هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بدرێت، كاریگه‌ری بۆ دهۆك نابێ.
پێشنیاره‌كه ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان بكرێت به فره‌بازه‌نه‌ی هه‌ڵبژاردن. بازنه‌كان هه‌رچه‌ند بچوكتر بن، دیموكراسیانه‌تر ده‌بێ، واته ئه‌گه‌ر ئیمكان بێ بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی قه‌زاو ناحیه‌كان بن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ئیمكان نه‌بێ، ئه‌وا لانیكه‌م ده‌بێ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان بێ.
٢. پێداچوونه‌وه به سیستمی كۆتای پێكهاته‌كان (كه‌مینه‌كان). ئێستا یازده كورسی له سه‌دو یازده كورسی په‌رله‌مانی بۆ پێكهاته‌كان دانراوه، دیاره دلفراوانییه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ر له‌و سیستمی كۆتایه‌دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌رواردی رێژه‌ی پێكهاته‌كان بكه‌ین له هه‌رێم به رێژه‌ی ئه‌و یازده كورسییه له په‌رله‌مان. له ١٩٩٢ كورد ویستی به‌دنیای نیشانبدات كه، ئێمه به پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر‌و رژێمه‌كانی ناوچه‌كه، پارێزه‌ری مافی كه‌مینه‌كانین. دیاره ئه‌مه گوتارێكی خراپ نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سیستمی كۆتای پێكهاته‌كان نه‌بۆته هۆی سه‌رخستنی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان، به‌لكو بوونه‌ته به‌شێك له ململانێی سیاسی نێوان حیزبه كوردییه باڵاده‌سه‌ته‌كان و به‌داخه‌وه ده‌سكه‌لای هه‌ندێ لایه‌ن. ئه‌م دۆخه وای كردووه كه به‌شداری سیاسی پێكهاته‌كان زۆر سنورداربێ، چونكه رێگه ته‌نیا به‌وانه‌ده‌درێ كه ئینتیمایان بۆ حیزبێكی كوردی باڵاده‌ست هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر له رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پێكهاته‌كان بڕوانین له هه‌ڵبژاردنه جیاوازه‌كان، نرخی ئه‌و یازده كورسییه هه‌ندێ جار به نرخی یه‌ك كورسی ئاسایی به‌ده‌ستهاتووه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ جار نرخی یه‌ك كورسی پێكهاته‌كان ده‌وروبه‌ری ٢٠٠ ده‌نگ بووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كورسییه‌كی ئاسایی نرخه‌كه‌ی سه‌رووی ١٥ هه‌زار ده‌نگ بێ . ئه‌مه‌ش به‌هیچ پێوه‌رێك و لۆجیكێك له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی یه‌كناگرێته‌وه. گرفتێكی دیكه‌ی ئه‌و سیستمی كۆتایه ئه‌وه‌یه كه نوێنه‌ری پێكهاته‌كان به‌ده‌نگی ده‌نگده‌ری كورد له‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌سله‌ن ئه‌و پێكهاتانه‌ی لێناژێ ده‌رده‌چوێندرێن. ئه‌گه‌ر وا بڕوات له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كورسی پێكهاته‌كان ده‌بێته جێی كێبڕكێی نێوان حیزبه كوردییه‌كان، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی، بۆ ئیسغلالكردنی كورسییه‌كان له‌رێی ده‌نگده‌ری خۆیانه‌وه.
پێشنیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه گۆڕانگاری له‌و سیستمه بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه مافی پێكهاته‌كان زامن بكات و له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی دیموكراسی گونجاوبێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سێ رێگه‌چاره ده‌خه‌مه‌روو:
یه‌كه‌م: ته‌نها پێكهاته‌كان خۆیان بتوانن ده‌نگ به‌خۆیان بده‌ن و بنكه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بتوانن نوێنه‌ره راسته‌قینه‌كانی خۆیان دیاری بكه‌ن. هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تیش كه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و كارمه‌ندانی هه‌ندێ فه‌رمانگه‌یه، نه‌توانرێ ده‌نگ بۆ پێكهاته‌كان بدرێ، چونكه له‌وێوه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ده‌توانرێ ده‌نگ بۆ كاندیدی پێكهاته‌كان كۆبكرێته‌وه به‌بێ بوونی هیچ متمانه‌و كارلێكێك له‌نێوانی ده‌نگده‌رو كاندید، واته ئه‌و ته‌زویره قانونییه ده‌بێ رێگه‌ی لێبگیردرێ. گرفتی ئه‌و پێشنیاره ئاماده‌كردنی تۆمارێكی تایبه‌ته بۆ پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌تی پێكهاته‌ی توركمان كه له ناسنامه‌یان نه‌ته‌وه نه‌نوسراوه، به‌ڵام ئیمكانی چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ش ده‌كرێ، له‌رێی ئماده‌كردنی تۆماری تایبه‌ت.
دووه‌م: رێژه‌ی كورسی پێكهاته‌كان كه‌مبكرێته‌وه بۆ رێژه‌ی دانیشتوانی پێكهاته‌كان له هه‌رێم، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌رێم بكرێ به فره‌بازنه‌یی، ئه‌وكات پێكهاته‌كان ته‌نیا له‌و بازنانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ن، رێژه‌كه‌یان بۆ دیاری بكرێ. ئه‌وكات رێژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌گه‌ڵ رێژه‌ی دانیشتوان ده‌گونجێنرێت.
سێیه‌م: كۆتای پێكهاته‌كان وه‌ك كۆتای ژنان له‌ناو لیسته‌كان دیاری بكرێ، بۆ نمونه ئێستا ٣٠ له‌سه‌دای كۆتای ژنان هه‌یه، ده‌كرێ ١٠ له‌سه‌دای كۆتا بۆ پێكهاته‌كان هه‌بێ، ئه‌و كات پێكهاته‌كان نوێنه‌رایه‌تیان له‌ناو زۆربه‌ی لیسته‌كان ده‌بێ، هیچ حیزبێكی كوردیش ناتوانێ به خۆڕایی كورسی كۆتای پێكهاته‌كان بۆخۆی قۆرخ بكا. هه‌روه‌ها له‌رووی دیموكراسیشه‌وه كورسییه‌كان یه‌ك نرخیان ده‌بێ و هیچ كورسییه‌ك به كه‌متر سه‌یری ناكرێت.
٣. دانانی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن. رێژه‌یه‌كی نزمی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن سوودی بۆ پرۆسه‌ی سیاسی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێكی به‌رز بێ ئه‌وا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه هه‌ندێ گروپ بكه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سیستمی نوێنه‌رایه‌تییه‌وه. ئێستا له هه‌رێم هیچ به‌ربه‌ستێكی هه‌ڵبژاتدن نیه، واته ئه‌و لایه‌نه‌ی كه یه‌ك له‌سه‌دای ده‌نگه‌كان بێنێ، ده‌توانی نوێنه‌رێك بۆ په‌رله‌مان سه‌ربخات. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و تاكه نوێنه‌ره كاریگه‌ری چی ده‌بێ له پرۆسه‌ی سیاسی و له‌نێو كاروباره‌كانی په‌رله‌مان لێژنه‌كانی. به‌پێی ئه‌زمون گرپی زۆر بچوكی په‌رله‌مان نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ری ئه‌وتۆیان نابێ، به‌ڵكو ده‌بنه مایه‌ی گرفتیش له‌رووی ئیداره‌دانی كاروباره‌كانی په‌رله‌مان و له‌رووی سیاسیشه‌وه له‌لایه‌ن هێزێكی گه‌وره‌وه قوت ده‌درێن. بوونی چه‌ند هێزێكی دیاریكراوی خاوه‌ن ئیراده‌و پێگه‌ی سیاسی له په‌رله‌مان پرۆسه‌ی سیاسی له‌رووی دانوستان و گفتوگۆ باشتر به‌ڕێوه‌ده‌چێ. بۆیه بوونی به‌ربه‌ستێكی هه‌ڵبژاردن، ده‌بێته هۆی رێكخستنه‌وه‌ی گه‌مه‌ی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ.
پێشنیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌ربستێكی هه‌ڵبژاردن هه‌بێ له سێ له‌سه‌دا كه‌متر نه‌بێ و له پێنج له‌سه‌داش زیاتر نه‌بێ. ئه‌مه هانی هێزه بچوكه‌كان ده‌دات كه لێكنزیكببنه‌وه و هاوپه‌یمانی ببه‌ستن، له په‌رله‌مانیش ئه‌م هه‌موو ورده لیسته دروست نابێ كه‌ناتوانن خاوه‌ن ئیراده و كاریگه‌ری سیاسی بن.
دواجار ده‌كرێ قسه له‌سه‌ر شێوازی لیسته‌كان و هه‌ژماركردنی كورسیه‌كانی ناو لیسته‌كان بكرێ، داخروا بێ یان وه‌ك ئێستا كراوه‌ی سنوردار بێ، كورسییه‌كان به ته‌سه‌لسولی ده‌نگی كاندیده‌كان یه‌كلابكرێته‌وه یان به‌ربه‌ستێكی هه‌ڵبژاردن هه‌بێ له‌ناو لیسته‌كانش، ئه‌مانه هه‌موویان قابیلی لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆ كردنن. به‌ڵام بۆ ئێستا به گۆڕینی سیستمی هه‌ڵبژاردن له یه‌ك بازنه‌ییه‌وه بۆ فره‌بازنه‌یی، پێداچوونه‌وه به كۆتای پێكهاته‌كان و دانانی به‌ربه‌ستێكی هه‌ڵبژاردن، له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئاینده ده‌توانین پرۆسه‌ی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی تر رێكبخه‌ینه‌وه كه دیموكراسیانه بێ و گوزارشت له ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی هاوڵاتیان بكات.