ئه‌م بارزانیه زۆر سه‌یره
2019-04-03 09:53:51
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
هه‌میشه خه‌ڵك له دنیادا كاتێ سه‌ركرده‌كانیان قسه ده‌كه‌ن ، چاوه‌ڕێی هه‌واڵی خۆش موژده‌یه‌ك ، كارێكی باشیان لێده‌كه‌ن ، سه‌ركرده‌كانی میله‌تان له دنیادا بۆ هه‌موو قسه‌یه‌ك حساب و كتابی خۆیان ده‌كه‌ن ، دوای مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان بارزانی وه‌ك كه‌سێتیه‌كی دیار له گۆڕه‌پانی باشوری كوردستاندا ئاماده‌یی هه‌یه‌و هه‌ر كات قسه ده‌كات خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن شتێ بڵێ ، مرۆڤ دڵخۆش بكات ، له كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگای كتێبی هه‌ولێر ئه‌و وتی "ئیتر یه‌ك چركه چاوه‌ڕێ ناكه‌ین" ئه‌م رسته‌یه و له‌و شوێنه‌و له زاری بارزانیه‌وه له بری جۆرێك له دڵنیای بدات به مرۆڤ جۆرێك له هه‌ڕه‌شه‌یه ، ئاخر نابوو له دوای 200 رۆژ دواكه‌وتن تازه بارزانی ئه‌وه بڵێت ، بارزانی زۆر باش ده‌زانێت لایه‌نی سه‌ره‌كی ئه‌و دواكه‌وتنه پارتیه به‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌سه‌ره‌كیه‌كان قۆرخ كات و ئه‌وانی تر به شیرنی بێ تام ژیر كاته‌وه .
2
پێشه‌نگای كتێب بۆنه‌یه‌كی باش بوو كه بارزانی تێیدا باسی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی بكات ، له هه‌موو په‌ڵه‌و هه‌ڵه‌كانی دوێنێ به ناوی هه‌مووانه‌وه داوای بوردن بكات ، په‌یامێكی نه‌رم و موژده به‌خشی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان هه‌با ، بۆنه‌یه‌كی باش بووتا ئیتر دیرۆكی21ی ئاب و 16ی ئۆكتۆبه‌رو هێنانی سوپای توركیا‌و ئێران و لاره‌خواری بۆ دوژمن فڕێداته ته‌نكه‌ی زبڵه‌وه‌و بڵێت با لێره‌وه به جۆرێكی تر ده‌ست پێبكه‌ین ، ئه‌وه‌ی نه‌وت ، زۆر شت هه‌بوو بارزانی باسی بكات ،لێ ئه‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی وت كه " چاوه‌ڕوانی كۆتای هات " ئه‌وه‌ش جگه له په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه ئامێز بۆ یه‌كێتی هیچی تر نه‌بوو.
3
هه‌ر به‌ڕاست ئێمه سه‌رۆكی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێممان بۆ چیه ، ئاخر جگه له مه‌سره‌فی زیاده‌و به هه‌ده‌ر دانی پاره ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌و سه‌رۆكه‌كه‌ی چ خێرێكی تریان هه‌یه بۆ باشوری كوردستان ، ده‌بوو بارزانی له‌م بۆنه‌یه‌دا دوای 28 ساڵ له بێده‌ستوری ، بیوتبا ئیتر ناكرێ بێده‌ستور بین ، ده‌بوو په‌یامی بۆ پارله‌مان و بۆ 45 ه‌كه‌ی خۆی و 11+1ه‌كه‌ی تر ئه‌وه با كه ده‌ستوره‌كه ته‌واو بكه‌ن و كوردستان بكه‌نه خاوه‌نی ده‌ستور ، وڵاتێك ده‌ستوری نه‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی زباده‌و بێ‌ئیشی بۆچیه ؟
4
زۆر قسه‌ی زل له سه‌ر چاكسازی ئیداری ده‌كرێت ، چاكسازی ئیداری بێ چاكسازی په‌روه‌رده‌و چاكسازی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی هیچ نرخێكی نیه ، مرۆڤه‌كان و حزبه‌كان و په‌روه‌رده چاك نه‌بێت ، ئیداره هه‌رگیز چاك نابێت .